کۆدی نورمبێرگ

Tuesday, 02/11/2021, 12:40

13265 بینراوە


لیستی ئەو کەسانەی کە پێویست ناکات ڤاکسین لە خۆیان بدەن لە وڵاتی ئەمریکا!!
ئەم لیستە لە ئەمریکا ئامادە کراوەو خراوەتە بواری جێ بە جێ کردنەوە.
·  هەموو کارمەندانی کۆنگرێس.
· هەموو کارمەندەکانی کە کار بۆ کارمەندانی کۆنگرێس دەکەن.
· شەش هەزار کارمەندی بینای سەرۆکایەتی ئەمریکا (White house).
· دوو هەزار پێنج سەد کارمەندی کۆمپانیای ڤایزەر.
· هەزار و پێنج سەد کەس لە کۆمپانیای مۆدێرنا.
· سەدو بیست هەزار کارمەندی کۆمپانیای جانسۆن و جانسۆن.
· پازدە هەزار کەس لە سی دی سی
 ( (Centers for Disease Control and Preventionسەنتەری کۆنترۆڵ کردن نەخۆشی و خۆپاراستن.
· چواردە هەزار کارمەندی ئێف دی ئەی (Food and Drug Administration)   کۆنترۆڵی خۆراک و دەرمان.
· هەشت ملیۆن قوتابی چینی کە لە ئەمریکا دەخوێنن.
· دوو ملیۆن خەڵکی نایاسایی.
· پێنج سەد هەزار کەسی بێ خانو بەرە ئەوانەی لەسەر جادە دەژین.
ئێستا پرسیارێک لە خۆت بکە، بۆ دەبێت ئەوانەی لە کۆنگرێس کار دەکەن یان دەست و پێوەندی کارمەندانی کۆنگرێسن خۆیان نەکوتن؟ ئایا ڤایرۆسی کۆڤید ئەوان ناگرێتەوە؟
بۆ دەبێت هەمو کارمەندانی کارخانەی ڤاکسیەنکان خۆیان نەکوتن؟ ئایا لەبەر ئەوەیە ئەوان دەزانن چی لەو ڤاکسینەدایەو نایانەوێت لە خۆیانی بدەن؟ یان بۆ ئەوەی کە دەمیان داخەن و باسی نهێنیەکانی جینۆسایدکردنی مرۆڤایەتی نەکەن؟
ئایا بۆ دەبێت ئەو دوو ئۆرگانەی کە کۆنترۆڵی نەخۆشی و دەرمان و خۆراک دەکەن ئەوانیش خۆیان نەکوتن؟؟ ئایا لەبەر ئەوەیە کە دەبێت بێ دەنگی هەڵبژێرن بەرامبەر ئەم ڤاکسینە کوشندەیە؟
ئایا بۆ دەبێت قوتابیە چینیەکان خۆیان نەکوتن؟ دیارە ئەویش لە ژێر فەرمانی دەوەڵەتی چیندایە لەبەر ئەوەی ئەو کەسانەی لە چین هەڵدەبژێردرێن بچن بۆ دەرەوەی وڵات بۆ خوێندن هەمو ئەندامی حزبی کۆمۆنیستن و هەڵبژاردەی حکومەتن؟؟
ئایا بۆ دەبێت جۆبایدن خۆی ڤاکسین بەکار نەهێنێت کە تەمەنی سەرو حەفتا ساڵە تەواوی ستافی قەسری سپی پێویستیان بە خۆ کوتان نیە!! بەڵام ڕۆژانە پڕوپاگەندە دەکەن کە تۆ دەبێت خۆت بکوتیت تا ڤایرۆس نەتکوژێت!! ئەمانە هەموی پرسیارە و دەیەها پرسیاری ترت بۆ دروست دەکات.
بیر بکەرەوە؛ ئەگەر ئەم ڤاکسینە باش بوایە حکومەتی هەرێم ئیجباری نەدەکرد بەسەر خەڵکدا، لە تازەرین هەواڵدا حکومەت دەڵێت موچە نادەین ئەگەر ڤاکسین لە خۆت نەدەیت؟! موچە چی پەیوەندی بە ڤاکسینەوە هەیە؟
ئەمانە هەموی نیشانەی ئەوەیە کە حکومەتی هەرێم لە سەرەوە(کەباڵ) فەرمانی پێ کراوە ، ڤاکسینی بەلاش بدات لە خەڵک!!
حکومەتی هەرێم خۆی ڕۆژانە خۆراکی ژەهراوی ئێران و تورکیا داخڵی هەرێم دەکات بێ باکە لە تەندروستی تاکی کورد، بەڵام بۆ ڤاکسین پەلەیەتی خەڵک خۆی بکوتێت!!
حکومەت ڕۆژانە بەنزینی ژەهراوی دەکات بە لوتی خەڵكدا بە قسەی پەڕلەمانتارەکانی خۆیان ، ئەی ئێستا خێرە لە خەمی تەندروستی میلەتدایە؟
حکومەتی هەرێم پێشڕەوە لە هێنانی  دەرمانی ەبسەرچو خۆراکی ماوە بەسەرچو بۆ میلەت ئێستا خێرە دەیەوێت ەب تیمی گەڕۆک بگەڕی بۆ کوتانی خەڵکی؟؟
بیر بکەرەوە چەند کەست بینیوە لە بنەماڵەی مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی کە بە ڤایرۆسی کرۆنا مردبن؟ بۆ ئەو کەسانەی کە بە کرۆنا دەمرێن هەمویان خەڵکی هەژارن و یەک کوڕە بەرپرسی تێدا نیە؟؟ خۆ ئەمەش شەڕ نیە بڵێن کوڕی خۆیان نادەن بە کوشت و ناینێرن بۆ پێشی شەڕەکە!!
کۆدی نورمبێرگ چیە و لە چیەوە هاتوە؟
لە کۆتایدا ئەو خاڵانە دەخەمە ڕوو کە لە ڕێکەوتنی Nuremberg code  دا جێگیر کراوە لە دوای جەنگی جیهانی دوەمەوە ئەوخاڵانە برتین لە دە خاڵ.
لەسەر دەرمان و بەکار هێنانی ڤاکسینو دەرمانی تاقی نەکراوە.. ئەم ڤاکسینەی ئێستا بەکار دەهێنرێت دژی هەموو خاڵەکانی ڕێکەوتننامەی نورنبێرگە. کۆدی نورنبێرگ ڕۆحی کرا بە بەردا تا بتوانێت پارێزگاری لە جەستەی تاک بکات.
لە ١٩ ئۆگەستی ساڵی ١٩٤٧ دا دکتۆر جۆسف مەنگەلە کە بەرپرس بوو لە تاقیگەکانی نازیەکان بۆ تاقی کردنەوەی دەرمان و ڤاکسین و کەرەسەتەی تەندروستی، لە کاتی دادگایی نورمبێرگدا گوتی کارەکانی ئێمە زۆری جودا نەبو لەگەڵ ئەوکارانەی پیش جەنگ دەمانکرد..
پێش ئەوەی دادەوەرەکان بڕیار بدەن لە مانگی چواری ١٩٤٧ دا دکتۆر لەیۆ ئەلێکساندەر شەش خاڵی دیاری کرد بۆ ئەوەی چیتر تاقی کردنەوە لەسەر مرۆڤ نەکرت ئەگەر لە ڤاکسین یان دەرمانەکە  تەواو لێی دڵنیا نەبن.. لیژنەکە دوای لێکۆڵینەوە لەم شەش خاڵەی کە دکتۆر لەیۆ ئەلکساندەر نوسیبوی چواری خاڵی تریان بۆ زیاد کردو کردیانە دە خاڵ، تەواوی وڵاتان ئەم ڕێکەوتنامەیەیان واژو کردوە.
ئەمەش خاڵەکانە کە کردومە بە کوردی تا تۆی کوردی خوێنەر بێ بەش نەبیت لەم زانیارییانە.
ئێستا بە گوێرەی یاسای نێودەوڵەتی دەزانیت کە ئەم ڤاکسینە یاسایی نیە، لەبەر ئەوەی پێشێل کردنی تەواوی ئەو خاڵانەیە کە لەم ڕێکەوتنانەی نۆرمبێرگدا واژی وڵاتانی لەسەر کراوە. ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخات ئەوانەی کە لە پشت پەردەوە حوکمی جیهان دەکەن نازیەکانی ئەڵمانیان کە دوای جەنگی جیهانی دووەم  ڕویان کردە ئەمریکاو هەمویان لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە ڕەگەزنامەی ئەمریکییان پێ بەخشرا، پاشان دەستیان کرد بە درێژە دان بە دەستبەسەرگرتنی تەواوی ئۆرگانەکانی دەوڵەتی ئەمریکا و بانکە جیهانیەکان، بەهێز بونی ئەم تاقمە فاشیستە کۆمەڵەی کەباڵی لێ لە دایک بوو، ئەمانیش تەواوی هێزو توانای خۆیان خستە گەڕ بۆ کۆنترۆڵ کردنی جیهان...
(١٠ ) خاڵ لە یاساکەی نۆرمبێرگ
(١٠) خاڵ لە یاداشتی پێشکەشکراو بە بەشی یاسای دادوەری بە ناوونیشانی " تاقیکردنەوە پزیشکی یە ڕێپێدراوەکان"
١- ڕەزامەندی خۆویستانەی تاکی مرۆڤەکان زۆر پێویستە. ئەمەش مانای ئەوەیە کەسی پەیوەندیدار پێویستە لە ڕووی یاسایی یەوە ڕێپێدراو بێ تا بتوانێت ڕەزامەندی  ببەخشێت. واتە پێویستە لە دۆخێکی وەهادا بێت کە ڕەخساوبێت و بتوانێت ئازادی هەڵبژاردن بەرجەستە بکات. بە بێ دەستێوەردانی هیچ هۆکارێکی هێز یان توندوتیژی ، ساختەکاری ،هەڵخەڵەتاندن ، زۆرەملێی یان بەکارهێنانی ووشەی نەشیاو، یان هەر جۆرێکی شاردراوەی تری جۆرەکانی توند و تیژی و زۆرەملێی . وە پێویستە زانیاری و تێگەیشتنی تەواوی هەبێ دەربارەی بابەتی پەیوەندیدار تا بتوانێت بڕیارێکی ڕۆشن و تێگەیشتوانە بدات؛ ئەم هۆکارەی کۆتایی واتە پێویستە پێش ڕەزامەندی دان لەسەر بڕیارێکی پۆزەتیڤانە سەبارەت بە بابەتی تاقیکردنەوە ، پێویستە سروشت و ماوە و ئامانج لەو تاقیکردنەوەیەی بۆ ڕوونکرابێتەوە؛ هەروەها ئەو شێواز و ڕێگایانەی پێی ئەنجام دەدرێت ؛ هەموو ئەو تەنگوچەڵەمەو مەترسیانەی ئەگەری هاتنەڕێیان هەیە ڕوون بکرێتەوە ؛ وە ئەو کاریگەری یە لاوەکی یانەی کە ڕەنگە بەهۆی بەشداریکردن لە تاقیکردنەوە کەوە لەسەر تەندروستی یان کەسایەتی دەربکەوێت؛ ئەرك و بەرپرسیارێتی ووردبوونەوە لە ڕەزامەندی بەشداریکردن ئەکەوێتە ئەستۆی هەرکەسێك کە دەست بە تاقیکردنەوەکە ئەکات یان ئاراستەی ئەکات یاخود بەشداری تێدا دەکات. ئەمە ئەرکێك و بەرپرسیارێتی یەکی کەسی یە و ناکرێت ببەخشرێت بە کەسێك کە لە سزادان دەربازی ببێت.
٢- پێویستە تاقیکردنەوەکە بۆ نموونە ئەنجامی بەرهەمداری هەبێت بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵگا وە جێگای ڕەزامەندی نابێ ئەگەر بە ڕێگا و شێوازی تری لێکۆڵینەوە ئەنجام بدرێت. وە یاخود بە هەڕەمەکی و ناپێویست بێ لە ڕووی سروشتەوە.
٣- پێویستە تاقیکردنەوەکە بەشێوازێك دیزاین کرابێت کە پشت بەستوو بێت بە ئانجامی تاقیکردنەوە لەسەر ئاژەڵ وە زانینی مێژووی سروشتی نەخۆشی یەکە وە یان هەر کێشەیەکی تری کە لەژێر لێکۆڵینەوەدا بێ بە شێوازێك کە ئەو ئەنجامانەی لێی چاوەڕوان دەکرێت ببێتە گەواهیدەری ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە.
٤- پێویستە تاقیکردنەوەکە بە شێوازێك ئەنجام بدرێت کە دووربێت لە هەموو جۆرە کاریگەری یەکی لاوەکی ناپێویستی جەستەیی و عەقڵی و هەرجۆرە برینداربوونێك .
٥- نابێت هیچ تاقیکردنەوەیەك ئەنجام بدرێت ئەگەر هۆکارێکی پێشوەختە هەبوو بۆ پێشبینی کردنی ڕوودانی مردن یان برینداربوونی وەك کەمئەندام بوونی لێ بکەوێتەوە، جگە لەوەی کە لەوانەیە پزیشکانی ئەنجام دەری تاقیکردنەوەکان خۆشیان بە کردەیی تیایدا بەشدار دەبن.
٦- پێویستە ئەو پلەی مەترسی یەی دیاری دەکرێ لەوە تێپەڕنەکات کە گرنگی کێشەکە لە ڕووی مرۆڤایەتی یەوە دیاری دەکات ئەوەش بەوەی کە چارەسەری کێشەکە لە ڕێی تاقیکردنەوەکەوە دەکرێت.
٧- پێویستە ئاماداەکاری گونجاو بکرێت وە ئاسانکاری پێویست بکرێت بۆ پارێزگاریکردن لە بابەتی تاقیکردنەوەکە تەنانەت لەو ئەگەرە دوورانەش کە دەکرێت ببنە هۆی برینداربوون ، کەمئەندام بوون یان مردن .
٨- پێویستە تاقیکردنەوەکە تەنها لەلایەن کەسانی شارەزای زانستی یەوە ئەنجام بدرێت . پێویستە بەرزترین ئاستی شارەزایی و زانستی ڕەچاوبکرێت لە هەموو قۆناغەکانی تاقیکردنەوەکەدا بۆ ئەو کەسانەی ئەنجامی دەدەن یان بەشداردەبن تێیدا.
٩- لە کاتی ماوەی تاقیکردنەوەکەدا، پێویستە مرۆڤ ئازادبێت لە کۆتایی هێنان بە تاقیکردنەوەکە ئەگەر گەیشتە ئەو دۆخە جەستەیی و عەقڵی یەی بۆی دەرکەوت کەوا بەردەوام بوونی  تاقیکردنەوەکە مەحاڵە.
١٠- لە کاتی تاقیکردنەوەکەدا، پێویستە زانای لێپرسراو لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە ئامادەبێت کۆتایی بە تاقیکردنەوەکە بهێنێت لەهەر قۆناغێکدا بێت ئەگەر گەیشتە ئەو باوەڕەی لە پەیڕەوکردنی نیەتی چاکە و شارەزایەتی ئاست بەرز و بڕیاری وورد وای لێ دەکەن کە بەردەوام بێت لە تاقیکردنەوەکە بەڵام ئەگەری ئەوە هەبێت کە تاقیکردنەوەکە ببێتە هۆکاری برینداربوون ، کەمئەندامبوون یان مردنی کەسی بەشداربووی تاقیکردنەوەکە.
ئێستا دەزانن کە بە یاسا بۆیان نیە ڤاکسین فەرز بکەن بەسەر تاکی کۆمەڵگادا، بەڵام ئەوان هەر خەریکن فشارەکان زیاد بکەن.
 ئەم یاری مردن و ژیانە وەک ئەو فلیمە وایە (Squid game)  دەبێت هەمو پێکەوە بڵێین ئێمە ئەم یاریە دەوەستێنین و بەشدار نابین..
تا مەڕەکان بچن بۆ خۆ کوتین گورگەکان ددانیان تیژتردەکەنەوە لەو کەسانەی کە بە ویستی یاریەکەی ئەوان ناجوڵێنەوە.
کەواتە هەمو پێکەوە دەبێت دژی ئەم ڤاکسینە بین ئەوسا یاریەکەیان بێ یاریەکەر دەمێنێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە