لە سەنگەری چياکان بۆ بازاڕی مردووەکان

Friday, 19/11/2021, 0:38

4192 بینراوە


شێرکۆ بێ کەس دەڵێ من چيم ئەويست لە نيشتيمان جگەلەوەی کە نانێك و کە کونجێکی دڵنيای و گيرفانێکی بە حوورمەت و مشتێ هەتاوی ئارام و بارانێکی خۆشەويستی و پەنجەرەيەکی کراوەی سەر ئازادی وعەشقم باتێ هەموو کورد هەر ئەوەندەی دەويست لە نيشتيمان کەشاعيری گەورەی کورد شێرکۆ بێکەس باسی ئەکات ژيانێکی سەربەرزوو ئازاد سادەوو ساکار خەڵکی کوردستان زۆر نەهامەتی ديت لە شۆڕشە يەك لەدوا يەکەکانی کورد دەريايەك خۆێنی داوە شايانی خزمەت کردنن خەڵکی کورستان هيوای زۆری بە حکوومەتی کوردی بوو کە ئيشی باشيان بۆ بکات خەڵکی کوردستان هەرچيان هەبوو لەدەستيان چوو لەکاتی ئەنفال و کيمياباران و کۆچ ڕەوی مليۆنی کورد بەڵام ئەفسووس دەسەڵاتی کوردی دەسەڵاتێکی مردوو بوو بازاڕی مردوەکان لە کووشتن و 
• تێکدانی ماڵی حاجی لەق لەق دەستيان پێکرد هەر زوو سيمای شاريان گۆڕی بەدروست کردنی شووقەو تاوەری بەرز کاری حکوومەت ئەوە بوو زەوی دابەش بکاتە سەر خەڵکی کوردستان کار ئاسانيان بۆ بکات پارەيان بۆ دابين بکات بەتايبەتی بۆ ئەوانەی خانوويان نيەخەڵکی کوردستان مافی خۆيتی بە کەيفی خۆی خانووی خۆی دروست بکات ئالێرەدا ئازادی گەشە ئەکات حکوومەت ئەچێت شووقە و خانوو درووست ئەکات لەسەر خاك و زەوی کوردان ئەيان فرۆشێ 
• گەنجی کورد پێ ناکڕی داوای پارەيەکی خەيڵاوی ئەکات حکوومەت بۆی گرنگ نيە ئەگەر خەڵکی شارەکە بێ خانووە شووقەکان ئەفرۆشێتە ئەوانەی پارەدارەکان جا عەرەب بێت تورك بێت لەدوای سی ساڵ حوکم ڕانی کوردی ئەوە ديارە خەڵکی کوردستان چی بەسەر هاتووە ديسان مناڵ و ژن و گەنج و پيری کورد دووبارە کۆچ ڕەو بوونەوە بۆ سنوورەکانی بلا رووسوو پۆڵەند ئەم کۆچە زۆر جياوازی هەيە لەگەڵ کۆچ ڕەوی مليۆنی کوردی ساڵی ۱۹۹۱ کۆچی کوردانی ۲٠۲۱لەجيهان زووبڵاو بووەوە جيهان لەم کاتەدا پێشکەوتووترە وەك لە ساڵەکانی ۱۹۹۱ دەنگوو باسەکان زوو بڵاو ئەبێتەوە ئەم کۆچە لەبەر نەبوونی ئازادی و نەبوونی يەکسانی و نانە ووتار بێژی بازاڕە مردووەکان دەڵێن لەوەتەی مرۆڤ هەيە کۆچ ڕەوو هەبووە گەرميان و کۆێستانی ڕەوەندی کوردی بە کۆچ ڕەوو تێگەيشتووە نەزانين و جەهالەت وەکوو تەونی جاڵجاڵۆکە دەوری خەڵکانی بازاڕی مردووەکانی داوە کە ئەوە وای کردووە خەڵکی کوردستان لە لايەك بازاڕی مردووەکان لەلايەکی ترە دوو بەشی زۆر جياوازن کۆچ ڕەوی بەکۆمەڵ لەکاتێکدا روودەدات لەکاتی روودانی کارەساتی سرووشتی وەکوو بوومەلەرەزەکەروو ئەدات ئەبێتە رووخانی خانوو بەرەوو زۆر شوێنێ تر کە ژيان تێدا سەختە خەڵکەکە بە ناچاری روودەکەنە شوێنێکی تر ماڵ و مووڵکيان جێ دێڵن يان لەکاتی شەڕ وبۆردوومانی تۆپ و تەيارە وەکوو کۆچ ڕەوی مليۆنی کوردی ساڵی ۱۹۹۱ خەڵکی کوردستان لەترسی کووشتن و زيندانی کردن كۆچ ڕەوو بوون ماڵ و مووڵکيان جێ هێشت روويان کردە دەشت و کێو و چياکانی کوردستان کورد سوود لە مێژوو وەر ناگرێت مێژووی کورد پڕاووپڕە لە نەهامەتی و شەڕوو خيانە توو مل شکاندنی يەکتر کورد گۆرانی بەسەر نەهامەتيەکان دا دەڵێت گۆرانيەکەلە بير ناکەين بەڵام کارەساتەکە لەبير ئەکەين بێ ئەوەی دەرسێکی لێ وەرگرين ئەوەی بەسەر کورد هاتووە بەسەر هيچ گەلێکی سەر ئەم زەمينە نەهاتووەبۆ ڕيکلام بۆ برنجی پاکستانی يەك شار ئەهێنن هەڵئەپەڕن تەنها بۆ برنج بازاڕی مردووەکان مێژوو دەشێوێنن كۆچبەرانی کورد سامانێکی گرنگی نيشتيمانن ئەبوايە حکوومەت بيان پارێزی بە يارمەتی دان و دابين کردنی پێداويستی ژيان بۆيان لەم کاتەدا سەدان گەنج و پيروو مناڵی کورد کۆچ دەکەن لەژێر سەرماو بێ نان و ئاو شەو ڕۆژ ئەکەنەوە تووشی جۆرەها شەڕوو نەهامەتی دەبن لەگەڵ پۆليس و چەکداری سنوورەکانی بيلا رووسيا و پۆلەند کورد ئەگەر دەرسی لە کۆچ ڕەوی کوردانی ساڵی ۱۹۹۱ وەرگرتبايە ئەبوايە رووداوەکانی کۆچ ڕەوی بکردبايە کتێبێك لە قووتابخانەکان مناڵی کورد بيخوێنن سوود لە رووداوەکان وەرگرن جۆرەها رووداو ی دڵ تەزێن لەرێگا تووشی کۆچ ڕەوی کورد بوو خەڵکی کوردستان ئەبوايە ئەوکۆچڕەوەی لەم کات و ساتەدا ببردايە بەردەم پەرلەمانی بازاڕی مردووەکان تاوەکوو جێبەجێ کردنی داواکاريەکانيان نەچنەوە ماڵەوە وەکو مسر شەو ڕۆژ لەسەر جادەبوون تاوەکوو حکوومەتيان گۆڕی ئەوشەڕەی لە سنورەکانی بيلا روسوو پۆڵەندا لە نێوان کۆچ ڕەوو پۆليسی سنورەکان رووئەدات کارێکی زۆر خەراپە بازاڕی مردووەکان ئەتانکەن بە سووتەمەنی خۆيان تاکەی گەنج و مناڵی کورد لەبازاڕی مردووەکان کڕين و فرۆشتنيان پێ بکرێ لەبازاڕی مردووەکان پياو کووژەکانی دوێنێ شۆڕش گێڕی ئەمڕۆن لەبازاڕی مردوەکان مردوويەك ديار ئەکەن هەرچی قەيران هەيە ئەخەنە ملی بۆ هەڵخەڵەتانی کۆمەڵگەو سەرقاڵ کردنيان لەبازاڕی مردوەکان ئەوەندەی ووتەی نابجێ دوور لە ڕاستی بڵاو ئەکەنەوە راستيەکان جێگايان نابێتەوە لە 
• بازاڕی مردوەکان ترس و تۆقاندن بڵاو ئەکەنەوە لەناو خەڵکدا ئەوە چەند ڕۆژێکە هەرچی کەناڵی بازاڕی مردووەکان هەيە کەووتوونە بڵاوکردنەوەی ژەهر خواردکردنی چەند کەسێکی ناو بازاڕی مردووەکان زێتر ترس و تۆقاندن بڵاو ئەکەنەوە لەناو خەڵکی هەژاروو و نەخۆش و لێقەوماودا ئەوە لە جياتی خزمەت کردنيان و دابين کردنی خۆشی و رەفاهيەت بۆ خەڵکی کوردستان خەڵکی کوردستان ئەتوانن ئەوانەی ئەم ترس ودڵەراوكێيە بڵاو ئەکاتەوە بياندەنە دادگا بازاڕی مردووەکان نەهەتاوی هەيە نە ڕۆژ نە گوڵ بازاڕی مردووەکان يەکەم بازارە لە هەموو جيهان مردوەکان گشتيان لەيەك ئەچن لە ژن و پياوەکانيان هەموو حزبێکی تێدايە حزبی کۆن حزبی نوێ حزبی دەستی دوو حزبی گەورە حزبی بچووك حزبە گەورەکان بۆ مانەوەی خۆيان حزبی بچووك دروست ئەکەن حزبی تر لەناو ئەبەن بۆيە کاتێ حزبی نوێ دروست ئەکەن هەر ئەوانەن لە بازاڕی مردووەکان کاردەکەن خەڵکی کوردستان گەنج و پيری کورد چیتر باوەڕيان پێمەکەن گەنجی کورد ئێوەن نەوەی دوا ڕۆژ مناڵ و پير وژن چاويان لێتانە ژيانەکی شايستەيان بۆ دابين بکەن خاوەنی راستەقينەی کوردستان خەڵکی ماندوو نەناسەکانن خەڵکی شارەکانی خۆيانن کە لەم شارە لەدايك بوون و گەورە بوون ئێوەن نرخی شاری خۆتان لەلايە کۆچ مەکەن ئەی گەنجی کورد کۆچ کردنت راکردنە لە ئەرکی سەرشانت گەنجی کورد داهێنەرە راست گۆيە ئەم سيستمە قەمعيە بە ئاگروو ئاسن حکووم ئەکات هەڵبژاردن دياری کرد کە خەڵکی کوردستان ئەمانەی ناوێ ئەمانە بەسەرچوون سی ساڵە ئەبێت سيستەمێکی جوان پڕاو پڕبێت لە ئازادی لە داد پەروەری لە يەکسانی جێگای ئەم سيستەمە قمعيە بگرێتەوە نا بۆ زووڵم و ستەم نا بۆ ترس و تۆقاندن نابۆ ژەهر اوی کردنی مرۆڤەکان لەبازاڕی مردووەکان مرۆڤ زۆر بێ ئەرزش کراوە ئەوە کارێکی زۆر زۆر خەراپە هەموو مرۆڤەکانی جيهان وەکوو يەکن تۆ چيت بۆ خۆت و ماڵ و مندڵت پێ خۆشە دەبێت ئەوەشت پێ خۆشبێت بۆ بەرامبەرەکەت لەکوردستان جياوازيەکی زۆر دەبينرێت هەندێکيان بووينە حووت داروو بەرد قووت ئەدات خێزانيش هەيە نانی نيە خێزانی مام ناوەند نەماوە ئەو جياوازيە زۆرە کوردستانی بەرەو وێرانە برد کوردستان بۆتە جێگای بازاڕی مردووەکان نازانين ئەوانە لەکوێ هاتوون بازاڕی مردوەکان خۆيان سەپاندووە بەسەر خەڵکی کوردستان باوەڕيان بە ديمکراسی و گۆرينەوەی دەسەڵات نيە چوونکە مردوون ! 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە