پۆڵۆنیای یەکێتی ئەورووپا و بێ دەنگی ئەوروپییەکان

Friday, 19/11/2021, 17:09

2847 بینراوە


بەم ڕەفتارانەی ئەم ووڵاتە کردی دژی خەڵکی کۆچبەر (مناڵ،نەخۆش ،پیر ،ژنان،خەڵکی هەڵهاتوو لە دەسەڵاتەکەی)، کە هیچ بەها و نرخێکی نییە بۆ مافەکانی مرۆڤ و جاڕنامەکانی یەکێتی ئەورووپا (بۆ مافی پەناهێندەیی) تەنانە لەدەرەوەی جوغرافیای سیاسی و ئیداری خۆی هێرشی بە جۆرەها چەک کردە سەر ئەم مرۆڤانە لەدەرەوەی خاکی خۆی ،وە ئەو شوێنەی پێی ناڵێن پۆڵندا (لەدەرەوەی تەلبەندەکان)واتە ناو خاکی بەلەڕووس، جۆری چەکەکان گرنگترینیان ، ئاوی سار پرژاندن بە کانوون بەم سەرما و زوقمەی ڕووسیا بە شەو هەروەها لێدان و غازی فرمێسک ڕژ. هەروەها ڕێگەنەدان بە ڕێکخراوە  مرۆییەکانی ئەڵمانیا یارمەتی و بەخشی میدییای بگەیینە ئەو لێقەوماوانە! ئەم مرۆڤانە بە هەموو مانا،ياسا و ڕێساکانی نیودەوڵەتی هەڵهاتوون لەو سستێمە زۆردارەی لەو ووڵاتانەی لێوەی هەڵهاتوون،وە دەبێت ڕێگەیان پێبدرێت چیرۆک و کەیسی مرۆیی و سیاسی خۆیان بگەیەنن بەو ووڵاتانەی( ئەووروپی) کە پێشوازیان لێدەکات بەڵام کپکردنیان و نارنەوەیان بەزۆرە ملێی ، ڕێگەنەدانیان ،دەچێتە خانەی تاوانەوە بەرامبەر ئەم خەڵکە هەڵهاتووە.وە دەبێت لە پەڕلەمانی ئەوروپا ئەمە بابەت بکرێت بە کەیس و پۆڵۆنیای پێ دادگایی بکرێت دوایی ووڵاتە ئەوروپییەکان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە