ڕەنجی بە باچوی ڕەنج سەنگاوی

Wednesday, 10/11/2021, 1:35

5969 بینراوە


ڕەنج سەنگاوی ئەو پێشکەش کارەیە کە تائێستە چەند جارێک جێگۆڕکێی کردوە لە کەناڵەکانی راگەیاندن ، ئەمەیان پەیوەندی بە منەوە نیە لەبەر دوو هۆکار یەکەمیان من لە کوردستان دورم  ،  دوهەمیان ئەوەیە ئەوە ئازادی تاکە کەسە ، خۆی ئەتوانێت بژاردەی خۆی هەبێت ، بەڵام ئەوەی  من ئەمەوێت لێی بدوێم دوابەرنامەی لەگەڵ ڕەنج بوو کە ئارامی حەمەی مینای ( وەزیری خوێندنی باڵا ) ی هێنابو کە خۆی نەخوێندەوارە ، خۆ ئەگەر برای عەدنانی حەمەی مینا نەبوایە بە بڕوانامەی علوجەوە نەئەکرا بە وەزیر، لەگەڵ چەند پەیوەندیدارێکی تر بە پرسی قوتابیانی دەرچوی پۆلی دوانزەی ئامادەییەوە کە لەبەرنامەی زانکۆ لاین ڕازی نەبون ، ڕەنگە هەڵخزان یان حیزب گۆڕکێ بیانوی خۆی هەبێت ، بەڵام کاتێک ئەدیبێک یان ڕۆژنامە نوسێک یاخود هونەرمەنێک لا ئەدا لە هەڵوێستو ئەبێتە ڕێکلامچیەک بۆ حیزبێک یان کەسێک ئیتر ئەو کەسە بەرپرسێکی سیاسیە یان قاچاغچەیەکە یان هەرکەسێکە و هەر پلەو پۆستێکی هەیە، ئەمە ناچێتە خانەی ڕاگەیاندنەوە ، بەڵکو زوڕنا ژەنینە  بەڕاستی هەرگیز نەم ئەویست کاتی خۆم بە بابەتێکی واوە بە فیڕۆ بدەم ، بەڵام کاتێک هەر ئەمشەو کە( ٢٠٢١/٣/٤) ە  سەماکەرەکەی ڕوداو ( شاهۆ ئەمین ) م بینی  کە زوڕناکەی خستبوە گەڕ بۆ ئیدریسی نێچیرڤانی خاین زادە کە کەوتبوە دوای ئامۆزاکەی باوکی کە سەرۆکی حکومەتی عەشایەری بەرزانە ، بۆ مەراسیمێک لە زنکۆی کوردستان ، کە باوکی خاوە نیەتی ، بە پێویستم زانی ئەم دو دێڕەبنوسم  ،  بەهۆی ئەو بەرنامانەوە کە ڕەنج پێشکەشی ئەکات  جگە لە خۆڵکردنە چاوی خەڵک چارەسەری هیچ کێشەیەکی نەکردوە ، بۆ ڕاستیو سەلماندنی ئەم بابەتە ئەگەر سەیری ئەرشێفی ئەو بەرنامەیە بکەین زۆرێک لە وەزیرەکانی هێناوەتە سەر شاشە کە زۆرینەیان لە فراکسیۆنە کانی غەیر پارتی بون ، ئێستا با بپرسین کاک رەنج سەنگاوی ئەی بۆ نەت توانیوە تا ئێستا بۆ تەنها جارێک کەسێک لە ماڵباتی بەرزانی بهێنیتە بەرنامەکەتەوە  وەک ئەوی هەرچی گەندەڵیو دزیو قاچاغچیەتی و تاڵانی نەوتو وێران کردنی کوردستان  لە ئەستۆی وەزیرەکاندایە ماڵی مەلا مستەفا فریشتەنو لێی بێبەرین  ،یان ئەگەر شتێکی وا بە خەیاڵتا بێت ڕەوانەی ئەودنیات ئەکەن ، یان ئەبیتە میوانی گیراوەکانی بادینان ، کاک ڕەنج ئایا ئەتوانیت لە یەکێک لە بەرزانیزادە خائین زادەکان  بپرسیت بڵێیت کۆمەڵگاتان کردوە بە دو چین چێنێ لە ئاسمانو جێنێک لە زەوی ، بپرسیت بڵێی لە کوێی دنایدا هەبوە نە خوێندەوار  خاوەن زانکۆ بێت ، ئەتوانیت بزانیت ئەو بڕوانامە علوجانەی کە لەو زانکۆ ئەهلیو تایبەتانە ئەبخشرێنەوە چەندن ئەتوانیت گەڕانێک بکەیت بزانیت لە زانکۆ حکومیەکان چەند مناڵی بەرپرسانی لێیە ، ئایا بە ڕێشی تۆ ڕەوایە مناڵی بەرپرسان لە ‌هارڤاردو لە سۆربۆنو ئۆکسفۆرد کورسیان بۆ بکڕدرێتو بەر لە  ساڵێک یان دوان پێش دەرچونیان کورسی وەزارەت یان بەڕێوە بەری گشتیان بۆ  ئامادەبێت ، ئەگەر لە خوێندنیشدا فاشیل بن ئەوا پۆستی سیاسی گەورە میراتی باوکیانە ، ئایا کفر ئەبێت بپرسیت حکومەتێک بەشی ناوخۆیی  یان دەرماڵەیەیکی کەمی پێ دابین نەکرێ ،چ خەسڵەتێکی حکومەتی تیایە ، ئەکرێ پرسیار بکەیت پارەو ڤێلاو ئۆتۆمبێلی ئاخر مۆدێلو بۆ کچە مۆدێلو سۆزانی بۆ هەیە زۆرو زەوەندە ، بەڵام بۆ نەوتی بەشی ناوخۆیی نیە ، جیلی ئێمە لە ژێر دەستی سەدامی دیکتاتۆردا زانکۆمان تەواو کرد ، ئاستی خزمەتگوزاری قوتابی بە باشترن شێوە پیادە ئەکرا ، ئەمە جگە لە کواڵێتی خوێندن کە تا ئەمڕۆش دەرچوانی زانکۆکانی ئەوسای عێراق بە بەرزترین کواڵێتی بو ، ئێستاش لە دەرچوانی زانکۆ کانی حکومەتی هەرێمدا دەرچوی زانکۆ هەیە ناوی خۆی بە باشی  بۆ نانوسرێ ،جا لە کۆتاییدا باشتر ئەوەیە ڕێڕەوێکی تر پیادە بکەیت تا بەر لەعنەتی هاو پیشەکانتو ڕۆشنبیران نەکەویت ئەوە حکومەتەکەتو پەرلەمانەکەتو سیاسیەکانت ڕوی سەدام حوسێنیان سپی کردوەتەوە بۆیە بە بەڕێزیشت ئەڵێم فریای خۆت بکەویت چونکە سیاسی نا سیاسی کورد وەفای بۆ کەس نیە 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە