ئەم خائن و ناپاکەش بناسە

Tuesday, 11.16.2021, 1:01

2999 بینراوە


ئیسماعیل مینەخان بەڕێوبەرەی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر بە وەکالەت و گەندەڵیەکانی
ئیسماعیل مینەخان یەکێک لەو بەڕێوبەرە خراپانەی کە لە سنوری پارێزگای هەولێر ئەرک و بەرپرسیاریەتیان لە ئەستۆیە، کارە خراپ و گەندەڵیەکانی زۆرن و لێرە هەمووی باسی بکەین کۆتایی نایەت
 هەندێک نموونەی لە خوارەوە بە خاڵ خستمانتە ڕوو:
١- اسماعیل مینەخان داوای لە شوێنە گەشتیاریەکان کردوە وەکو هوتێل و موتێلەکان و کۆمپانیا فڕۆکەوانیەکان و نووسینگە گەشتیاریەکان بە جیا و دانیشتنی تایبەت لەگەڵیان ، کە ئەگەر شریک و هاوبەشی پێ نەکەن ڕێگایان پێ نادات لە هەولێر کار بکەن و مۆڵەتیان بۆ نوێ ناکاتەوە و هاوکاریان نابێت، ئەم کارانەشی لە ڕێگای کاروانی برای ئەنجام داوە.
٢- بە زارەکی و وەرگرتنی بەرتیل مۆڵەت دەداتە عەرەب و ئێرانی کە خواردنی خێرا و یانەی شەوانە و مەساج بکەنەوە لە هەولێر بێ هیچ مەرجێکی گەشتیاری و تەندروستی و نووسراوی فەرمی تەنها بە زارەکی.
٣- اسماعیل مینەخان لە ژێر ناوی پارتی هەڕەش و چاوسورکردنەوەی لە چەندین کەس کردوە بە ڕێگای جیاواز کە ئەگەر ئەو زانیاریانە لەسەری بڵاو بکەنەوە، پرۆژە گەشتیاریەکانیان لە هەولێر تێک دەدا و مۆڵەتیان هەڵدەوەشێنێتەوە.
٤- اسماعیل مینەخان کارتی کۆرەک و فاستلینک بۆ تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی دابین کردوە لەسەر نەسریە و داهاتی فەرمانگەکەی کە بەرێوبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر .
٥- چەندین زەوی هەیە لە سنوری پارێزگای هەولێر کە حکومەت بە ناوی گەشتیاری بە خەڵکی داوە لە ڕابردوو تا پڕۆژەی گەشتیاری لەسەر ئەنجامبدات بەڵام پڕۆژەکان نەکراون و ئەنجامنەدراون لە ڕابردوو، ئیسماعیل مینەخان بەڕێوبەرەی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر ئێستا هەڵساوە لەگەڵ خاوەن زەویەکان ڕێک کەوتوە و زەویەکانی لەسەر گەشتیار و گەشتوگوزاری هەولێر لابردوە و فرۆشتوویتەوە بە قازانج و شریکی هاوبەش و دۆسیەی زەویەکانی گۆڕیە.
٦-لە ماوەی ٢ مانگی رابردوو چەند کچێکی بیانی لە هوتێلیکی ٤ ئەستێرەی هەولێر بەهۆی ئاشکرابوونی کارێکی بەدڕەوشتیان بڕیاری فسڵ کردنیان بۆ دەرچوو لە لاین کارگێری هوتیلەکە، ڕاستەوخۆ ئیسماعیل مینەخان لە ڕێگای کاروان و سیروانی برای زانیاری پێ گەیشت و کچەکانی بانگی نووسینگەی تایبەتی خۆی کرد لە بەڕيوبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر و تەعاروفی لەگەڵ کردن و پێی وتن من کارتان بۆ دەدۆزمەوە واز لەو هوتێلە بینن، ئێمە لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت کە ئەو کەسە بەهەموو شێوەیەکی خەرکی کاری خراپە و پۆست و پلە و شوێنەکەی بەکاردێنێت بۆ بەرژەوەندی خۆی.
لە کۆتایی دەپرسین چاکسازی لە کابینەی ٩ بەم شێوە دەکرێت؟
کەسێک کە بە فەرمیش بەرێوبەری گشتی نەبێت لەو شوێنە و تەنها بە وەکالەتە بێت، دەپرسین ئایە دەکرێت دەست بداتە ئەو هەموو گەندەڵیە ئایە قبولە و دروستە؟ بۆیە نابێت گلەی بکەن کە بۆچی گەنجانمان کۆچ دەکەن و نیشتیمان جێ دێڵن

هیمن هه‌ولێری