له‌ لیوای 5 شاره‌زوور شه‌ڕ له‌ نیوان دوو باڵه‌كه‌ی یه‌كێتی رووده‌دا

Sunday, 11.21.2021, 22:39

1704 بینراوە


به‌پێ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لیوای 5 شاره‌زوور شه‌رده‌كه‌وێته‌ نیوان  برایه‌كی لیوا كاوه‌ ته‌پی كه‌ره‌می و فه‌رمانده‌ی یه‌كی فه‌وجی هه‌مان لیوا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌بریاری پاڤێڵ تاله‌بانی  لیوا كاوه‌ ته‌پی كه‌ره‌می له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حسابی باڵی لاهور شێخ جه‌نگی بۆكراوه‌ لادراوه‌و له‌ شوینه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی تر دانراوه‌.
له‌كاتی شه‌ره‌كه‌دا جێگری سه‌رۆك ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ لیوا قاره‌مان له‌وێ بووه‌و، بۆته‌ ته‌قه‌و حساب بۆ جیگری سه‌رۆك ئه‌ركانیش نه‌كراوه‌.
به‌ پێ سه‌رچاوه‌كه‌ پاڤێڵ تاله‌بانی بریاری داوه‌ 40 فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی نزیك له‌ لاهور شیخ جه‌نگی دوور بخاته‌وه‌ و، له‌ شوێنه‌كانیان فه‌رمانده‌كانی نزیك له‌ خۆی دابنێت.

سیروان چوارباخی