كورێكی سه‌رداری ئه‌نوه‌ر به‌گی كۆنه‌ جاش به‌ 3 كیلۆ تلیاكه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت

Saturday, 11.13.2021, 22:28

3289 بینراوە


بۆ جاری سیه‌م نه‌وه‌كانی ئه‌نوه‌ر به‌گی جاش موسته‌شار و خائین دژ به‌ گه‌ڵ، به‌ مه‌وادی هۆشبه‌رو تلیاك و حه‌شیشه‌وه‌ له‌ سنووری نزیكی گه‌ره‌كی بیتواته‌یه‌كان له‌ هه‌ولێری نوێ بە ناوی ( میران) به‌ 3 كیلۆ حه‌شیش و تلیاكه‌وه، دەگیرێت و پاش ئه‌وه‌ی  به‌خۆی و چه‌كداره‌كانییه‌وه‌ په‌لاماری (رائید عارف) ئاسایشی هه‌ولێر ده‌دات و برینداری ده‌كات، 
میران به‌گی مافیای حه‌شیش هه‌وڵ ده‌دات به‌ برینداری ئه‌فسه‌ری ئاسایشی بفرینیت و له‌ شوینیكی نزیك هه ورازه‌ نه‌فته‌ بیشاریته‌وه‌، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ به‌برینداری به‌ مۆبایل په‌یوه‌ندی بە ئاسایشه‌وه‌ ده‌كات و باسی رووداوه‌كه‌یان بۆ ده‌كات و، ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر دیار نه‌مام ئه‌وا مالی ئه‌نوه‌ربه‌گ منیان رفاندووه‌، ئه‌وه‌ی شایانی گووتنه‌ كاتێك خه‌لكی به‌ رووداوه‌كه‌ ده‌زانن و ئاسایش ده‌گاته‌ شوینه‌كه‌، ئه‌فسه‌ری بریندار ده‌گه‌یه‌ننه‌ نه‌خۆشخانه‌ و، ئیستا 4 پاسه‌وانی بۆ دانراوه‌ نه‌كا بیرفینن و بیكوژن.
پاش ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌واڵه‌كه‌ بڵاوده‌بیتەوە و ده‌زانریت، دوێنێ میران سه‌ردار به‌گیان ته‌سلیم به‌ ئاسایش كردووه‌ و، به‌ پێی زانیاریه‌كانی لیوا كه‌یوان میرزا تۆفیق به‌ریوه‌به‌ری ئاسایشی نه‌هیشتنی مه‌وادی هۆشبه‌ر، مه‌سعود بارزانی شه‌خسی په‌یوه‌ندی كردووه‌ كه‌ نابیت نه‌وه‌ی ئه‌نوه‌ر به‌گی بیتواته‌ به‌و ناوه‌وه‌ ده‌ستگیر بكریت، داوای كردووه‌ دۆسیه‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر بكریت، ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێریش بێ ده‌نگ بكریت.

هێمن مه‌نمی