پێشمەرگە چۆن دەبێتە بەکرێگیراو!؟

Friday, 05/11/2021, 13:33

3245 بینراوە


گۆیادەستەواژەی پێشمەرگە لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتی قازی محەممەدلە شاری مهاباد لە لایان کەسێکەوە پێشنیار کراوە کە / چاپەزیی / قازی بووە.ئەوان ویستوویانە هێزی چەکداریی کورد وەک سەربازپێناسە بکەن.بەڵام بە بیستنی قسەی ئەو چاپەزە لەو کاتەوە تا ئێستێ ئەو دەستەواژەیە لە فەرهەنگی سیاسیدا کورددا جێی خۆی کردۆتەوە ووێنەی هێمانەیەکی پیرۆز لە لایان خەڵكەوە رێزیی لێ دەگێرێ وبە پارێزەریی وڵاتی کوردان دەناسرێ.
لەوکاتەوە نزیکەی ٧٦ساڵ تێدەپەڕێ.لەوماوەیەدا هەر کەسێک نێر بێ یان مێ جلوبەرگێکی خاکی وتۆزلووقێکی وپشتێندێکی پان وکلآوێکی قوچ وتفەنگێکی بەقەرزیی ژەنگاوی ورەختوکەوشێکی ئادیداس، بکاتە جلوبەرگی خۆی ناوی خۆی دەنێ پێشمەرگە! بەواتای پێش… مەرگی … نیشتمان.پرسیار ئەوەیە پێشمەرگە توانیویە پێناسەی بپارێزێ؟

من دەڵێم: نا.بۆچی نا؟

کاتیك مەڕحومی قازی محەممەد زانی راگەیاندنی کۆاری مهاباد هەڵە بووە ٤٥کیلۆمیتر بەرەو پیلی سەرهەنگ هومایونی چووومەڕی لە بەر لاقی کوشتەوە وخۆی رادەستی ئەڕتەشی ئێران کرد!لە حالێکدا خاوەنی چەکێکی زۆریی رووسی وپێشمەرگەیەکی زۆریش بووە.ئەدی بۆ ئەوکات پێشمەرەگە تاقە کاتژمێرێک بەرخۆدانی نەکرد وبڕیاری دا بە نەتەقاندنی تاقە فیشەکێک شاری مهاباد بەکۆماریشەوە رادەستی شای ئێڕان بکا! مەگەر نەیاندگووت ئێمە پێشمەرگەین ووڵات دەپارێزین؟ ئەوە جەگە لە چەند شەڕێکە کە لە ناوچەی نێوان بۆکان و سەقز روویداوە کە چەکدارەکانی مەلامستەفا و کۆمار کردیان وزۆر زوش هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبوو، چون کاتێک قازی گیرا مەلاش تەسلیمنامەی لە سەرهەنگ هومایونی وەرگرت و بە دەستخەتی خۆی ئەمری پێکرا کە پشتیوانی لە ئەڕتەشی شای ئێڕان بکا و پاشآن هەڵات وقازی بە جێهیشت!.بەوشێوەیە بووکە پرسی کۆمارکۆتایی پێ‌هات وپێشمەرگەش رۆڵێکی ئەوتۆی نەگێڕآ.مەلا مستەفاش دوای رووخانی کۆمار بە ئاشکراگووتی: قازی محەممەد کەسێکی خوێڕی بووە چون دەهەزار تفەنگی رادەستی شآی ئیڕان کردوە!مەلا نەیدەزانی چەرخی سیاسەت لە رۆژگارێک دا وای بەسەردێنێ کە بۆخۆی بچێ دەستی شآی ئێڕان ماچ بکاو بڵێ: کاری من تەواوبووە!

دوو:

دوای رووخانی شآی ئێڕان،هەمیسان سناریوەیەکی دیکە بە دژی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان سەری هەڵداو قیادەمووەقەتی سەر بە بنەماڵەی بارزانی کە بە خۆیان دەگووت پێشمەرگە وەپێش پاسدارانی کۆماری کەوتن وحیزبە ئێرانیەکانیان بە رۆژی روون ئاخنییە کەمپەکان لە باشووری کوردستان!ئەوانە پێشمەرگە بون یان بەکرێگیراوی تاران وپارێزەریی بنەماڵەی بارزانی؟کواپێشمەرگە دژی بەشێک لە نەتەوەکەی خۆی چەکی دوژمن دەشآن دەکاولێی دەڕاسێ؟ئەدی بەکرێگیراویی چۆنە؟بەکرێگیراویی شآخو باڵی هەیە؟

سێ:

پێشمەرگە دەبێ وەفاداربێ بە ئامانجەکانی نەتەوەی کورد نەک وەفادار بە داگیرکاریی کورد.پێش ئەوەی قیادەمووەقەت دەگژ کوردیی رۆژهەڵات بەردرێن وەک پێشمەرگەکانی وەفادار بە کۆماری ئیسلامی خۆیان ئاشکراکرد!ئەوە ئەگەربەکرێگیراوی نەبێ ئەدی ناوی چییە؟

چوار:

لە ماوەی ئەوسی ساڵە کە دووبنەماڵە تان وپۆی وڵاتیان تەنیوە وهەرچی کورد رقی لێی بووە کردوویانە.بەڵام پێشمەرگە هیچ هەستێكی کوردخوازانەی لە ئاست ئاکارە قڕێژەکانی ئەو دووبنەماڵەیە نەبووە!شەڕی ناوخۆییان پێکردن هیچتان نەگووت! خەندەقیان لە نێوان کوردوکوردداهەڵکەند هەر بێ دەنگ بون!سی بنکەی ئەڕتەشی تورک باشووری کوردستان داگیرکردوە ئێوە فززەتان لێ نایە!شەڕی پ،ک،ک، تان پێدەکەن بۆئەوەی ئەردۆغآن دڵخۆش بێ ئیوە هەرسەرتان بەرداوەتەوە وخۆتان بێ دەنگ کردوە!
دووبنەماڵە خەریکن سەرخان وژێڕخانی وڵات رادەستی داگیرکار دەکەن،ئێوەی پێشمەرگە مات وکشن لە بەرانبەر ئەو تاوانە!ئێوە پێشمەرگەن یان بەکرێگیراو؟بۆ هیچ ناڵێن؟هەرچی ئازادیخواز ومرۆڤی نەترسە ورۆژنامەوانە نێوئاخنی زیندانەکانی بنەماڵەی بارزانی کراوە،کە چی خۆتانیان بۆ بەکوشت دەدەن!
ئەو دووبنەماڵەیە بە فرۆكەی تایبەتی وشەخسیی هاتوچووی دەرەوەی وڵات دەکەن کەچی مامۆستای هەژاریی کورد کرێ خانووی پێ نادرێ،ئەو مامۆستایانەی کە وانەیان بە ئێووە گووتۆتەوە،بۆ پشتیوانیان لێناکەن؟کوا پێشمەرگایەتی ئاوایە؟پێشمەرگە بون هاسانە وبەڵام پێشمەرگایەتی ئەرکێکی قورس وگرانە.ئێوە ئەو ئەرکەتان بە جێ هێناوە؟ من دەڵێم / نا /.

پێنج:

لە شەڕی داعشداگیانی خۆتان فیداکرد،کورد لە بیری ناچێ.بەڵام من لێتان دەپرسم قازانج وبەرهەمی ئەو شەڕە کێ خواردی ودەیخوا؟بێ گومان ئەو دووبنەماڵەیەن کە زیاتر پێی دەوڵەمەند دەبن.کام منداڵی ئەودووبنەماڵەیە چونە شەڕی داعش وگیانی خۆیان لە دەستداوە؟لەتەوای دونیای سەردەمدا تاقە نموونەیەکم بۆ وەدۆزن کە بەرپرسیی حیزبیی لیوای تایبەت بە خۆی هەبێ.وێنەی لیوای ٧٠و٨٠!تۆ پێشمەرگی نیشتمانی یان کۆسرەت رەسوڵ یان پیاوێکی بنەماڵەی بارزانی؟

شەش:

پێشمەرگەی رێزدار،لە ماوەی ئەوسی ساڵەدا کە ئەو دووبنەماڵەیە جومگەکانی دەسەڵاتیان لە ڕێگای ئێوەوبەدەست گرتووەهیچ بێ رێزیەک نەماوە پێتان نەکەن.شەڕی حیزبەکانی رۆژهەڵاتیان پێکردن!شەڕی ناوخۆییان پێکردن! ئەوە خەریکە شەڕی پ،ک،ک،شتان پێدەکەن!ئێوەیان لە بەشەکانی دیکەی کوردستان کردۆتە نەیاری کورد!وەک مقاش بەکارتان دێنن،کەچی ئێوە وێنەی کۆتەڵێکتان بەسەرهاتووە وهیچ کردەوەیەک لە خۆتان نیشآن نادەن.!کە چی ناوی خۆتان ناوە پێشمەرگە!بەراستی ئێوە پێشمەرگی نیشتمانن یان بەکرێگیراوی دەسەڵات؟

حەوت:

کاکی پێشمەرگە،ئەو ناکۆکیەکانی کە لە نێوان بنەماڵەی تاڵەبانی ولاهورجەنگیی سەری هەڵداوە فڕی بەسەرکوردو کوردستان وکێشەی کورد نییە،وەک کەمتیارکەوتوونە ئەو بەشە لە جەستەی خاکی نیشتمان وگەمەی بەناو سیاسی لە سەر تۆ بەرێوە دەبەن! بۆ بێ دەنگیی؟ئەگەر دەترسی وتاری خۆت هەبێ ئەدی بۆ ناوی خۆت ناوە پێشمەرگە؟

سرنج:

هیوادارم کەس لە وتارەکەم خراپ تێنەگا ووردبینانە سرنجی بداتی.ئەوەی کە لێرەدا گووتومە، بەچآوی خۆم دیتومە وهەستم پێکردوە.براکانی من لە ناو حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دڵسۆزانی گیانی خۆیان فیداکردوە،کەچی بەرپرسەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان خەریکی لێکترازان وچەند بەرەکین!من لە باشووری کوردستان ورۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگە بە چەکداری حیزبیی دەزانم نەک پێش …مەرگی …نیشتمان.چون ئەگەر ئەو کەسانە پێشمەرگە بوایەن ژیانی ناو کەمپەکانیان قەبوڵ نەدەکرد وسیاسەتی هەڵەی سەرکردەکانیان دەخستە ژێڕ پرسیار.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە