کۆسرەت ڕسوڵ تیرۆرستێکی دادگایی نەکراو

Wednesday, 17/11/2021, 17:51

7027 بینراوە


بڕگەی (جەللادەکانی کورد بناسن)

تا مێژوو ون نەبێت و نەوەکانی داهاتوو ئەو تاوانبارانە بناسن کە دەستیان سوورە بە خوێنی ڕۆڵەی ئەم نیشتیمانە و هەموو داهاتی ووڵات و خێر و بێری کوردستانیان دادۆشیوە لەم بابەتەدا باسی نموونەیەکی دیاری ناو مێژووی جەللادی سەرانی کوردتان بۆ دەخەمەڕوو 
جەللادی ئەم جارە سەرکردەیەکی دیاری ناو تاوانەکانی کوردە ئەو سەرکردەیەی کە مێژوویەک پڕ لە دزی ، جەردەیی جەللادی هەیە
 کۆسرەت ڕسوڵ بە تاوانی تیرۆر سزای لە سێدارەدانی لەسەرە بەڵام لەبری سزادانی کراوە بە جێگری سەرۆکی هەرێم لەهەمانکات سوڕانەوە بە ئازادی ئەم جەللادە دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە هەموو شتؿک لە لای سەرانی کورد قیمەتی هەیە مافی مرۆڤ و بە تایبەت شکۆی تاکی کوردی و کەرامەتی تاکی کوردی قیمەتی نیە و نەپارێزراوە
 بەسەرهاتێکتان بۆ بگێڕمەوە وێنەی یەکەم کە کۆسرەت ڕەسولە ئەم کابرایە تۆمەتبارە بە تاوانی تیرۆر و فەرمانی لە سێدارەدانی هەیە ، بەهۆکاری ئەوەی لە نەوەدەکان کەسێک دەنێرێت بە چەندین کیلۆ (TNT) تا لە چێشتخانەیەکدا چەند بەرپرسێکی پارتی بکوژێت و لە هەمان کات شەلم کوێرم ناپارێزم خەڵکی سڤیلیش پێوە دەبوو گەر پلانە تیرۆرستیەکەی سەری بگرتایە ، ئەو کەسەش کە کۆسرەت ناردبووی  ناوی (کوردۆ ی عبداللە بگ ی مێشەرۆ) یە ئەم کوردۆیە پێش ئەنجامدانی فەرمانەکەی دەگیرێت و دوای ئەوەی تەعزیبێکی زۆری دەکەن هەموو وردەکاری ئەو پلانە دەدرکێنێت ئیتر چۆن و بە چ شێوازێک ئایا ئەم کەسە خۆی پاراستنە یا نا ئەوەیان نازانم ئەوەی دەیزانم نەک سزا نەدران بەڵکو کۆسرەت بوو بە جێگری سەرۆکی هەرێم و وە کوردۆی عبداللە بەگیش لە سلێمانی بە پشتیوانی سەرانی یەکێتی وەک هەڵشۆییەکەی دەڤەری ڕاپەڕین خەریکی ڕاو ڕووت بو ، کاری ئێستای کوردۆ مقدمە لە هێزی عێڕاقی بەڵام ئەوەی سەیرە تاوانبارێک و بکوژێک لەسەر کورسی شەرافەتی ئەم ووڵاتە دانیشتوە  وەک شێرکۆ بێکەس دەڵێت  لەشفرۆشێک کراسەکەی ھەڵدایەوە و ھاواری کرد من ھەر جەستەی خۆم دەفرۆشم ھەرخۆم و بەس...! بەڵام لەسەر ئەم شەقامە ئەیانبینم تیایاندایە جەستەی شاخ و جەستەی دەشت و جەستەی باخچەو جەستەی ھەتاو و بارانی فرۆشتووە و بێ دەربەستیش لەسەر کورسی شەرافەتی ئەم وڵاتە دانیشتووە ...
پاشان کۆسرەت ناوبانگی بە بێکەرامەت و هاوەڵفرۆش ناوبانگی دەکردوە لە نێو هەڤاڵەکانیدا و متمانەی پێناکرێت و باشترین نموونەش دەرپەڕاندنی نەوشیروان موستەفا بوو بە ناو باڵی ڕیفۆرم و دواتر بە پارە کڕدرایەوە لەلایەن جەلال طاڵەبانی سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی ، هەر ئەم کۆسرەتە خاوەنی سەدان و هەزاران شوقەیە لە دەرەوەی ووڵات و لەناوخۆشدا خاوەنی دەیان ڤێلا و زەوی و زاری بەپیت و لەهەمانکات خاوەنی سەرەکی پاڵاوگەی شیواوشۆکە و چەندین پاڵاوگەی دیش لە قەیوان و دەشتی کۆیە و خاوەنی دەیان کۆمپانیای زەبەلاحە کە کاریان ڕووتانەوەی خەڵک و قۆرخکاری داهاتی گشتیە .
لەهەمان کات وێنەی دووهە وێنەی پۆلێک گەنج ،پۆلێک داهاتووی ئەو ووڵاتە ،پۆلێک لە بەرپرسیارێتی ، پۆلێک لەشەرەف ، پۆلێک لە ئەخلاق ، پۆلێک لە کەرامەت و پۆلێک لە بنیاتنەر و داهێنەر و خاوەن خولیا و ئاواتیان لە ژوورە تاریکەکانی زیندان زیندانی کردوە و تۆمەتی سیخوڕی و ئاڵوگۆڕی زانیاریان داونەتە پاڵ بەبێ بەڵگە و بەبێ بوونی شایەت و بەبێ بوونی کەرەستەی تەقەمەنی تەنها و تەنها تاوانیان داواکردنی سەرەتایترین مافەکانی مرۆڤ لە خواردن و شوێنێکی ئارام بۆ حەوانەوە و نووستن بۆ کۆمەڵانی خەڵک زیاتریان داوانەکردوە ، داوای سەری ڕەش و دەباشان و گردی زەرگەتەیان نەکردووە تەنها و تەنها داوای مافی ژیانیان کردوە.
ئاخر کاتێک پەرلەمان دەبێت بە تەویلە خانە و هەرچی هەرچی و پەرچیە تێیدا کۆدەبێتەوە و کاتێک وەزارەتی پەروەردە لەلایەن بێ پەروەردەیەکەوە بەڕێوەدەبرێت و کاتێک سەرۆکایەتی وەزیران لەلایەن سەردەشت کوژێک و تیرۆرکەری دەنگی ئازادەوە سەرپەرشتی دەکرێت ووڵات بەرەو ئەو وێرانەیە دەڕوات کە ئێستا دەیبینین ، زمان پیسێک لە گەورەترین شوێنی بڕیاردان و یاساداناندا بە ئاشکرا دەڵێت سوارتان دەبم و یەکێکی دیان دەبێت بە بەرق و دەمان سوتێنێت و یەکیکی دیان وەک کیسی ملاکەمە سەیرمان دەکات و بۆکس و شەقمان لەسەر تاقیدەکاتەوە و کاتێک تاوانبارێک دەبێت بە قەرمانڕەوا و دەمڕاستی میللەتێک   ، چیتر ووڵات ووڵاتی شۆڕش و لانکەی شیران نیە ئێستا ووڵات ووڵاتی بەڵتەجی و سەرسەریەکانە ، ووڵاتی نەخۆش وداوێن پیسەکانە ، وەک شاعیرێکی لاوی فڵستینی دەڵێت  (الیوم لکم یا وسخان لکن یأتی یوم الحساب و سنشرب دمائکم بحسبان) . ئەمڕرۆ با بۆ ئێوە بێت بەڵام دڵنیابن ئەو ڕۆژە دێت کە خوێنتان دەخۆینەوە و مردووی چەند ساڵەتان لە گۆڕ دەهێنیتە دەر و دادگایی دەکەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە