نەقیب شڤان کەمال فەرەج بناسن

Tuesday, 23/11/2021, 18:26

5028 بینراوە


نەقیب شڤان کەمال فەرەج ئەو نەقیبەی، کە ئەمڕۆ بە دوای خویندکارانی خۆپیشاندەری سلێمانییدا رای دەکرد و راوی دەنان، سەرەنجاام سیانیشی لێ بریندار کردن، پێشتر لە کاتی لێکۆڵینەوەدا لە کەیسێک کارەبای لە مەمکی ژنیک داوە و دواتر مەلەفی لەسەرکراوەتەوە، دوای سەلماندنی بەڵگەکان کە بەو توند و تیژییە تاوانبارکراوە، بەڵام هیچی بەرامبەر نەکراوە، تەنیا ئەوە نەبێت، کە لەسەر ئەو تاوانە گوازراوەتەوە بۆ بنکەی پۆلیسی سەرا، لەوێشەوە گوازراوەتەوە بۆ مەرکەزی چوارچرا و لە چوارچرا لەبەر تەنگ هەڵچنین بە ئافرەت و کاری بەدەڕەوشتی دەرکراوە و گوازراوەتەوە بۆ بەشی چالاکیە مەدەنیەکان.
ئەم کوڕە رۆژانە دۆجێکی پرتەقاڵی پێیە و خەریکی کاری ناشرینە، وەک سەرچاوەیەک پێی راگەیاندنین، کە ژنەکەی بە هۆکاری خیانەتی هاوسەری لێی جیابۆتەوە و لە پۆلی شەشەوە چۆتە کۆلیژی پۆلیس و دوای دەرچوونی بۆتە بەڵتەچی.

سیروان چوارباخی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە