ئەم حکومەتی وشکە کەڵەک و پڕ لە بندیواڕە دەڕوخێت!

Friday, 12/11/2021, 0:06

3743 بینراوە


ئەوەی بۆ هەموو کەس روونە حوکمی بنەماڵە و بەزۆر سەپاندن و تۆقاندن بۆ کەس نەچووەتە سەر تا بۆ ئەم دوو بنەماڵەیەی کوردستان بچێتە سەر لە ناوچەیەکی زۆر هەستیاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
حکومەتێکی وشکە کەڵەک ، هێزەکانی داشبووە بەسەر عەشیرەت و شەخس و و کوتڵە و بنەماڵەدا ، ئەمڕۆ بێت یان سبەی دەروخێت، جا ئەم روخانە بەدەستی خەڵکی نێوخۆی کوردستان یان بەدەستی ئێران و حشد الشعبی  کە ئاسمانی ئەم وڵاتەیان لێ پڕ دەکات لە فرۆکەی بێ فرۆکەوانی خۆ کوژ یان بەدەستی جندرمەی تورک لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایهاتنی یەک سەدە بەسەر پەیمانی لۆزان.
خەڵکی کوردستان لە ساڵی 2006 و ساڵی 17 شوبات لە 2015 و 2017  ـەدا بەخۆپیشاندان نازەزایی و بەرهەڵستی خۆیان بۆ سیاسیەتی ئەم دوو بنەماڵە هێنایەوە سەر شەقام بەڵام بەهۆی زۆری موچەخۆی حیزب و بەحیزبیکردنی هێزە چەکداڕەکان و بەهێزی هاوکێشە ئیقلیمیەکان ئەو هەوڵ و کۆششەی خەڵک نەیتوانی کۆتایی بەم حوکمی چەتەگەرییەی دەسەڵاتی کوردی بهێنێت.
بۆیە هەر لە کۆتایی خۆپیشاندانەکانی 17 ی شوباتی 2011  ئەوانەی لە هاوکێشە سیاسیەکان تێدەگەیشتن دەیانزانی مرۆڤی کوردی ئازدای خواز کەوتووەتە نێو دوو بەرداشی گەوڕەوەوە 
ـ یەکەمیان (هەڵگرتنی چەک بە رووی دەسەلاتێکی ستەمکار)
ـ پشو درێژی و هەڵوەرینی ئەم ستەمکاڕانە لە نێو خودی خۆیاندا.
بژادەی یەکەم لەو ساڵی 2011  بژاردەیەکی زۆر ئاسان بوو، هەر کۆمەلێک چەکداڕ چەند ئاژاوەیەکیان دڕوستبکردایە ، ئیتر دەبووە تێڕژانی چەکدای لە کوردستان نەک بە یەکێتی و پارتی بەڵکو بە ئەمەریکا و تورکیا و ئێران و روسیاش ئەستەم بوو چاڕەسەر بکرێت بە ڕەچاو کردنی جوگڕافیای هەرێمی کوردستان.
بژاڕدەی دووەم کە پشو دڕێژی بوو بەڕانبەڕ بەو زوڵم ستەمەی هەردوو حیزبی تاوانکار بەڕانبەر خەڵک ئەنجامیان دەدا زۆر گڕان و تاقەت پوکێن بوو ، بەڵام خەڵکی باشور ئەم بژاڕدەیەی هەڵبژاڕد.
لە ئێستادا بژاڕدەی دووەم لەنێو یەکێتیدا هاتووەتە بەرهەم، کە حیزب دابەشبووە بەسەر دووباڵی چەکداری و ئەگەری پێکدادانی چەکداری هەیە لەنێو خۆیاندا ، لەلایەکی تڕەوە لەنێو یەکێتیدا  بابەتی  ژەهڕخوارد کردنی سەرکردە باڵاکانی ئەو حیزبە زیاتر بڵاو دەبێتەوە و تەسفیەی جەستەی بەشێوازی نەرم ئەنجامدڕاوە، کە ئەمەش لە ماوەیەکی کورتدا لەحیزبەکانی تریش سەڕهەڵدەدا چونکە پڵە باڵاکانی حیزبەکانی تڕ لەوە تێدەگەن کە کادڕە باڵاکانی تر ژەهرخوادن نەکەن و لناویان ببەن، ئاوا خۆیان ژهرخواڕد دەکرێن!
ئەوەی ماوەتەوە لە ئێستادا خەڵک چاوەڕوانە دەڕگایەکی تری گۆڕانکارییە، ئەویش دەڕگای ئینشقاق و دابەشبوونی ئەم دوو حیزب و بنەماڵەیە لەنێو خودی خۆیان کەلە سەر پارەی دزڕاو  و دەسەڵات ڕێکنەکەون و توشی بەیەکدادانی گەوڕەتر ببن  لەنێوان هەردوو حیزبە یان لەنێوان خودی یەک حیزبدا، لە ئێستادا درزەکانی ئینشقاق لەناو یەکێک لەم دوو بنەماڵەیە دڕوستبووە و بەڕەو گەڕەوبوون لێکتڕازانی گەوڕەتر دەچێت، ئەوەی ماوەتەوە ماڵی بەرزانیە کە ئەویش وابەستەیە بە مانەوەی مسعود بارزانیەوە، لەگەڵ مردنی مسعود بارزانیدا ئینشقاقی نێوان ئامۆزا و بڕاکان گەوڕەتر دەبێت لەسەر سامانی دزڕاوی ئەم گەڵە ، شەر و نائاڕامی دڕوست دەبێت لەم وڵاتە، وڵاتێک کە بنەمای حوکمڕانیەکەی بەزەبر و تۆقاندن و موچەبڕین بێت ، زۆربەی خەڵک بایکۆتی هەڵبژاڕدنەکانی کردبێت بەدڵنیاییەوە هەڵوەشاندنەوەی زۆر لەوە ئاسانترە کە خەیاڵ بڕی دەکات، تەنها یەک دەڕگای لەسەر بکرێتەوە، دەڕگای هەموو ئەگەڕەکان واڵا دەبێت.
ڕەنگە دەسەڵاتی حوکمی بنەماڵە وابزانێت ئەو میڵلەتەی بایکۆتی هەڵبژاردنی کردووە لە مافەکانی خۆی خۆش دەبێت بەڕانبەر بەم دەسەڵاتە، ئەوا لەخەوێکی قوڵدایە، ئەمڕۆ بێت یان سبەی ئەو خەڵکە وەک چۆن لەبایکۆتدا یەکگرتوو بوون هەر بەم شێوەیە لە تەوقیتێکدا پاڵ بەعەرشی زوڵم و زۆڕداریەوە دەنێن و کۆتایی بەحوکمی قەرەقوشی بنەماڵە دێت.
هەر خودی بایکۆت کردن ئاگرێکی شەڕی گەوڕەیە لەنێو هەڕدوو بنەماڵەی حوکمڕان دڕوست دەکات بەجۆرێک کەس دان بە کەسدا نەنێت و پاساو دەداتە دەست هەموو تاکەکانی بنەماڵە  یەکتڕ تاوانباڕ بکەن کە خەڵک لەگەڵیدا نیە  و خەڵک لەگەڵ کوتڵە  عەقڵیەتی ئەودایە، بۆیە بۆ یەکڵاکردناوەی مڵملانێەکانیان پەنا بۆ هەموو شت دەبەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە