هەڕەشە نوێکەی بیل گەیتس

Wednesday, 10/11/2021, 2:00

4206 بینراوە


 بیل گەیتس ئەم جارەش کەوتەوە هەڕەشە و ئەڵێ؛ ئەمەی ئێستا لە چاو ئەو هێرشە ڤایرۆسیە،جیۆلۆجیەی کە  ڕەنگە ڕوومان تێبکا،زۆر لەم ڤایرۆسی کۆڤید-19 مەترسیدارترە.
 ئاشکرایە ساڵی 2015 بیل گەیتس هۆشداری هاتنی ئەم ڤایرۆسەی ئێستای داین و ئەوسا کەس بە هەند وەری نەگرت، هەر بۆیە ئەم هۆشداری و ئاگادارکردنەوە و هەڕەشەیەی ئێستای نەك هەر پێوستە بەهەند وەربگیرێ، بەڵکە پێوستە ئەم جارە خەڵك و حکومەتەکان ، بەتایبەتی حکومەتی ئەمریکا بێن وگوێی ڕاکێشن و پرسیاری ئەوەی لێ بکەن کەوا کەسێکی وەکو تۆ کە نەك هیچ جۆرە پسپۆریەکت لە داو و دەرمان و ڤاکسین و ئەو جۆرانە نیە و هیچ جۆرە مۆڵەتێکی فەرمیت بۆ دەرمان نیە چۆن توانیوتە خۆت لەو کارانە بدەی.. نەك هەر ئەوەش چۆن ڕێگە بەخۆت ئەدەی پشبینی ئەوەمان بۆ بکەی کەوا دوای 5 ساڵ کۆڤید-19 بڵاو ئەبێتەوە و بەوەشە ناوەستی بەتەمای هەواڵی ڤایرۆسێکی تری کوشندەمان پێ ڕابگەیەنی؟؟!!
بیل گەیتس گەر خۆی دەستی لە بڵاوە پێکردن و تێوەگلانی لەو ڤایرۆسەی ئێستا نەبێ، ئەوا چۆن چۆن ئەزانێ دوای 5 ساڵ شتێکی وا ڕوومان تێ ئەکا،، وە با لەوە زیاتریش بڕۆین و پرسیاری ئەوە بکەین گەر جارێکی تریش دەستی تیا نیەو تێوە نەگلاوە، ئەی چۆن ئەم جارەش هەمان هۆشداریمان بێ ڕائەگەینێ؟ ئەمە بەڵگەیەکی تەواو حاشا هەڵنەگرە کەوا کۆمپانیاکەی بیل گەیتس و ئەوانەی دروست کەری پێکووتەن لەوانەش پێکووتەی کۆڤید-19 و دەوڵەتانی زلهێزی وەك ئەمریکا و چین سەرمایەدارەکانی تر خەریکی کارێکی دژە مرۆڤایەتین لە ڕێگای کووتانی ئەم پێکووتەیە.
بیل گەیتس وەك ئاشکرایە بۆ ماوەیەکی زۆر کەسی یەکەمین بوو لە زۆری سەرمایە و بۆ چەندین دەیە لە لووتکەدا بوو کەخاوەنی زۆرترین پارە بوو، دواتر جیف بەیزۆسی خاوەنی ئەمازۆرن و ئیلان ماسکی خاوەن تێسلا شوێنیان پێ لەق کرد و لەو خشتەیە دایان بەزاند، هەر بۆیە کەوتە ئەوەی بیر لەوەبکاتەوە کەوا چۆن جارێکی تر ببێتەوە بە پلەی یەکەمین ،،، بۆیە وازی لە مایکرۆسۆفت هێناو خۆی بە کۆمپانیای دروست کردنی پێکووتەوە خەریك کردوو بەمەش جارێکی تر ئەبێتەوە بە یەکەمین دەوڵەمەند لە لیستی فۆربس .
ئەمڕۆ لە ئەمریکا تەنها یەك لەسەر سێی دانیشتوان ئەم پێکووتەیەیان لەخۆداوە و دژە پێکووتە ڕۆژ دوای ڕۆژ لەگەشەدایە و ژەمارەی ئەوانەی نایانەوێ ئەو پێکووتەیە لە خۆیان بدەن لەزیاد بووندایە.. وە ئەمەش هۆکاری خۆی هەیە ؛ ڕەنگە لە هەمووی زیاتر ئەوەبێ کەوا ئەم پێکووتەیە کاتی تەواوی نەبوە بۆ ئامادەکردن و تاقی کردنەوەی، هەروەها پێوست بوو بزانن کەوا ئایا مرۆڤ خۆی بەهۆی سیستمی بەرگری خۆیەوە تا چەند ئەتوانێ بەرگری خۆی بکا و گەر تووشی ئەم ڤایرۆسە دەست کردوە بوو تا چەند ئاستی کووشندەیی چەند ئەبێ..لێ ئەم ڕێگایانەیان داخست و کۆی مرۆڤایەتیان خستە بەر ترسێکی بێ بنەما و کەوتنە کووتانیان. بەم جۆرە کۆمپانیاکانی پێکووتەی ئێستاو دەرمان و چارەسەر لە دواتر گیرفانی مرۆڤایەتی بەتاڵ ئەکەنەوە و ئاوو بێنەو دەست بشۆ. ڕەنگە ئێمە باسی ئەوەمان نەکردبێ کەوا چۆن ئەم ڤایرۆسە وەك لەسەرەتاوە خەمڵاندبوویان کە لە نێوان 76 بۆ 155 ملیۆن مرۆڤ ئەبێ لەناو بچێ، لێ کە زانیان تا ئێستا تەنها 5 ملیۆن کەسی کوشتوە، دێن و ڤایرۆسێکی ترمان لە ڕێگای بیل گەیتسەوە پێ ڕائەگەیەنن کەوا مەترسیەکەی لەمەی ئێستا زۆر کاریگەرترە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە