پارتی خاوەنداریی دۆزی کورد دەكات، بۆیە خەڵکی کوردستان دەنگی پێدەدەن

Wednesday, 10/11/2021, 23:20

3974 بینراوە


نووسەر و هونەرمەندێكی خۆفرۆشی سەر بە پاراستن، پێی وایە ھۆکاری سەرکەوتنی پارتی لە ھەڵبژارنی پەرلەمانی عێراقدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو حزبە خۆی بە خاوەنی پرسی کورد دەزانێت و بە درێژایی مێژوو پارێزگاریی لە خاکی کوردستان کردووە. گوتیشی: "ئەو حزبانەی دژایەتیی پارتی دەکەن، خۆیان دەپووکێنەوە و پارتی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر گەشە دەکات".
حەمەڕەشید ھەرەس، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقدا پلەی یەکەمی بەدەست ھێناوە و ھۆکاری سەرکەوتنەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو حزبە ھەمیشە خۆی بە خاوەنی پرسی کورد زانیوە و نەیھێشتووە قەوارەی ھەرێمی کوردستان بکەوێت، ھەروەھا پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانە، بەبێ ئەوەی ھیچ منەتێک بەسەر نەتەوەکەیدا بکات، ئەو حزبە خاوەنی ماددەی ١٤٠یشە، کە نەیارانی كوردستان دەزانن، گەڕانەوەی ناوچە دابڕینراوەكان و سەربەخۆیی کوردستانی بەدوادا دێت".
گوتیشی: "زۆر لە حزبەکانی هەرێمی کوردستان هیچ بەرنامەیەكیان نیە جگە لە دژایەتیی پارتی، بەڵام ئەو حزبانە خۆیان دەپووکێنەوە و پارتی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر گەشە دەکات، ھیوادارم پارتی تووشی غروور نەبێت و بەردەوام داکۆکی لە مافی ڕەوای گەلەکەمان بکات".
ئەم نووسەرە بێعەقڵەی پاراستن  ئاماژەی بەوەش کرد: "پارتی تاکە حزبە کە ھەمیشە خەمی ھەر چوار پارچەی کوردستانی بووە، بۆیە بوونی پارتی بۆ پاراستنی ھەرێمی کوردستان گرنگە و ھیچ کات ئەو حزبە بە گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی نەکەوتووە، جەماوەرەکەیشی بەردەوام پاڵپشتیی دەکات، چونکە پەرلەمانتارەکانی لە بەغدا عێراقچێتی ناکەن و بەرگری لە مافی کورد و کوردستان دەکەن، بێگومان بینیمان ھەندێک پەرلەمانتاری خۆفرۆش لە بەغدا چۆن دژی کورد دەوەستانەوە، بەڵام خۆشبەختانە لووتیان شکا و بە لاوازی دەرکەوتن و پووکانەوە".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە