ئەمانە چی ماوە نەیانکردبێت!؟

Wednesday, 11.24.2021, 11:50

199 بینراوە


ئەم بەرپرسانە کە لە شاخەوە هاتنەوە ناومان، كارێكیان به‌و گه‌له‌ كردووه‌، هه‌تا سه‌دان ساڵی تریش سه‌رقاڵ بێت به‌ ڕه‌نگ و عه‌شیره‌ت و پیاوی نه‌جیبزاده‌و شه‌جه‌ره‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سئولینه‌وه‌، ناموس له‌لای ئازادی كچه‌كه‌ی بێت و دزینی خێرو بێری وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن نه‌وه‌و نه‌تیجه‌ی بنه‌ماڵه‌ هه‌رچی و په‌رچیه‌كانه‌وه‌ شتێكی ئاسایی بێت، حزبه‌كان به‌ڵایه‌كیان به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ هێنا، هه‌تا ئه‌به‌د، خاكی وڵاتیان له‌لایه‌ك دوژمن داگیری بكات و له‌لایه‌ك كوڕو كچی مه‌سئول ئیفرازی بكات و له‌سه‌ر خۆیان و ئه‌حفاده‌كانیان تاپۆی بكه‌ن، ئه‌مه‌ حزبه‌ ده‌ستی خستۆته‌ ناو ژیانی تایبه‌تی خه‌ڵكه‌وه‌و ڕۆحی عه‌شیره‌ت و عه‌شیره‌تگه‌ری په‌ره‌ پێده‌دات، له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیدا، ئه‌مه‌ حزب و خێڵن ناهێڵن گه‌نجێك به‌ پاراستنی ره‌سه‌نایه‌تی و كلتوری به‌رزی كورده‌واریانه‌ خه‌ریكی ژیان و كار و خوێندن و عه‌شقی خۆی بێت، ئه‌مه‌ خێڵ و حزبه‌ چیرۆكی خۆشه‌ویستی سه‌ردان گه‌نجی وه‌ك (أ، ق، م)ی دانیشتووی رانیه‌، له‌بار ده‌به‌ن و ژیانیان پێ ره‌وا نابینن و ده‌یانه‌وێت ته‌نها له‌سه‌ر خۆشه‌ویستیه‌كی پاك، ژیانی ئه‌و گه‌نجه‌ كۆتایی پێ بهێنن. ئه‌م وڵاته‌ تا پیاوانی حزب لێخنیان نه‌كرد، وه‌ك رووبارێكی پاك بوو، تا چه‌كداری بنه‌ماڵه‌كان په‌رتیان نه‌كرد، هه‌مووی یه‌ك ئاوازو یه‌ك به‌سته‌ بوو، تا مه‌سئولی شه‌رواڵ شل و گیرفان پڕ و فس فس پاڵه‌وانی شاخ، پڕیان نه‌كرد له‌ ده‌رمانی به‌سه‌رچوو ژه‌هری كوشنده‌، ئاوی هه‌موو كانیه‌كانی سازگار بوو.

باوکی دڵنیا