ئیسماعیل مینەخان بەڕێوبەرەی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر بە وەکالەت و گەندەڵیەکانی
ئیسماعیل مینەخان یەکێک لەو بەڕێوبەرە خراپانەی کە لە سنوری پارێزگای هەولێر ئەرک و بەرپرسیاریەتیان لە ئەستۆیە، کارە خراپ و گەندەڵیەکانی زۆرن و لێرە هەمووی باسی بکەین کۆتایی نایەت
هەندێک نموونەی لە خوارەوە بە خاڵ خستمانتە ڕوو:
١- اسماعیل مینەخان داوای لە شوێنە گەشتیاریەکان کردوە وەکو هوتێل و موتێلەکان و کۆمپانیا فڕۆکەوانیەکان و نووسینگە گەشتیاریەکان بە جیا و دانیشتنی تایبەت لەگەڵیان ، کە ئەگەر شریک و هاوبەشی پێ نەکەن ڕێگایان پێ نادات لە هەولێر کار بکەن و مۆڵەتیان بۆ نوێ ناکاتەوە و هاوکاریان نابێت، ئەم کارانەشی لە ڕێگای کاروانی برای ئەنجام داوە.
٢- بە زارەکی و وەرگرتنی بەرتیل مۆڵەت دەداتە عەرەب و ئێرانی کە خواردنی خێرا و یانەی شەوانە و مەساج بکەنەوە لە هەولێر بێ هیچ مەرجێکی گەشتیاری و تەندروستی و نووسراوی فەرمی تەنها بە زارەکی.