کاتێك مێژوو پێنووس بەدەستەوە دەگرێ

Tuesday, 23/11/2021, 15:05

2968 بینراوە


ئەوکەسانەی کە دەست دەدەنە پێنووس ودەخوازن مێژووتۆمار بکەن،دەبێ لە زۆرهەنگاودا بوێڕانە هزریی خۆیان دەرببڕن.تیژترین ،پێنووس،پێنووسی دیرۆکە کە شەرم لە هیچ کەس ناکا،ئەوەی کە دەبێ شەرم بیگرێ ئەوکەسانەن کە خۆیان بەرووناکبیروزانکۆکاروئەدەب دۆست وخاوەن قەڵەم پێناسە دەکەن.مرۆڤی خاوەن هزروڕآمان هەرچەند شآرەزار دیرۆک بێ وخۆی بەخاوەن پەڕتووک ولێنووس بزانێ،بەڵام خۆی لە راستیەکان لابداوخەڵک بە لاڕێدابەرێ بەترسنۆکتر مرۆڤی زیندوو دەناسرێ.
ئەورۆژانە رووداوەکانی باشووری کوردستان جێگای رامان وسەرسووڕمانن!کەی بیریی لەودەکردوە دوای رووخانی حیزبی بەعس ودەسەڵاتداریەتی سەددام حوسێن،خەڵك ئاوا بە چەنگ ئەودووبنەماڵەیە بەدیل گیرابن.کۆچی ئەوجارەوناڕەزایەتی خوێندکاران وچەتەگریی دەسەڵات،وەها کەشوهەوایەکی خوڵقاندوە کە مەودای نێوان کۆمەڵگا لە باشووری کوردستان ودەگەڵ سەرچەتەکانی ئەو دووبنەماڵەیە رۆژلەرۆژ زیاتربەرەو داڕمان دەچی.ئیدی بەئاشکرا دەسەڵات باوەڕی بەوەهێناوە کە شەرعیەتێكی ئەوتۆی لە لای خەڵك نەماوە.ئەوی دەسەڵاتی لەرزۆکی ئەوچەتانەی راگرتووە تەنیا هێزی چەکدارومفتەخۆرەکانی دەوروبەریی دەسەڵاتە کە وەک کەمتیار کەوتوونەتە سەر جەستەی ئەو خاکە بریندارە!

جیاوازیی داگیرکاری خۆماڵی وبیانی لە چی دایە؟

هەردووک لا داگیرکارن.هەردووک لادژی بەرژەوەندیەکانی خەڵكن لە باشووری کوردستان.ئەوەی لە ماوەی سی ساڵدا سەددام بەسەر کوردیی هێنا کەمتر نییە لەوەی لەماوەی سی ساڵدا ئەودووبنەماڵەیە بەسەر خەڵكیان هێناوە لە باشووری کوردستان.سەددام دووژمن بوو،خۆئەوانە خۆیان بە ئازادیخواز پێناسە دەکرد.لە کێمیا بارانی شآری هەڵەبچەشداتەنیا لایەنێک ئەوتڕاژیدیایە بە سەر ئەو شآرەدا نەهێنا.سەددام وجەلال تاڵەبانی هاوبەشی ئەو جینایەتەن.ناردنی نامە لەلایان سەددام بۆ تاڵەبانی کە ئەگەر پاسداررەوانەی ئەو شآرە بکەی کیمیایی لێ دەدەم،زۆر روون وئاشکراوە کە تاڵەبانی گەمەی بەو نامەیە کرد وگووتی:سەددام کیمیایی نییە ودرۆ دەکا!مرۆڤی زاناو سیاسەتزان کوابەوشێوەیە هەڵوێست نیشآن دەدا.؟تاڵەبانی پشتی بە کۆماری ئیسلامی بەستبووبۆیە ئەوشآرە وای بەسەرهات!
سەدام داگیرکار بوو،ئەو دووبنەماڵەیەش هەر داگیرکارن.چون بە دەنگێکی زۆر کەم لە هەڵبژاردندا دەستان بەسەر ئەو خاکەدا داگرتووە.پرسیار ئەوەیە :بۆ دەست بردن بۆ چەک دژی داگیرکارێکی وەک سەددام رەوایە،بەڵام دەست بردن بۆ چەک لە دژی زۆرداریی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی رەوانییە؟
ژیان لە قەراغ ئاوەکانی سەرزەویداقۆناغێکی گرینگیی بۆ دەست پێکردنی ژیانی بەرەو شآرستانییەتی لە مێژووداتۆمارکرد.تێکەڵاوی ژیان وساتوسەودای/ کاڵا بەرانبەر بەکاڵا/ وپەرە پێدانی زمان وهاتنەئارای پیتی ئەلفوبێ بۆ نووسین دوای زمانی ئاماژە وزمانی وێنە،مرۆڤی فێڕ بوو لە بەرانبەر بە رووداوە سرووشتیەکان وشەڕوماڵوێرانی خۆی بپارێزێ.لەوکاتەوە خۆ پاراستن وبەرگریی لە هەڕەشەی لە ناوچون مافێکی سەرەتایی بۆ کۆمەڵگاو بۆ تاکەکان.
ئێستێ داوی میلیونان ساڵ کە لەو سەردەمە تێپەڕێوە،مرۆڤی ئەوسەدەیە زۆر راشکاوەتر بۆی هەیە خۆی بپاڕێزێ.ئەو دوبنەماڵەیە هیچ کەرامەتێكی نیشتمانی ونەتەوەییان بۆ خەڵک نەهێشتۆتەوە. کۆمەڵگابە هەمووشێوەیەک بێرێزیی پێدەکرێ.بۆیە تەنیا ڕێگاخۆپارستنە،خۆپاراستنیش بە دەستی بەتاڵ نابێ.دەسەڵاتی پڕچەک ومرۆڤ کوژلە هیچ جینایەتێک دەست ناپارێزێ،بۆ دەبێ خەڵكی وەزاڵە هاتووش ئەو ماڤەی پێنەدرێ کە  چەک بەکار بێنێ ، بۆ سەردەمی سەددام چەک بەکار نەدەهێنرا؟.چی ماوە ئەو دەسەڵاتە نەیکا،خەڵک چی ماوە بۆیان نەکەن.بەشێوەگەلی جۆراوجۆر خەڵكیان هێناوەتە سەرشەقامەکان ،لە رێفڕاندۆمڕابگرە تا هەڵبژاردن و…دەسەڵاتیش لە جیاتی مل کەج کردن بۆ داخوازیەکانی خەڵک بە فیشەک وگازی ژهراوی وزیندان وشکەنجە وهەڕەشەی نامووسی جوابی خەڵكی داوەتەوە!تای تەوازووی سیاسەت ئەوە قەبوڵ ناکا،بۆیە گووتوویانە جوابی تەحای،پەحایە.ئەوە بڕیاریی پێنووسی مێژویە قسەی من نییە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە