کۆچکردن، یان کۆچ پێکردن

Saturday, 13/11/2021, 23:32

4896 بینراوە


ئەوەی ئێستا ئەیبینین سەبارەت بەو کۆمەڵە زۆرە لە هاوڵاتی باشوور جۆرێکە لە بەزۆر کۆچ پێکردن و پاڵ پێوەنانیان بۆ دەرەوەی زێدی باوك و باپییرانیان. گەر تا دوێنێ سەدام و ڕۆژگارە تاریکەکان هۆکارێکی کوشندە بوو بۆ کۆچی هاوڵاتی کورد بۆ هاندەران، ئەوا ئێستا هیچی لەوە کەمتر نیە و تەواوکەری ئەو سەردەمانەیە. گەر کاتی سەدام هۆکاری سیاسی بنەڕەترین هۆکار بوبێ بۆ سەرگەردانی و ووڵات جێهێشتن، ئەوا ئێستا چەندین هۆکاری تری هاتۆتە سەر کە زۆر لەکاتی سەدام خراپتر و کاریگەرترە.
هاوڵاتی باشوور تێك و پێك دراوە و شکۆی نەماوە لەژێر دەسەڵاتی دوو بنەماڵەیەدا کە بە بەرنامە کوردستان لە گەنجانی خاڵی ئەکەنەوە و لە شوێنیان گەنج و خەڵکانی تر دێنن کە بەتەواوی مل کەچ و کۆیلەی خۆیان بن. ئەم دەسەڵاتە بێ شك ئەوەی داگیرکەران ئەیانەوێ و وویستوویانە جێبەجێان کردەوە و کۆچ پێکردنی ئەم پۆلە تازەیەش کۆتایی نیە و لە ڕۆژگاری داهاتوودا چەندین و چەندینی تر، هەمان ڕێچکە ئەگرن و خۆیان ئەدەنە دەست ڕۆژگارێکی ناڕوون و نادیار.
لە نوێترین پەیامی گەورە تیرۆریست(مەسروور بارزانی) گەڵتە بەگەنجانی ووڵات ئەکا و پێیان ئەڵێ مەڕۆن و نیشتمان جێمەهێڵن، ئێوە نەوە و سەرکردەی داهاتووی ئەم نیشتمانەن. وەك ئەوەی ئەم بنەماڵەیە ئەوەندە دیموکراس بن بهێڵن کەسێکی تر جگە لەخۆیان ببێ بە سەرۆك  و سەرکردە، ئەوە سەروو 70 ساڵی ڕەبەقە بەناو پارتی بەدەست ئەم بنەماڵەیە قۆرغ کراوە و نایەڵن جگە لە خۆیان کەسی تر هیچ دەسەڵاتێکی هەبێ! ئەم بنەماڵەیە تەنها خاكفرۆش و نەوت دز و تیرۆریست نین، بەڵکە قسە جوان و بەنرخەکانی فەیلەسوف و ناودارەکانیش ئەدزن و بەکاری دێنن.
ئێمە لە سەرەتاوە پێمان وابوە ئەوەی لە کوردستان ئەژی تەنها و تەنها دوو بژاردەی لەبەردەمدایە؛یان ڕاپەڕینی چەکداری دژ بەم دەسەڵاتە بنەماڵەییە، وەیان جێهێشتن و ماڵ ئاوایی لە نیشتمان. گەر نەتوانی دژیان ڕاپەڕی ، ئەوا بۆ ئەوەی شکۆت نەشکێ و نەبیتە کۆیلەی ئەم دوو بنەماڵەیە، ئەوا ئەبێ ڕێگای هاندەران هەڵببژێری. وە بە بڕوای من ئەو کۆمەڵە هاوڵاتیەی ئێستا ئەیانەوێ بگەنە ئەوروپا ، هەمویان لەو جۆرەن کە نا یانەوێ وەك کۆیلەی ئەم دوو بنەماڵەیە ژیان بگووزەرێنن و ژیانێکی سادە و ساکار لە نیشتمانێك  بۆ خۆیان و نەوەکانیان بنیات بنێن کە جۆرێك لە ئازادی و کار دەستبەر بکا زۆر باشترە لەوەی ببنە کۆیلە و تفەنچی و میلیشیای ئەم جووت بنەماڵەیە.. ڕۆژگار سەلماندیان کە ئێمە نیشتمانی خۆمانمان خۆش وویستوە و بەردەوامیش خۆشمان ئەوێ ، لێ نەمان وویستوە ببینە مەسینە هەڵگر و چەك بەشانی ئەم کورد کوژ و نیشتمانفرۆشانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە