KURDISTANPOST
پەیامنێری کوردستانپۆست
راوێژكارێكی سه‌رۆكی هه‌رێم سوڵحی دوو خاوه‌ن تیكتۆك ده‌كات
Friday, 12/11/2021, 21:23
3324
بینراوە
حکومەتی هەرێم ئەوەندە سووک بووە، ئیشوکاری نییە، خەریکی کاری منداڵانە و قێزەوەندی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت لەلایەن کۆمەڵێک منداڵەورتکەوە بەڕیوە دەبرێت، لەبری کاری حکومی و چارەسەری کێشەکانی نێو دەزگاکان، خۆیان داوەتە تیک‌تۆک و بەردەوام لەناو تیک تۆکدا بۆ رابواردن و کەیفکردنی خۆیان بە دەیان ناوی خوازراوەوە بوونیان هەیە، مەسرور و نێچیر و دەیان وەزیر و بەرپرسی تر، بەم رۆژگارە لەناو تۆڕە کۆمەڵایتییەکاندان. ناوی سەیر سەیرسەر پەیدابوون و بۆتە هەراو کەربازاڕێک کەس خاوەنی خۆی ناناسێتەوە.
ماوه‌یه‌كه شه‌ری ناو تیكتۆك له نێوان (مه‌لا قاتیل) و (حه‌مه جه‌رگه)و (سه‌ركه‌وت عێراقی) هه‌رای ناوه‌ته‌وه، زۆربه‌ی به‌رپرسانی پارتی و ئارین مه‌سرور بارزانی كه‌وتوونه‌ته ناو تیكتۆك و سناپچادهكانهوه.
دوێنێ نه‌وزاد هادی راوێژكاری نیچیره‌ڤان بارزانی، كه به دز و پیسخۆرە زه‌به‌لاحه‌كه‌ی هه‌ولێر ناسراوه له‌گه‌ل بارزان قه‌سابی برای، كه جیگری ئاسایشی هه‌ولێره و عه‌مید سه‌ران به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سۆان، کەوتوونەتە نێوان ئاشبوونەوە و رێکەوتن لە نێوان (سه‌ركه‌وت عیراقی) و (مه‌لا قاتیل) توانیویانە رێکیان بخەنەوە، نەک تەنیا ئەمە بەڵکو هاوكاری مادی ههردوكییشیان كردووه به‌ناوی نیچیره‌ڤان بارزانییه‌وه.
شه‌وانه (زه‌وه‌ند) کوڕی نه‌وزاد هادی ویرای ئه‌وه‌ی چه‌ند دیسكۆیكی هه‌یه و لەگەڵ گەعدەی گه‌عده‌ی مه‌لا قاتیلدایه ، به ریگه‌ی ئه‌وه‌وه سولحی ئه‌و چه‌ند تیكتۆكچییانهیان كردووه.
له‌كاتیكدا هه‌زاران گه‌نج كۆچ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وروپا و برسێتی و بێكاری و نه‌بوونی ئازادی نادادی كۆمه‌ڵگای داروخاندووه، راوێژكاره‌كانی بارزانی بوونه‌ته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی سولحی ئه‌و چه‌ند تیكتۆكچیانه و بە پارەی چەند دەفتەر دۆلار یارمەتییان ده‌دەن.
زۆر کەس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کۆمێنتیان نووسیوە و گاڵتە بە حکومەتی هەرێم دەکەن، پێیان دەڵێن دەک داوەشێیت حکومەتی هەرێم خەریکی لە منداڵبازاڕییەوە خەریکن هەنگاو بەرەو منداڵبازییش دەنێن، هەر ئەوە ماوە بکەونە نێوان سوڵحی هۆمۆکانیش.
https://fb.watch/9ezqV_NI59/
حه‌مید سورچی
پەیامنێری کوردستانپۆست
© 2019- Kurdistanpost