ئەو بەڵگەنامەیەی کە دەیسەلمێنێت مەلا موستەفا بەکرێگراوی ئیسرائیل بووە

Friday, 19/11/2021, 0:34

9984 بینراوە


لە کۆی ئەو ١٣ هەزار بەڵگەنامانەی کە لەلای بەندەیە لەسەر سەرانی کورد بە تایبەت سەرانی جووت بنەماڵەی مافیای کوردستان ئەمشەو چاوم بە بڵگەنامەیەک کەوت لە ساڵانی ڕابردووش لە ئەکاونتی خۆم بڵاوم گردبۆوە ئێستاش پێمخۆش بوو ئێوەی خوؿنەر و ئازادیخوازانی پێ ئاشنا بکەم ئەویش پلە سەربازیەکەی ( مەلا موستەفا بارزانی)ە کە لەلایەن حکومەتی ئیسرائیل و بە تایبەت وەزیری بەرگری ئیسرائیل پێی بەخشراوە 
پلەی ئەفسەری (جنڕاڵی محلی) کە بە ئیسرائیلی پێی دەڵێن (ئەلوف) کە پلەیەکی سەربازی ئیسرائیلیە و دەبەخشرێت بەو کەسانەی کە خزمەتێکی زۆریان بە هێزی ئیسرائیلی و حکومەتی ئیسرائیلی کردبێت ...
نووسینی هاوپێچ بە پلەی جنڕالیەکە کە لەلایەن وەزیری دیفاعی ئیسرائیلی (موشی دایان) لە ساڵی ١٩٦٩ بە سەرۆکی مۆساد (ئێڤری کۆهین) دا دەنێردرێت بۆ ملا موستەفا لە پای خزمەتەکانی کە بە هێزی ئیسرائیلی و حکومەتی ئیسرائیلی کردوە ناردووە و هاوپێچ بە پلە سەربازیەکە کورتە نامەیەکی لەگەڵ نێردراوە کە تێیدا نووسراوە (بۆ فەرماندەی دڵسۆزمان سەرۆکی هێزی کورد و کوردستان موستەفا بارزانی بەڕێز لەگەڵ ڕێز و سووپاسماندا)
پلەکەش پێکهاتووە لە شمشێرێک و گوڵە گەنمێک و لە بەشی لای سەریشەوە شمشێرێکی ستونی و پێچراو بە گوڵە گەنمێک کە شێوەی گەڵایەک دەردەخات )) ... لە بەرامبەردا مەلا موستەفا وەک دەربڕینی ڕێزێک بۆ ماندووبونی سەرۆکی مووساد لە گەیاندنی پلە سەربازیەکە بە دەستی ئەم وورچەی کە لە وێنەکەدا دەبینرێت دەبەخشێت بە سەرۆکی مۆساد (ئێڤری کۆهین) و ورچەکەش ناوی (شەمۆ ) ەیە .

ئەم بەڵگەنامەیە سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە

بنەماڵەی بارزانی بە درێژای ٧٥ ساڵی ڕابردوو خزمەتێکی زۆری شای ئێران و مۆساد و ئەمریکاو ڕووسیایان کردووە و درێخیان نەکردووە بۆ بەجێگەیاندنی ئەجینداکانی ڕۆژئاوا لە ناوچەکەدا بەڵام ئەوەی کە ئەم بنەماڵەیە لێوەی دوور بووە خزمەت کردنی کورد و کوردستان بووە و هەردەم پیلانگێڕیان ئەنجامداوە بۆ مانەوەی خۆیان و پێگە و دەسەڵاتی خیڵەکیان و لە هەمانکات هەردەم پلانداڕێژەری لەناوبردنی نەیار و دۆست و ئەوکەسانەیان داوە کە ڕاستیەکانی ئەم بنەماڵە خیانەتکارانەیان زانیوە و درکاندوە . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە