سیروان بارزانی پارەی کارەبای تەلەفریک نادات

Saturday, 13/11/2021, 22:51

4012 بینراوە


به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌ریوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌رێم له‌ هه‌ولێر، پرۆژه‌ی گه‌شت و گوزاری كۆرك و ته‌له‌فریكی كۆره‌ك نزیكه‌ی 9 ملیار دیناری پاره‌ی كاره‌بای حكومه‌تی لاله‌بووه‌و،  كاتێك كارمه‌ندی كاره‌با وه‌سلی كرێ كاره‌بای بردۆته‌ كۆمپانیای كۆره‌ك سیروان بارزانی سوكایه‌تی پیكردووه‌و، ئه‌و كارمه‌نده‌ش له‌لایه‌ن سیروان بارزانی یه‌وه‌ ده‌ركراوه‌ و بۆ شوینیكی تر گواستراوه‌ته‌وه‌.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پاسه‌وانێكی كرمانج عزه‌ت به‌گ قائیمقامی پیشووی سۆران، به‌ یه‌ك ته‌له‌فون كریی كاره‌بای 9 ملیار دیناری كراوه‌ته‌ 9 ملیۆن دینار و حاسبی كافتریایه‌كی ناو بازاری سۆرانی بۆ كراوه‌.
هه‌روه‌ها بازاری هاوچه‌رخی فاملی مۆڵ كه‌ موڵكی  شه‌خسی مه‌سعود بارزانییه‌ له‌گه‌ڵ كۆره‌ك تلیكۆم و ته‌له‌فریكی كۆره‌ك و تاوه‌ر گۆلان له‌ شه‌قامی 40 مه‌تری، به‌هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ جگه‌له‌ ته‌له‌فریكی كۆره‌ك كه‌ كراوه‌ته‌ 9 ملیۆن دینار، كۆی گشتی پاره‌ی كاره‌بای ئه‌وپ رۆژانه‌ش 4 ملیار دینار بووه‌و، ئه‌ویش كراوه‌ته‌ 20 ملیۆن دینار و، هه‌ریه‌كه‌ له‌ گروپی كۆمپانیای سه‌لاحه‌دین سه‌ربه‌ نیچیره‌ڤان بارزان 12 ملیار دینار كرێ كاره‌بایان لابووه‌، كراوه‌ته‌ 30 ملیۆن دینار.
گروپی ستێر و لالاف گروپیش كه‌ موڵكی مه‌سرور بارزانی یه‌ 20 ملیار دینار كرێ كاره‌بایان له‌لا بووه‌و ئه‌وانیش 30 ملیۆن دیناریان داوه‌.
ئه‌مه‌ به‌شێكی بچوكی گه‌نده‌ڵی یه‌كانی بنه‌ماله‌ی بارزانی یه‌ ته‌نها له‌ سێكته‌ری كاره‌بادا و، ئابه‌و شیوه‌یه‌ مه‌سروری تیرۆرست ده‌یه‌ویت چاكسازی بكات.

حه‌مید سورچی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە