کۆتایی بە ژیانی خۆت بهێنیت شکۆداتر دەبێت لەوەی سەرت

Thursday, 11/11/2021, 23:52

4019 بینراوە


کۆتایی بە ژیانی خۆت بهێنیت شۆدارتر دەبیت لەوەی سەرت شۆڕکەویت و قڕوقەپ لێدانیشیت و خۆتبخۆیتەوە کوڕانی حیزبیش  لەوپەڕی چێژوخۆشیدابن ؟ خەڵکی ووڵاتەکەمان گیریان خواردووە بێ نان و بێ ئاو و زۆپایەک  لەو سەرماییەی ڕوسیا ! پیاوەکانی حیزب و میلیشیاکانیان دەڵێن خەتای پەکەکە و عێڕاقە ، شیمالی حەبیب جێ دێڵن(وادەزانن پەکەکە نەوتی شیمال دەفرۆشن و پارەکەی دەبەن بۆ قەندیل) ئێوە سەروەتوسامانی ئەم گەلە خێرلەخۆنەدیوەتان  دزی و تاڵانتان کرد بۆ گیرفانی حیزب و پیاوەکانی ، ئێوە خۆزگە هەر دز و چەتە بوونایە ،بەڵام خاک و شکۆی نەتەوەیەکتان  فرۆشت بە داگیرکەران ، کورد لەسایەی ئێوە تەنها خاوەنی سەرانەی ئابووری ،برسێتی نییە ،بەڵکوو شکۆشی دۆڕاندووە ، ئەوەی ئێوە دەتانەوێ مانەوەی بنەماڵە بۆگەنەکانتانە و. لە ساییەی ئێوەدا واتان لە خەڵک کردووە شایەتومان بهێنێت بە دزێکی  سفرەکەی ئێوە ( نەوەی هەڵخەڵەتاو). لە ساییەی ئێوەدا شەرم دەکەم بڵێم ڕۆژێک لە ڕۆژان خەباتگێر بووم ، لای من هەموو حیزبەکان ڕووی یەک کارتی قومارن.بێدەنگی تاکەی ، سەرشۆڕی تاکەی، کۆچی لاوەکانمان تاکەی، سەروەتوسامانی نەتەوە تاکەی بۆ کوڕانی حیزب و پیاوەکانی بێت( دەبێت هەموو بەیەک دەنگ بڵێین ئیتر بەسە دزی)
هاوڕیان کارەساتە گەورەکە هەر لەمەدا نەوەستاوە بەڵکوو شارەکانمان لایەکی  بووە بە عەرەب جێنشین ، بێ تەقە کوردستانیان بە عەرەب کرد چ لە سلێمانی چ لە دهۆک و هەولێر ؟ ئەمە گەورەترین کارەساتە دوای بەدرە ، جەسان ، کەرکووک و شارەبان و دیالە؟ دوای ٥٠ ساڵیتر لە ژێر دەسەڵاتی ئەم بنەماڵانە سلێمانیش دەبێت بە شاری برایەتی گەر قبووڵی کەن عەرەبەکان وەک کەرکووکی هەڕاج کراو،! من ئەم خەمەمەم بۆ نەوەکانی دوا ڕۆژە نەک بۆ خۆم ئەمەیە دەستکەوتەکانی حیزبی دز و مافیایی؟. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە