بۆچی ئەوروپا بەشدارە لە جینۆسایدکردنی هاوڵاتیەکانیدا؟

Tuesday, 09/11/2021, 22:24

11097 بینراوە


زۆر جار کە من بابەتێک دەنوسم لەسەر ڤاکیسن یان کۆڤید ١٩ زۆرینەی خەڵک باوەڕ بە ڕاستیەکان ناکەن ،لەبەر ئەوەی وا دەزانن ئەوروپی زۆر شەریفن هیچ کارێکی خراپە ناکەن بەرامبەر بە میلەتی خۆیان! یان دەڵێن ئیسرائیل چۆن هەموو خەڵکەکەی دەکوتێت ئەگەر بزانێت خراپە؟

لە ڕاستیدا کێشەکان و هاوکێشەکان زۆر لەوە گەورەترن کە تۆ بە سۆزەوە لە ڕوداوەکان بڕوانیت.. ئەوروپا یان ئیسرائیل چی لە هاونیشتیمانی بکات ئەگەر هاونیشتیمانیەکە بزانێت حکومەت فێڵی لێ کردوو ئەو پارەو سامانەی کە  هەیەتی بۆی هەیە لە ماوەی یەک خولەکدا ببێتە سفر وەک قوماری کردبێت...

ئێستا چەند ڕاستیەکی نەبیستراو دەخەمە بەر دیدی خوێنەر بۆ ئەوەی کە بزانیت بۆ دەسەڵاتدارانی ئەوروپا بە گشتی تایبەت ئەو وڵاتانەی زۆر قەرزارن وەک یۆنان ، ئیتاڵیا ، سپانیا، ئیرلەندا، پورتۆگال لە پاکتاو کردنی میلەتی ئەوروپیدا بەشدارن و پەلەیانە لە جێ بە جێ کردنی پلانەکەدا.

لە ڕاستیدا ئەم ڤایرۆس و  ڤاکسینە پەیوەندی هەیە بە دوو شتەوە :
یەکەم:  پارە 
دووەم: دەسەڵات

پارە:

ئەوروپا  پاەیەکی زۆری بانکی ناوەندی  ئەوروپی (ECB)قەرزارە.. لە ساڵی ٢٠٢٠ دا ئەو پارەیە ٨،٢٠٧ بلیارد ئیورۆ بوو.. بەڵام ئەم پارایە ساڵانە زیاد دەکات.

ئەوروپا ئەمەی بە کێشە نەدەزانی لەبەر ئەوەی بانکی ناوەندی ئەوروپا هاوشیوەی ئەمریکا خۆیان پارەیان چاپ دەکرد.. بەڵام ئێستا قەرزەکە زۆر بوە دانەوەی مەحاڵە.

لە ماگی یەکی ٢٠٢١ دا (Internationaal Monetair Fonds (IMF) ) هۆشداری دەدات بە ئەوروپا کە قەرزەکان زۆر لەوە زیاترن کە ئەوان بتوانن بیدەنەوەو هەموو ساڵێت زیاتر ٥٠٪ زیاد دەکات.

شارەزایانی ئابوری فەڕەنسی لە هەمان مانگی یەکی ٢٠٢١دا داوایان لە بانکی ناوەندی ئەوروپا کرد کە قەرزەکانی سەر وڵاتانی ئەوروپا لابەرن لێیان خۆش ببن..چونکە لە مانگی یەکدا بانکی ناوەندی ئەوروپا ٢،٥ بلیۆن ئیورۆ لەسەر حسابیان هەبوە.

ئەمە لیستی ئەو وڵاتانەی کە لە ئەروپای یەکگرتودا قەرزی زەبەلاحیان  لایە و قەرزەکە  بە کۆی گشتی دەگاتە ٤٧،٩ بلیۆن ئیورۆ.

پارەی خانەنشینی:

لە ئەوروپا بانکێکی تایبەت هەیە بە کۆکردەوەی پارەی خانەنشینی، واتە هەر کەسێک کە کار دەکات مانگانە مەبەلغێک پارەی بۆ کۆ دەکرێتەوە کاتێک پیر دەبێت مافی کەمترین موچەی هەیە ، لەسەرو ئەو موچەیەوە ئەم پارە کۆکراوەیەی دەدرێتێ بۆ ئەوە لە ژیانی ڕۆژانەدا باری ئابوری بەرەو دواوە نەچێت.

دەسەڵات:

ئێستا خەڵک نازانێت حکومەتی وڵاتانی ئەوروپا ئەو پارانەی کە بۆ خاەنشین کۆکراوەتەوە  خەرجیان کردوە، بەڵام بە خەڵکەکەی خۆیان دەڵێن کە ئەو پارە هەیە و لە بانک پارێزراوە، تا ئیمڕۆ کەس ناتوانێت کۆنترۆڵی حکومەت بکات کە بزانێت ئایا ئەو ژمارە زەبەلاحەیە کە لە بانکی خانەنشیناندا هەیە بونی هەیە یان نە؟

ئەم دو هۆکارەی سەرەوە هۆکاری یەکەمن بۆ ئەوروپا کە لە پلانی

 (Rockerfeller Foundation)ڕۆکەفێڵەر فاوندەیشن کە لە ساڵی ٢٠١٠ نوسراوە بەشدار ببن..

ئەگەر هەموو پیرەکان بمرن ئەوا دەتوانن ئەو پارانەی کە لە بانکی خاننەنشیندا ئەبێ هەبێت بێ کێشە چارەسەری ئەو بکەن.. لەبەر ئەوەی  پارەکە بونی نیە.

دووەم دەتوانن پارەی ئەوروپا  بکەنە پارەی  دیجیتاڵ وەک بیت کۆین، واتە پارەی کاغەز بونی نامێنێت و ئەو کات دەتوانن پارەکانی بانکی ناوەندی نەدەنەوە و لە ژێری دەربچن، پاشان دەتوانن کۆنترۆڵی تەواوی خەڵک بکەن، کاتێک تۆ پارە خەرج دەکەیت لای ئەوان هەموی تۆمار دەبێت دەزانن کەی و چیت کڕیوە و لە کوێ کڕیتەوە..کۆنترۆلێ تەواوت دەکەن.

ئەگەر میلەتی ئەوروپی بەم پلانە بزانێت و بزانێت پارەی خانەنشینی خوراوە یان بەکار هاتوە بۆ شتی تر ئەوا بۆی هەیە تەواوی دەسەڵاتدارانی ئەوروپا دەسەڵاتەکانیان لەدەست بدەن هەمو بدرێنە دادگای گەل.

ئێستا بۆت ڕوون بۆوە بۆچی ئەوروپا لەم پلانەی کەباڵدا بەشدارە بەگشتی و بۆ دەیانەوێت یەکەم جار پیرەکان لەناو ببەن؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە