فرانسۆ هەریری کۆیلە دڵسۆزەکەی بەر قاپی مەلا موستەفا و لاقەکەری کادرانی پارتی

Tuesday, 16/11/2021, 0:52

6588 بینراوە


بڕگەی جەللادەکانی کورد بناسن

فرانسۆ حەریری کۆیلە موخڵیصەکەی بەر قاپی مەلا موستەفا و لاقەکەری کادرانی پارتی ..!!
فرانسۆ حەریری یەکێک بوو لە کۆیلە موخڵیصەکانی ماڵباتی بارزانی و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆیلایەتی و سەرشۆڕی بۆ سەرکردە و خیانەتکارانی کورد دەتوانم بڵێم پشکی شێری بەردەکەوێت لە کۆیلایەتیدا ،
ئەم کابرایە هێند کۆیلەیەکی عەیارە ٢٤ بوو کاتێک موستەفا بارزانی بچووایە بۆ هەرشوێنێک و هەر لادێی و شار و چێشتخانە و دیوەخانێک ، فرانسۆ دەچووە چێشتخانەی ئەو شوێنەو سەرپەرشتیاری خواردنەکانی دەکرد و هەر سینیەک خواردن بچوایە بۆ مەلا موستەفا ئەم کەوچکی یەکەمی لێ ئەدا دواتر مەلا دەیخوارد تا گەر ژەهری تێدابوایە فڕانسۆ خۆی ئەدا بە کوشت لە پێناویدا

(بەسەرهاتی بابۆ و کۆبونەوەی مکتبی سیاسی پارتی )

ڕۆژێک لە کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی  مەلا موستەفا مسعود موستەفا بارزانی (بابۆ ) کوڕە بچوکی مسعود خۆی دەکات بەژووردا کە لەو دەمدا فرانسۆ لێپرسراوی مکتبی سیاسی پارتی بوو کاتێک بابۆ خۆی دەکات بە ژووردا ئەم موخڵیصە هەڵدەستێت لەبەری ، مسعود پێی دەڵێت ئەوە بۆ هەڵدەستیت لەبەری ، فرانسۆش دەڵێت نەخێر ئەزبەنی ئەوە جەنابی مەلا موستەفایە و خۆی کردوە بە ژوردا و دەبێت لەبەری هەستین .
بەسەرهاتێکی تری ئەم کۆیلەیەی بەرقاپی ماڵباتی بارزان کاتی چوونەدەرەوەی کادرانی پارتی بە تایبەت ئەندامانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان بوو بۆ دەرەوەی ووڵات ئەوکات پارتی لە کەرەج بوو یەکێک لەو کادرانە ( پشتیوان صادقی) وەزیری ئێستای ئەوقاف و وەزیری پەروەردە بەر ئەو حەملەی لاقە کردنە کەوتبوو ، ڕۆژێک بە هەڵەداوان چەند بەرپرسێکی باڵای پارتی دێنە لای نێچیر و پێی ڕادەگەیەنن کە فرانسۆ خەریکی کاری بەدڕەوشتیە لەگەڵ کادرانی پارتی و بەتایبەت ئەندامانی ڕێکخراوی قوتابیان و لەهەمانکات کە سەرجێیان لەگەڵدا دەکات ڤیدیۆشیان دەگرێت و بە ڤیدیۆکان هەڕەشەیان لێدەکات ، نێچیریش دەنێرێت بەشوێنیدا و دەیەوێت ئەصڵی بابەتەکە بزانێت نێچیر دەڵێت حەریری هەواڵێکی وایان بۆ هێناوم تاچەند ئەم کارە ڕاستە ئەویش دەڵێت ئەزبەنی زۆر ڕاستە و بە فەرمانی پاراستن کردومە بەڵام هۆکار لە پشتی ئەو بابەتەوە هەیە ، نێچیریش لێی دەپرسێت هۆکارەکەی چییە ، فرانسۆش دەڵێت هۆکارەکەی ئەوەیە چەندین کادری پارتیمان لە ڕابردوو چوونەتە دەرەوەی ووڵات و ئێستا لەدەرەوە دژمان قسە دەکەن بۆیە ئەم کارەم کردوە و بە ڤیدیۆ ڕیکۆردم کردون تا کە چوونە دەرەوە بیر لە هەڵهاتن نەکەنەوە و لەهەمانکات بیر لەوە نەکەنەوە لە دژمان بوەستنەوە ، نێچیریش کە ئەمە دەزانێت دەستخۆشی لێدەکات و لەهەمان کات داوای لێدەکات کە کۆپیەک لەو ڤیدیۆیانە بۆ بهێنێت ، دواتر نێچیر بە ئەندامانی سەرکردایەتیەکەی دەڵێت کە فرانسۆ ڕێکە پێدراوە بۆ هەرکارێک لە خزمەتی پارتیدا و ڕێگری نابێت لێ بکرێت و لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە