کۆمەڵگای سەرلێ شێواو نەتەوەی سەرلێ شێواو بەرهەم دێنێ!

Tuesday, 16/11/2021, 0:33

3743 بینراوە


ناوەرۆکی ئەو وتارە رووی لە رۆژهەڵاتی کوردستانە:
کۆچی ئەوجارەی کوردان!
لەو بەشە لەوڵات زۆرینەی گەنج زووتووڕە دەبێ،زووهەڵدەچێ،زووش خاودەبێتەوە!ئەوەی کە بە چآو دەیبینێ لە کردەوەدابەکاری دێنێ!لەو بشە لە وڵات بەشێکی زۆریی کۆمەڵگالە سەر ڕێکاری هەستوسۆزبڕیاردەدا،زووپەشیوان دەبێتەوە.کۆمەڵگایەک لە مێژووی خۆی تێنەگا، چۆن دەتوانێ ببێتە ئەندام لە کۆمەڵگایەکی مەزنتر بە ناوی کۆمەگای جیهانیی؟هیچ وڵاتێك بە بێ پەیوەندی ودانوسانددەگەڵ وڵاتانی دیکە بەرێ ناچێ.دیواری نێواننەتەوەکانی جیهان بە هاتووچوولێک تێگەیشتن وساتوسەودای سیاسی وکۆمەڵایەتی وئابووری تێک دەقرمێ.هیچ نەتەوەیەک بە تەنیا ناژی.هیچ نەتەوەیەکیش بە تەنیا شەڕی هەمووجیهانی پێناکرێ.یەکێک لە تایبەت مەندیەکانی گەکی هوشیار،بیرکردنەوەیە بۆپێکهێنانی ژیانێکی ئارام وخۆش.چلودووساڵی رەبەقە کۆماری ئیسلامی بەسەردانیشتوانی رۆژهەڵاتی کوردستانداسەپاوە،نەتەوەکانی دیکە کەلەئێڕان دەژین  بارودۆخیی سیاسیان لە کوردئەگەر باشتر نەبێ،خراپتر نییە.
کۆچ لە باشووری کوردستان!
کۆڕە ویان کۆچی کورد لە باشووری کوردستان بۆخۆی خاوەن مێژوویەکی پڕ لە نەهامەتیە.ئەگەر ئەوکات کورد بە کۆمەڵ کۆچی دەکرد،دەسەڵات،دەسەڵاتێکی بێ رەحمی دژە کورد بووە.سەددام وحیزبی بەعس کورد نەبون.خۆ ئەوە سی ساڵە لە باشووری کوردستان دەسەڵاتداریی کورد ئەو بەشەی لە وڵات بەزەبریی چەک وپارەی دزیەتی داگیرکردوە!ئەدی بۆ گەنجە وپیرومنداڵ بۆ ئەوەی بێزاریی خۆیان لە دەسەڵاتە دەڕببڕن بە کۆمەڵ وڵات جێ دێڵن؟مەگەر ئەو دەسەڵاتە بە زمانی کوردیی قسە ناکا؟ئەو پەنابەرانەی کە ئێستێ لە سەر سنوورەکان گیریان خوادروە،ئەگەر دەربازیی ئورووپا ببن،بێ گومان کۆڕەوی گەلێک مەزنترلە باشووری کوردستان دەست پێدەکا.ترسی وڵاتانی ئورووپاییش هەر ئەوەیە!
رێفڕاندۆم ورۆژهەڵاتی کوردستان.!
مەسعود بارزانی خاوەنی سەرێکی زلە کە بە تەختەپەین ئاخێنراوە.گەروانەبایە ئەو رێفڕآندۆمەی رانەدەگەیاند وکوردیی بەورۆژە نەدەگەیاند لە باشووری کوردستان.دوای سی ساڵ دەسەڵات خەڵكی وەزاڵەهاتوو ئاوارەی سەر سنوورەکان بن ومنداڵەکانیان لە برسان وسەرمان قڕبن!
لە کاتی راگەیاندنی رێفڕآندۆم ئەوەی کە مایەی سەرسوورمانە بۆ رایگشتی شآیی ولۆغان وهەڵپەڕکێی خەڵك بوو لە چەند شآرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان!هەرشت لە بیر چووبۆوە! تەنانەت قیادەمووەقەت کەحیزبەکانی ئەو بەشە لە وڵاتی لە ناو کەمپەکاندا خەساندووە!بەراستی ئەوە چۆن کۆمەڵگایەکە کە گەمە بە مێژووی خۆی دەکاوخۆی لە مێژووگێل دەکا؟
وێنەی ئەو کەسانەی کە لە باشووری کوردستان دەگەڵ سەرماوبرسێتی دەجەنگن،ئەوەمان بیر دەهێنێتەوە کە دەبێ بەو کەسانە بگووترێ لە کاتی رێفڕآندۆمێ بێ مێشکێکی وەک مەسعود بەرازئانی چۆن قوونتان بۆ بادا!ئێستێ خەریکە وڵات بەرەوچۆل بون دەچێ.بۆ دەست لە ژیان وپارەی مانگانەتان بەرنادەن وناچنە خزمەت بەرۆکەکەتان وپێی بڵێن:ئێمە لە رۆژ هەڵاتەوە هاتووینە باشووڕ تا خزمەتی بنەماڵەی بارزانی بکەین.ئەرێ ئەو وێنە دڵتەزێنانە دەبینن؟
کۆڕەوی ئەوجاری کورد سەددام پێکی نەهێناوە،دەسەڵاتی چەتەگەریی ئەو دووبنەماڵەی بوونەتە خوڵقهێنەریی ئەو تڕاژیدیایە.شەڕم وبێویژدانی بۆ ئەو نووسەروشآعیرورووناکبیرەی کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە بەژن وباڵای رێفڕاندۆمیی بێ مێشکێکی وەک بارزانی هاتە نووسین.بە ئێووە دەڵێم:نوکی خامەتان پیسایی  مەسعود بارزانی پێوەیە،زووزوو لە زارتانی دەن نەکاوشك بێ وهەڵوەرێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە