حکومەتی فاشیستەکانی تورکیە دیسان خۆسازدەکات

Wednesday, 10/11/2021, 1:28

2502 بینراوە


حکومەتی فاشیستەکانی تورکیە دیسان خۆسازدەکات هێرشێکی بەر بلاو بکاتە سەر رۆژئاواێ کورودستان .بەشداری ئۆردۆغان لە دانیشتنەکەی گلاسکۆ بەبیانوی بەشداری لە کۆبۆنەوەی ٢٠ ولاتی سەنعەتی دونیا دا بۆ پارێزگاری لەسروشت وکەم کردنەوەی بەرهەم هێنانی گازی کەربون  لەئاستی جیهانیدا،بۆ فاشیستەکەی تورکیە دەرفەتێکی خولقاندەکە ئەو ،لەگەڵ بایدن وپوتین وجانسون ومرکل وماکرۆن لەسەر هێرشێکی کوشەندەی تر بەیارمەتی بەکریگیراوانی ئیسلامی بکاتە سەر رۆژئاوا .رۆژی ١٧ ئوکتوبر ٢٠٢١ تورکیە بەچری بەتۆپخانە هێرشی کردوەتە سەر هێزەکوردیەکان لەناوچەی رۆژهەلاتی حەلەب ،هاوکات هێزە بەکرێگیراوەکانی سەربەتورکیە هیرشیان کردوەتە سەر چەندگوند کە تووشی بەرەنگارێکی توندی هێزەکانی رۆژئاوا بوونەتەوە وپاشەکشەیان کردوە.پێدەچێت حکومەتی فاشیستەکانی تورکیە خۆێ حازر کردوە بۆ هێرشێکی تری وێرانکەر لەدژی گەلی کوردمان لەرۆژئاوا.لەبیرمان بێت ،پێشتر تورکیە سێ جار ئۆپەرسیونی بەربلاوی لەدژی جولانەوەی رۆژئاوا کردوە ،هەر هەمووجارێک لەگەڵ بەرخۆدانێکی بێ وێنە بەرەو روو بووەتەوە بەلام هەموجارێک زل هێزەکان ڕێگایان بۆ خۆشکردوە کە ئەو هێرشانە بکات .١- ئۆپەرسیونای "پەرژینی فورات"مانگی گەلاوێژی ٢٠١٦(٢٤ ئاوگاوست).٢- ئۆپەراسیونی "چلە زیتون "٢٠ ژانوێەی ٢٠١٨ بۆسەر عەفرین بەیارمەتی ناتۆ وجراسەوزی رووسیە.٣-ئۆپەراسیونی "کانی ئاشتی "٩ ئۆکتوبری ٢٠١٩ .ئێستەش چاوەدێرانی سیاسی پێشبینی دەکەن تورکیە خۆێ بۆ ئۆپەرسیونێکی تر لەدژی رۆژئاوا حازر کردوە بەلام وا دیارە بەڵێکە دەبێ لەسەرانی ئەمریکا وئوروپا وەرگرێت .کورد دەبێ هۆشیار بێت و ئەم پیلانە لەقاوبدات .جاووش ئۆغلو وەزیری دەروەی تورکیە کوتویەتی کە تورکیە بۆ پاراستنی سنورەکانی هەرچێک لەتونایادا بێت دەی کات .نفرەت لەحکومەتی فاشیستەکان لەتورکیە ودۆست هاوەڵی ناوچەی وجیهانیشی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە