له‌ هه‌ولێر ته‌قه‌ له‌ زیره‌ڤانی ده‌كریت

Sunday, 11.21.2021, 22:43

1483 بینراوە


ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دوای ئه‌وه‌ی شه‌ر له‌ نێوان دوو عه‌شیره‌ت رووده‌دات و، برینداری لێ ده‌كه‌ویته‌وه‌ پاشان برینداره‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجنسی له‌ هه‌ولێر، له‌لایه‌ن شه‌هرام ناویكی بارزانی و گروپیكی چه‌كدار به‌ زۆر ده‌چنه‌ ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌و هه‌ولی كوشتنی برینداره‌كه‌ ده‌ده‌ن و، ته‌قه‌ ده‌كه‌ن و دواتر زیره‌ڤانی هه‌وڵی دوور خستنه‌وه‌ی ئه‌و گروپه‌ ده‌ده‌ن .
به‌پی سه‌رچاوه‌كه‌ ته‌قه‌كه‌ران نزیك ده‌بن له‌ لیوا غازی بارزانی كه‌ خۆی فه‌رمانده‌یه‌كی زیره‌ڤانی یه‌وه‌ حساب بۆ یاسا و بریاره‌كانی فه‌رمانده‌ی زیره‌ڤانی ناكه‌ن و، باری ئه‌منی هه‌ولێر تیك ده‌ده‌ن.
به‌پی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌وه‌ ماوه‌یه‌كه‌ باری ئه‌منی هه‌ولێر به‌هۆی شه‌ری عه‌شائیر و به‌رپرسانی پارتی دۆخی ئاسایشی هه‌ولیر تیكچووه‌.

حه‌مید سورچی