له‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ ژیان ئاوایه‌!

Friday, 11.12.2021, 0:01

963 بینراوە


- پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌شه‌ڕی داعشدا شه‌هید بوو ته‌نیا 27  هه‌زار دینار له‌باخه‌ڵیدا بوو!
- باوكی شه‌هیدێكی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌پێڵاو بۆیاغكردن خه‌رجی ماڵومنداڵی دابین ده‌كات!
- پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین كه‌نه‌خۆشی كۆرۆنای بووه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی دوای مانه‌وه‌ی 30 ڕۆژ له‌ونه‌خۆشخانه‌یه‌ ده‌مرێت، بۆ ئه‌و 30 ڕۆژه‌ 35 ملیۆن دینار دراوه‌ به‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ و بایی 10 ملیۆنیش چاره‌سه‌ریان بۆ نه‌خۆشه‌كه‌یان كڕیوه‌، پاش مردنی نه‌خۆشه‌كه‌ش نه‌خۆشخانه‌كه‌ ته‌رمی نه‌خۆشه‌كه‌ ناده‌نه‌وه‌ به‌كه‌سوكاره‌كه‌ی داوای 10 ملیۆن دیناری تریان لێ ده‌كه‌ن!!!
- نرخی به‌رمیلێك نه‌وت 20 دۆلاربێت و 80 دۆلاربێت حكومه‌ت موچه‌ به‌لێبڕینه‌وه‌ دابه‌ش ده‌كات! ئه‌گه‌ر به‌غدا بودجه‌ نه‌نێرێت.
- خۆی هه‌رێمێكى نه‌وت فرۆشه‌ و نرخی به‌نزین به‌راورد ده‌كات به‌و وڵاتانه‌ی نه‌وت ده‌كڕن!
- حوكمڕانی ڕه‌های مه‌مله‌كه‌ته‌ و هۆكاری كۆچی لاوان بۆ هه‌نده‌ران ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی ئۆپۆزسیۆن!
- حكومه‌ت خۆى قه‌رزاری موچه‌خۆرانه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی كاره‌با بڕین ده‌كات ئه‌گه‌ر قه‌رزی كاره‌با نه‌ده‌نه‌وه‌!
- به‌هۆی باران بارینه‌وه‌ پێدانی موچه‌ دواده‌كه‌وێت!
- حكومه‌ت و مووچه‌خۆران قه‌رزارن و حیزب و به‌رپرسه‌كانیشیان ملیاردێرن!
- دروشمی نابێت ئایین بۆمه‌رامی سیاسی به‌كاربهنرێت ده‌سه‌پێنێت، به‌ڵام خۆی له‌مزگه‌وته‌كانه‌وه‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كات.
- كارمه‌ندانی پاككه‌ره‌وه‌ به‌سێ مانگ موچه‌یان بۆ خه‌رج ناكرێت!