پاراستن له‌ هه‌ولێر كادیریكی حزبه‌كه‌ی ده‌رفینیت

Monday, 11.22.2021, 17:16

1865 بینراوە


به‌پی هه‌واڵێك له‌ شه‌هرام ناوێك له‌ لقی 12 وه‌،كه‌ له‌ ده‌زگای پاراستن نزیكه‌ی یه‌ك مانگه‌ له‌سه‌ر داوای به‌سام عه‌لی به‌رپرسی لقی 12 هه‌له‌بجه‌ و عارف ته‌یفور  سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلیمانی هه‌له‌بجه‌، ده‌زگای پاراستن  كادیریكی خۆی به‌ناوی (شكار دۆلاشی) رفاندووه‌ كه‌ ده‌كاته‌ كوره‌ خه‌زووری مه‌حمود گردی شه‌ریفی.
به‌پی هه‌واڵی سایته‌كه‌ له‌ زاری مه‌حمود گردی شه‌ریفی یه‌وه‌،  پاش ئه‌وه‌ی شكار بۆ سه‌ردانی ماڵی ئیمه‌ هاتبووه‌ هه‌ولێر، له‌لایه‌ن ده‌زگای پاراستن ئه‌و كادیره‌یان رفاندووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ چه‌ند پۆستێك باسی گه‌نده‌لی و بێ ره‌وشتی و ده‌ستدریژی به‌سام عه‌لی بۆ كادیرانی لقه‌كه‌ی بلاو كردۆته‌وه‌ و، هه‌روه‌ها باسی عارف ته‌یفوری كردووه‌ كه‌ بۆته‌ خاوه‌نی 100 ملیۆن دۆلار له‌ كاتی په‌رله‌مان به‌نهینی پرۆژه‌ی له‌ مالكی وه‌رگرتووه‌، كه‌ ئه‌وكات مالیكی دژی هه‌ریمی كوردستان چه‌ندین بریاری ده‌ركردبوو

سیروان چوارباخی