لەم سێ دەیەدا واتە لە٣٠ساڵی حوکمڕانی کورد لەو هەرێمەدا سەدان چیرۆک و نمایش و درامایی کۆمێدیا و تراژیدای ئازارمان بە چاوی خۆمان بیست و بەگوێکانمان گوێداریمان کرد ... شەڕی ناوخۆ و هێنانی لەشکری داگیرکەر و سیخوڕی و یەکتر سوککردن و گەل سوککردن و خاک فرۆشتن و خزمەتکاری داگیرکەران و بچوکبونەوەی کەسایەتییەکان تا بونە هەڵم و داگیرکردنی خاک و گرد و شاخ و بەخشینەوەی زەوی ماڵ بەداگیرکەر و دوژمنان و لەسەرو هەمووشیانەوە ترسنۆکی و بێدەنگی لەئاستی داگیرکەران و شێر لەئاستی گەل و مرۆڤی بێ چەکدا ئەوەش نا کردنەوەی دەیان زیندانی ئاشکرا و نهێنی بۆ گەل و لێبوردەیی لەبەرامبەر داگیرکەران و خۆفرۆشاندا ...
پیاوانی شاخ کە لەشاخیش ئێمە لە نزیکەوە ناوسیاومانن، کە چ مەعدەنێکی سوک و سەلیم بوون ...! بەڵام خەڵکی بەگشتی نەیان دەزانی ئەمانە کێن ...! جگە لەوەش ئێمە هێندە جاش و جاسوس و خۆفرۆشمان هەبوو ، ئەوانە بوونە ژمارەی گەورە لەسەر دروستکردنی ئەم پیاوە نابوتانە، کە خەریک بوون ناو و ئاساریان کوێر دەبۆوە .... ئەم تۆپەڵە مرۆڤە گرگنانە لەدوایی خۆیانەوە هەرچی بە خوێی چێشت بپێیان دەگات هێناویانەو کردویانە بەمیراتگری خۆیان .. دەیان جاش و جاسوسیان کردۆتە پێشمەرگەی شەهید و هەزاران جاش و جاسوس و فایلداریشیان لەگەڵ پێشمەرگە قەدیمەکاندا خانەنشین کردووە.
ئەوان هەموو شتێکیان دۆڕاندوە دووا جار هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق دای بەگوێی کەڕیاندا کە ئێوە هیچ نین، جگە لە خزمەتکار و غوڵامی بەردەم داگیرکەرانی تورک و فارس و عەرەب ... لەناو گەڕەلاوژێی ئەم هەموو مەینەتیەدا ئێستا بەرپرسەکان کە سیاسەت نمایش دەکەن و نەخۆیان خانەنشین دەکەن لەکۆڵ ئەم گەلە ببنەوە نە لەچەنەبازی و درۆکردن و فرمێسک ڕشتنی تیمساحی بۆ شەهیدەکان واز دەهێنن ... ئەوە یاد و بیرەوەرێکانیش لەوێ بوەستێت کە جگە لەگێڕانەوەی لەبەردەم مایکرۆفۆن و کۆڕ و سمینارو کەناڵەکانی تەلەفیزۆندا ... هەرچی لەم بەشەرە تێکشکاو درۆزن و ترسنۆکانە هەیە ، هەموویان یەک دووکتێبیان بۆ نووسراوە یان نووسیویانەتەوە، دەشزانن کە کەس نایان خوێنێتەوە و دەشزانن ژینگەی ئەم هەرێمە داماوە پیستر دەکات، بەڵام ئەوان بەردەوامن لەو پیشەیە و یەکی چەند ئەکاونی قولاپیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کردۆتەوە، بە شان و باڵی خۆیاندا هەڵدەدەن، و کەناڵی تریشیان هەیە و بەردەوام ژەهر بڵاو دەکەنەوە ...