کاتێک لووسکەیەک دەبێتە سەرۆکی زانکۆ!

Tuesday, 09/11/2021, 22:50

4800 بینراوە


گەلی هوشیار رابوردوولە بیرناکاودەیکاتە وانەیەکی مێژوویی بۆ داهاتووی ژیانی خۆی.گەلی ناهوشیار رابوردوودەسپێرێتە دەستی قەزاوقەدەرخۆی لێ بێ خاوەن دەکا.هەرکات وڵاتێک بەرەو وێرانیی هەنگاوی نا چاولە داروپەردووشەقام وکۆلآن وخانووبەرەی رووخاوی مەکەن،ئەوانە ساز دەبنەوە.بەڵام کاتێک وڵاتێک بەرەو داڕمان ڕۆیی چاو لە سیستمی پەروەردە وزانکۆی وکەسایەتی زانکۆکارانی بکە کە چۆن دەبنە پەندی زەمانە وچۆن بە پارەی دزیەتی دەسەڵات دەکرێنە کۆیلە!
تاقمێك رووناکبیریی تاریک بین لە باشووری کوردستان نان بە نرخی رۆژدەخۆن ووەک مەیموون لە پێش قاچی وردودرشتی بنەماڵەی بارزانی هەڵدەپەڕن تا نانی رۆژانەیان بۆ فرێدرێتە بەر پێیان وئەوانیش بیخۆن.ئەو تاقمە تاریک بیرە وافکر دەکەنەوە کە نابێ قسەی زبرورەخنەی تیژ ورقی پیرۆزلە ئاست دەسەڵاتدارانی وسەرۆک وبەرۆکی بنەماڵەی بارزانی بگووترێ!بەڵام ئەوان ئەو مافەیان هەیە کە هەرچی خراپەیە بە سەر نەتەوەی کوردیی بێنن ونابێ هیچ کەسیش متتەقی لە بەر بێ!
لافاوێکی دیکە لە هەولێررووبدا،نیوەی ئەو شارە وێڕان دەبێ.بۆ لافاوی ئەوجارەی هەولێرکازمی پارەی ناردوە بۆ خەڵكی داماو.کەچی / ئۆمێد بەدناو / پارێزگاریی ئەو شآرە دەڵێ:بە ڕێنمایی ودڵسۆزیی بەرێز مەسروور بارزانی ئەو پارەیە دابەش دەکرێ! پارە لە بەغداوە هاتووە،ئەو دەمپیسانە منەتیش لەسەر خەڵک دادەنێن!

باتۆزێک وەک مەلامستەفای بابوباپیریان قسە بکەم.

مەلای ساختەچی،یان وشەی قووندە،یان وشەی حیز،یان وشەی سەگباب/ ی / لە سەر زاران بوو.رقی لە هەرکەس بایە بێ بەڵگە پێی دەگووت / قووندە /!رقی لە خۆی هەستابایە بە خۆی دەگووت / حیز / !لەوەش بترازێ پیسترین دەستەواژەیەکی مێژوویی کە هیچ کات لە بیر ناکرێ ئەوە بووە کاتێک کە فەرمانیدا نەمر سلێمان موعینی لە بەردەرگای بنەکەی نیشتە جێی خۆی ترۆڕ بکەن گووتی: ببەن ببەن ئەو سەگ بابە بکوژن!هەروەها کاتێک کە خۆی رادەستی شآی ئێڕان کرد بە شآی گووت تۆ / دایکوباوکی / ئێمەی هەرچی تۆ بیڵیی هەرئەوەیە!بێ گومان شآی ئێڕان تەنیا باوکی مەلامەستەفا بووە نە باوکی گەلی کورد.ئاخریەکەی نەمان زانی چۆن شای ئێران خۆی خزاندە پاڵ دایکی مەلاتائاشبەتاڵی پێکرد!
ئێستیش هەمان رووداو بە شێوەیەکی دیکە دووپات دەبێتەوە.بەڵام لەسەردەمی دەستپێکی هەزارەی سێدا بەوواتایە لووسەکەیەکی وەک کوڕی مەسروور بارزانی بە بێ ئەوەی خوێندنی باڵای ئاکادێمیکیی هەبێ کراوەتە بەرپرسی زانکۆکاکانی ژێر دەسەڵاتی باوکی!دەبێ مامۆستاکانی ئەو زانکۆیە بە منداڵی چییان لێ بەسەر هاتبێ کە لە بەر فریکە کوڕێکی، نێچێروان بارزانی بۆ بژیوی رۆژانە وەک سەربازێکی ئەرکدار لە بەرانبەریی ، وێنەی کۆیلە رادەوەستن وگوێ بۆ قسەکانی دەدەن!
وێرانیی وڵات ئاوا دەست پێدەکا.نە بە وێرانکردنی لافاوێکی ئاسایی.مێشکی ئەو مامۆستایانەم وەک قوڕولیتەی ئەو کاتە دەبینم کە لافاو دەگەڵ خۆی دەیبا.چاوێک بەژیانی منداڵەکانی سەددام وشآی ئێڕاندا بخشێنن،کوا ئەوان بەوجۆرە ژیاون کە بنەماڵەی بارزانی دەژین؟گەلی هوشیارلە هەر هەنگاوێکی ئەرێنیداچاوی لە هەنگاوەکانی داهاتووی ژیانی خۆیەتی کەدیکتاتۆڕەکان خۆیان بەسەردا سەپاندوە.هەڵبژاردنی ئەو جارە لە باشووری کوردستان ئاگادارکردنەوەیەکی کوردخوازانە بووبۆ ئەو دەسەڵاتە گەندەڵە.هەنگاوێکی مەزن بوو بە رووداوەکانی رۆژانی داهاتوو.رێگا مەدەن لووسکەکانی سەر بە بنەماڵەی بارزانی خۆیان وەک ئاغاو سەروەر،کوردیش وەک بندەست وکۆیلە چاو لێبکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە