دوای مردنی رۆژ نوری شاوەیس ١٠٠ ملیۆن دۆلار لە ماڵەکەیدا هەبووە

Wednesday, 11.17.2021, 23:36

2081 بینراوە


له‌ زاری فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانه‌كانی رۆژ نوری شاوه‌یسه‌وه‌ ئاشكرابووه‌، کە پیشه‌وا عه‌وه‌ڵڵانی فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانه‌كانی دكتۆ ر رۆژ نوری شاوه‌یس:  رایگه‌یاند كاتیك منیان ده‌ستگیر كردبوو له‌سه‌ر كیشه‌ی وه‌ره‌سه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دكتۆر رۆژ، راستیم به‌ بارزانی گووت: كه‌ ساحیبه‌ ژنی دووه‌می دكتۆر رۆژ هه‌موو ئه‌وراقه كانی ته‌زویر كردووه‌ له‌ كاتی غه‌یبووبه‌ی دكتۆر رۆژ پیش مردنی و، پاره‌ی كاشیش 100 ملیۆن دۆلار له‌ مال بووه‌، دوای مردنی رۆژ 8 ده‌فته‌ر دۆلار ماوه‌ و، باسی ئه‌وه‌شی كردبوو دكتۆر رۆژ پیش مردنی له‌لایه‌ن كۆنسۆلگه‌ری ئه‌لمانیا له‌ هه‌ولێر ئاگادار كرایه‌وه‌ كه‌ زانیاریان هه‌یه‌ هه‌ولی ساخته‌و ته‌زویر كردنی ئه‌و بینایه‌ ده‌دات كه‌ ئیستا به‌ناوی خاتوو( ئه‌لكا) ژنی یه‌كه‌می خۆیه‌وه‌یه‌تی و كه‌ 3 مندالی له‌و ژنه‌ هه‌یه‌ و، ئیستا مانگانه‌ی ئه‌و بینایه‌ بۆ كری له‌لایه‌ن كۆنسۆڵگه‌ری ئه‌لمانیاوه‌ 60000 هه‌زار دۆلاره‌ واته‌ 6 ده‌فته‌ر دۆلار.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژ نوری شاوه‌یش ده‌سته‌كه‌ی كه‌شف بوو وازی له‌و بینایه‌ هیناوه‌ و، داوای كردبوو ئابرووی نه‌به‌ن چیان ده‌ویت بۆیان ده‌كات.
شایانی باسه‌ رۆژ نوری شاوه‌یش له‌ ژنه‌ ئه‌لمانیه‌كه‌ 3 مندالی هه‌یه‌ دوو كچ و كورێك ، كوره‌كه‌ی به‌ناوی (نوری) و كچه‌كانییش (بریسكه‌ و تریسكه‌).

حه‌مید سورچی