وەڵامێک بۆسەرۆکى حکومەت مەسرور بارزانى و دەسەڵاتى کوردى

Monday, 22/11/2021, 15:17

2703 بینراوە


کاتێک ئێوە نیشتمانتان تاڵان کرد موچەى فەرمان بەرتان دزى هەڵدەکوتنە سەر دەوڵەمەندو سەرمایە دارەکان گەنجى ئەو نیشتمانە توندى نێو زیندان دەکەن خوێندن پەک دەخەن زانکۆکان دەکەن کەرەستەى پارە پەیدا کردن هەرڕۆژەو بە تەپڵى دڕاوى داگیر کەرێک سەمادەکەن دیل تەسلیم بەتورک و فارس دەکەنەوە خۆتان پێ نیشتمانیەو ئەوەى ئێوەى قبوڵ نیە تیرۆریست و شەیتانە زۆر ڕو قایمانەش دێیتە سەر مایکى ڕاگەیاندنە کان و داوادەکەیت خەڵک نیشتمان جێ نەهێڵێت ئایا خۆت نازانى دەمو چاوى تۆ چەندە بێزراو ترس هێنەرە  تۆدە بو ئیستە دادگایی بکرێیت لەپاى ئەوەى نەوتى 50 ساڵت داوەتە دوژمن ترین دوژمنى کوردکەتورکە وە لەسەردەمى حکمى تۆدا نیوەى کوردستانتان فرۆشت شەنگالتان فرۆشت  هاونیشتمانى کوردستانت والێکرد ڕێگەى هاتو نەهات بگرێتە بەر ئیش و کارتان هەموو بۆخۆتان قۆرخ کردوە لەڕێگەى کۆمپانیاکانى کارو کۆمپانیاى قەیوانەوە نەوعى دزىو ڕاو ڕوت نەماوەتاقی نەکەنەوە هەلەدەرمانو سەیارەو دوگ تاوەکو شتى بەسەرچو ستۆکى وڵاتان کوردستانتان کردوەتە بازاڕێکى شتی بەسەر چو  ڕۆژانە حیساب بانکیە کەتان بەلێشاو پارەى نەوتى دزراى ئەم میلەتەى ئەچێتەسەر بویتەفیرعەونو ئاگات لە چینى فەقیر نیە پارلەمانتان کردوەتە یارى منداڵان هیچ ئەرزش و قورسایەکتان بۆنەهێشتۆتەوە لەو لاوە کۆیلە کانت هان دەدەیت بەخەڵکى بوەڕن گاڵە بەشعورى ئەوخەڵکەو کەس و کاریان بکەن کەنیشتمانیان جێ هێشتو لەداخى ئێوە نەخۆش و تیرۆریست تۆى تیرۆریستى مافیاى نەوت دز تۆى نیشتمان فرۆشی خائین دەبو ئیستەو دەستت لەکار بکێشایەتەوەوڕوت ڕەش ببوایە خۆت بهاویشتایەت  قەفەسی دادگاو لێپرسینەوەت لێبکرایە نەوەک دەم درێژو ڕو قایم بێیت لەڕێگەى خۆت و کۆیلەکانتەوە گاڵتە بە هاو نیشتمانیانى سەرهەڵگرتو بکەیت ئێوە بەدرێژاى مێژوو گەر نەتان توانى بێت هیچ بکەن بونەتە خۆرەى ئەم میلەتەو بەربەست بون لەبەردەم ئازادى خەڵک وخۆش گوزەرانى  میلەت دا باوانت زۆر پەرێزیان پاک نیە ئێوە هەموتان خاوەنى سیناریۆی ئاش بەتاڵن خاوەنى ئەو نسکۆ گەورەیەن کە 1000ساڵ ئەم میلەتە تان بردوەو دواوە تۆ کەسێکى ئەمنى تیرۆریستى مافیاى هەمیشە بەربەست بویت لەبەردەم پێکەوە ژیانى خەڵکى دا دەستت سورە بەخوێنى دەیان گەنجى خێر لە خۆنەدیوى ئەو نیشتمانە لەناو دەزگا بەدناوەکەى پاراستندا . 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە