هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفاکازمی ترسنۆکانە بوو!

Monday, 15/11/2021, 23:13

2180 بینراوە


ئەوقسەیە هی  مەسروور بارزانی کوڕی مەسعود بارزانی ونەوەی مەلامستەفای بارزانییە! من نازانم ئەو کوردکوژە ڕادەی خوێندەواریی چەندە وکاتی خۆی لە شاری کەرەج چی خوێندوە؟
ئەرێ بڵێی توانیبێی دیپڵۆمێشی وەرگرتبێ؟ لەناو ئەو بنەماڵەیەداهەرشت بەکار دێ جگە لە خوێندن ونووسین وکتێب خوێندنەوە!دڵیان بەوە خۆشە چەکداری کۆیلەیان زۆرە وپارەی دزیەتیش بە لێشاو!
مانای فەلسەفیی / ترس / خۆپاراستنە لەو رووداوانەی کە ژیانی مرۆڤ دەخاتە مەترسییەوە.ترس دەیان لایەنی هەیە.لایەنێک ئەوەیە کە کەسەکان خۆیان دەپارێزن وبە بێ بیرکردنەوە ئامێز بۆ مەترسیەکانی ژیانیان ناکەنەوە.ماناکەی دیکەی ترسیش ئەوەیە کە کەسانێک دوور لە لۆژێک وبیرکردنەوە کاتیك کە دەسەڵاتیان بە دەستەوەیە دەست بۆکاری نەشیاو دەبەن وبۆ لەناوبردنی نەیارەکانیان بە بێ پەنا بردن بۆ یاساودادگایەکی سەردەمیانە،لایەنی بەرابەریان لە ترسی ئاشکرابونی راستیەکان دەکوژن یان ترۆردەکەن.
ئەوە زۆر راستە ترۆرکردنی کازمی ترسنۆکانیە،دەڵێن: مرۆڤی درۆزن یان حافیزەی کوێرە یان خۆی لە نەزانی دەدا.مەسروو بارزانی یان خۆی لە کەریەتیدەدایان هەر بێ ئەقڵ ونەفامە.ئەگەر تڕۆر کارێکی ترسنۆکانە بێ، دەبێ هەم مەلای باپیری وهەمیش باوکی ترسنۆکترین مرۆڤی سەر زەوی بن. لێرەدا مێژوو دەماندوێنێ.باپیروباوکی لەوەتی هەن کورد ترۆر دەکەن یان کورد دەکوژن!
بۆ خۆشی لە ترسنۆکەکانی دەسەڵاتە،کە بە گرتن وزیندانی کردنی ئازادیخوازان ورووناکبیران کەشووهەوایەکی خوڵقاندوە کە پۆل پۆل گەنجەکانی ئەو بەشە لە وڵات خەریکن زێدی خۆیان جێ دێڵن وروولە هەندەران دەکەن.
تۆ پەروەردەی دەستی باوکی خۆتی،باوکیشت پەروەردەی دەستی مەلای باوکیەتی!هیچکات ئەوکارە ترسنۆکانەی کە لە ئاست پێنووسی ئازادیخوازێکی وەک شەهید سەردەشت عوسمان کردت،لە بیر ناکرێ.تۆ ترسنۆک نییە،خودی ترسنۆکیی.دوارۆژخەڵك حیسابتان لێ دەکێشن.دونیا دەوران دەورانە،بەپارەی نۆکریی ودزیەتی خاوەنی دەسەڵاتن.ئەو شێوە دەسەڵاتەش تا سەر ناڕوا.ئێوە لە قەزافی وسەددام و…هیچ وانەیەکتان وەرنەگرتووە.جارێ دونیای بێ ویژدانی بەرژەوەندیی کاری پێتانە،ئەو رۆژەی کە دەستتان لێ بەردەن،هیچ رێگایەکتان بۆ نامێنێتەوە بۆ دەرباز بونی خۆتان.
لەووتارەداتەنیا ئاماژە بە دووبابەت دەکەم کە بە شآهیدیی مێژووسەلمێنراوە کە مەلای باپیرت وەک خۆت چەندە ترسنۆک وبێ غێرەت بووە.ئەگەرتۆ بەهۆی ئەوەی کە منداڵ بوویت وکەس بۆی باس نەکردووی لە مەسعودی باوکت پرسیار بکە جوابت دەداتەوە.
یەک: کاتێک قازی محەممەد لە شآری مەهاباد دوای شکستی کۆماری مهاباد لە لایان سەرهەنگ هومایەنی رادەستی زیندان کرالە مهاباد،باپیریشت بانگ کراو ئەماننامەی پێ نووسراوپاشآن قازی جێ هێشت وزۆر نامەردانە رایکرد!
دوو: کاتێک ساڵی ١٩٧٥ ئاشبەتاڵیان بە مەلای باپیرت کرد بەنیوەی شەوێ سنووری دەربازکردوپارەیەکی زۆری خەڵکیشی دەگەڵ خۆی برد ( دزی )ولە ئامریکا سەری نایەوە وپاشآن بەرەو دۆزەخ هەنگاوی هەڵگرت.
کاتی خۆی بۆ ئەوەی خەڵک فێڕعەون پڕۆتێستۆ بکا وڵاتیان بۆ بەجێهێشت تا تەنیا بمێنێتەوە.ئێوەش واتان لێهاتووە،کۆچیی بە کۆمەڵی خەڵک لە باشووری کوردستان ئەوەمان پێ دەڵێ،ئێوە فێرعەونن بەڵام ،خاوەن کەسایەتیەکی خوێڕین.لە کاتی خۆیدا لە خۆپیشآندانەکانی شاری سلێمانی خەڵک ئەودرووشمەیان دەداودەیانگووت:گوو بەریشی باوکتان،بۆ خۆتان وبۆ دەسەڵاتتان!
منیش بە گا… مەسروور دەڵێـم:گوو بە سمێلی باوکت،بۆ خۆتو بۆ دەسەڵاتت.
دەریا سەرابی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە