گۆنا رەشید

https://www.facebook.com/Gona.Ali.Rashid


زمانی ئەوان هەر ئاوایە یان بڕینی مووچە یان لێدان و زیندان!

Monday, 22/11/2021, 15:00

3621 بینراوە


زمانی دەسەڵاتداری دز و گەندەڵ و نقوم بوو لە فەساد جا فەسادی ئیدارەی بێت یان فسادی حوکمڕانی بێت تەنها زمانێک پێ دەزانن زمانی بڕینی مووچە زمانی زیندانکردنی هاونيشتیمانیانی خۆی لەسەر ووتی حەق و ڕاستەکان ئەم زمانە لە خودی مەسرور بارزانی سەرۆکی بەزۆر سەپێنراوی حکومەتۆکەکەی هەرێم کە زمانێکی پۆلیسی و دیکتاتۆری و خۆ بەزل زان خۆی و بنەماڵەی لا لە هەموو کورد گەورەترە دەزانێت لە ئێستاشدا بەکارهێنانی بڕینی موچەی ئەو فەرمانبەرانەی کە نایانەوێت ڤاکسین لە خۆیان بدەن هەر هەمان ئەو زمانە دیکتاتۆرەیە کە ئیدارەیەکی گەندەڵی وەک هەرێمی پەیڕەوی دەکات .
زۆر ئاشکرایە کاتێک زۆر ملێ بەکار دەهێنرێت لە وەرگرتنی ڤاکسیندا دوور نیە کۆمپانیا حزبییەکانی سەر بە یەکێتی و پارتی بڕێکی زۆری ڤاکسینیان نەکڕیبێت و دەیانەوێت بە قانزاج بیفڕۆشنەوە بە حکومەتی هەرێم بەو پێیەی حزب هەر خۆیانن دەسەڵات هەر خۆیان حکومەت هەر خۆیانن لەولاشەوە نەبوونی حزبێکی ئۆپۆزسێنی کارامە هەموو ئەو ڕاستیانە دەشارێتەوە .
بەڵام پرسیارێک ئایا ئەگەر ئەم پلانەی سەرکەوتوو بوو  توانیان بە زۆرە ملێ وا لە فەرمانبەران و مامۆستایان و مووچە خۆران بکەن ڤاکسین وەربگرن ئەی چۆن پلان دادەنێن بۆ چینی کاسب و ئیشکەرە سەربەخۆکان و چینی جوتیار و چینی هەژاران ئایا ئەو کارەبا ٢٤ سەعاتیەی کە وەزیری پێشووی سامانە سروشتیەکان ( ئاشتی هەورامی) باسی لێوە دەکرد کە کەس بە چاوی خۆیان هێشتا نەیبینیوە دەبڕن ئەگەر ئامادە نەبن ڤاکسین وەربگرن یان لەو خزمەتگوزاریە کەم دەکەنەوە کە ناتوانین بیانژمێرین  دەبێت پلانتان بۆ ئەوان چی بێت.
من وەک مرۆڤێکی ئازاد دەڵێم هەموو مرۆڤێک ئازادە ڤاکسین لە خۆی دەدات یان نەخێر بڕوای بە ڤاکسین هەیە یان نەخێر هیچ کە س و بەرپرسێک و دەسەڵاتدارێک بۆی نیە زۆر لە خەڵک بکات ڤاکسین وەربگرێت ئێوەی دەسەڵاتداری گەندەڵیش هەر وەک چۆن خۆتان سەپاندوە بەسەر ئەم میللەتە نەگبەتەدا و بونەتە نەخۆشیەک لە کۆڵیان نابنەوە هەوڵبدەن تۆزێک فێری بەڕێوەبردنی دەسەڵات ببن لە ووڵاتانی ئەوروپاوە کەس ناتوانێت نانی کەس ببڕێت کەس ناتوانێت بەزۆر ڤاکسین لە خەڵک بدات  .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە