به‌ فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی خێزانی دووه‌می دكتۆر رۆژ ده‌ستگیر كرا

Saturday, 11.13.2021, 22:39

3596 بینراوە


 له‌ هه‌فته‌ی رابردوو به‌ بریاری مه‌سعود بارزانی ده‌ست به‌سه‌ر مه‌زره‌عه‌كه‌ی دكتۆ رۆژ نوری شاوه‌یسدا گیرا، کە له‌ نزیك سه‌ری ره‌شە به‌ناوی ئه‌وه‌ی موڵكی پارتییه‌، له‌كاتێكدا موڵكی شه‌خسی دكتۆر رۆژ خۆی بووه‌ و، هه‌ر دوای ئه‌وه‌ ره‌نج كوری ساحیبه‌ ژنی دووه‌می رۆژ به‌ بریاری وه‌یسی بارزانی كوری مه‌سعود بارزانی ده‌ستگیر دەکرێت له‌گه‌ڵ عه‌میدی فه‌ل (پیشه‌وا عه‌واڵانی) به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی دكتۆر رۆژ،  كه‌ ده‌ستیان له‌ چه‌ند ساخته‌كاریه‌ك و ته‌زویری تاپۆ و موڵكی دكتۆر رۆژدا هه‌بووهو، دوای ( 10) رۆژ  سەبیحەی هاوسەری دووه‌می دكتۆر رۆژ  بۆ ئازاد كردنی كوره‌كه‌ی خۆی ده‌چیته‌ زیندانی سه‌ری ره‌ش ، به‌ بریاری مه‌سعود بارزانی ره‌نج و به‌رپرسی پاسه‌وه‌نه‌كانی رۆژ نوری شاوه‌یس ئازاد ده‌كریت، بۆ( 10) كاتژمیر ساحیبه‌ ژنی دووه‌می رۆژ له‌ پاراستنی سه‌ری ره‌ش ده‌هێڵنەوه‌، تا به‌ڵینامه‌ پر ده‌كاته‌وه‌ کە هه‌رچی موڵك و زه‌وی و زارو پاره‌ی نه‌ختینه‌ی دكتۆر رۆژ ده‌گیریته‌وه‌ ، كه‌ له‌كاتی نه‌خۆشی دكتۆر رۆژ له‌ بێهۆشیدا به‌ ساخته‌كاری كردویانه‌ به‌ناوی خۆی و دوو كوره‌كه‌ی( ره‌نج و ئه‌حمه‌د).
دوای ئه‌وه‌ی به‌لینه‌كان پر ده‌كاته‌وه‌ ساحیبه‌ ی ژنی دووه‌می رۆژ  ئازاد ده‌كریت و ماوه‌ی ( 2) هه‌فته‌ی بۆ دانراوه‌ ئه‌گه‌ر جی به‌جێی نه‌كات ئه‌وا خۆی و دوو كوره‌كه‌ی ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و بۆ ئاكره‌یان ده‌نیرن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ رزگاری برای دكتۆر رۆژ ئاشكرای كردووه‌ كاتیك پشكنین بۆ ماڵی رۆژ ده‌كه‌ن، ته‌نها (8) ده‌فته‌ر دۆلار له‌ ماڵه‌كه‌یدابووه‌و، به‌پێی زانیاریه‌كان پاش یه‌ك رۆژ له‌ مردنی (30) ملیۆن دۆلار براوه‌ته‌ سلیمانی، به‌ڵام نازانریت له‌ چ شوینیك بردراوە و شاردراوه‌ته‌وه‌.

حه‌مید سورچی