قەدیمیان کوتویانە دوژمنی زانا لە دۆستی نادان باشترە

Friday, 19/11/2021, 0:43

4669 بینراوە


مۆنا قاوەچی کەسێکی زۆر ژیرە، قەدیمیان کوتویانە  دوژمنی زانا لە دۆستی نادان باشترە.
ئەو بە نوێنەرایەتی بارزانی و ئەردۆغان و  دارودەستەکەیان دەڵێت پ ک ک نەک ھەر بۆ کوردستان خەتەرێکی گەورەیە بۆ جیھانیش.
بریا خەڵکی ڕەنجدەرو ھەژارو ئازادیخوازو چەپی کوردیش بە ئەندازەی مۆنا خان لە پ ک ک تێگەشتبان، ئەوکات ئیتر کوردستان ومەنتیقە جۆرێکیتر دەبو.
ئەو خەتەرەی ئێستا مۆنا خان باسی دەکات، بیست و پێنج ساڵ لەمەوپێش زلھێزەکان و دەوڵەتانی دەوروبەر ھەستیان پێکرد، ھەر بۆیەشە بە گەلەکۆمەی نێو دەوڵەتی بەڕێز ئەوجەلانیان دەستبەسەر کرد.
خەتەری پ ک ک ئەوەیە، لە ھەر شوێنێک کە بۆی ھەڵکەوێت، ھەمو ئیمکاناتی تەبیعی،  چ سەر زەوی و چ ژێر زەوی لە دەست چەتەو دزو مافیای دەردێنێت و تەسلیمی خەڵکێکی دەکات کە خاوەنی ئەسڵی خۆیەتی و  بەسەریدا زاڵ دەبێت، لەوێدا چیتر بنەماڵەو  خان و ئاغا بۆیان ناگونجێت  سەروەت و سامانی نیشتیمان وەک  پێشو بە ئیشتیای خۆیان  حەیف و مەیل بکەن.
کێشەکە لێرەدا ئەوەیە ئەوەندەی کە دەوڵەمەند وشیارە،  بەرژەوەندی خۆی چاک  دەناسێت، کرێکارو  ھەژار  قازانج و بەرژەوەندی خۆی ناناسێت و  نازانێت دۆست و دوژمنی ئەو کێیە، بۆیە چاو لێدەکەی زۆرتر  خەڵکی فەقیرو ھەژار لە جەبھەی دەوڵەمندن تا دۆستی واقعی خۆیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە