کۆچ!

Monday, 11.22.2021, 15:36

560 بینراوە


لێشاوی کۆچبەرانی کورد لە بێلاروسیا بۆ پۆلەندا بەردەوامە.ئەم کۆچکردنە لە دوای ٣٠ساڵ بەسەر دەسەڵاتیی کوردی لە باشووری کوردستاندا روویداوە.ئەمە بەرهەمی دەسەڵاتی حیزبیی وگەندەڵی کوردە،بۆیە کوردی باشوور بەم جۆرە کۆچ دەکا!
دیکتاتۆریەت وتاک رەویی وگەندەڵی هەر کەس ولایەنێک بیکات هەر زوڵمە وهەر تێكچونی کەمەڵگای لێ دەکەوێتەوە. بنەماڵەی خایینی بارزانی هیندە باشووری کوردستانیان وێران کردوە کە گەلی کورد نیشتمان ووڵاتی خۆی بە جێ دێڵێت!ئەوکەسانەی پێیان وایە دەوڵەتی کوردیی زاڵم باشترە لە کوردستانی داگیرکراو زۆر گەمژەن وخۆشیان حەزیان لە دیکتاتۆڕیەتە.
باشە بۆ چی کوردیش نەتوانێت هاوشێوەی ئەو هەموووڵاتە پێشکەوتووانە ببێتە خاوەن دەسەڵاتێكی دێمۆکڕاسی ونەتەوەیی؟باشە بۆ چی کورد دەبێت مێشکی تاکی کورد بخزێنێتە ناوئەودوو بژاردەیە کە داگیرکار باشترە یان کوردی دیکتاتۆڕ؟
باشە بۆ چی ناڵێن با کوردیش وڵاتێکی پڕ لە دێمۆکڕاسی وئازادی کە ژیانێکی خۆش بۆ گەلەکەی خۆی بەدی بهێنێت،دروست بکا؟ هەرکەس وحیزبێک پشتیوانی دیکتاتۆڕ وگەندەڵ بکا،بێگومان خوشی ئەگەر رۆژێک بڕواتە سەر دەسەڵات دیکتاتۆڕ دەبێ.

کوردێک لە سەقزەوە