سەردار حەمەڕەش

https://www.facebook.com/sardar.hamarash.1


کۆچ و بندیوار و مارە بەجاش و شەمپانزێ

Thursday, 11.25.2021, 16:51

1613 بینراوە


کۆچی یارەم کۆچی سورە
 بەهارەکەی زۆر ناسۆرە


ناسۆر برینێکی قوڵە و سەرهەڵئەداتەوە. بەڵام لەبەر ئەوە نیە کە بەهارەکەی ناسۆرە بۆیە خەڵکی کۆچ دەکەن، هەندەک جار و زۆر جاریش کاتێک بەهارەکەی خۆش و لەباریشە مرۆڤ کۆچ دەکات. کۆچ غەریزەیەک و هەقیقەتێکە هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێگری لێ بکات. ئەگەر لە ژیانی ڕوکەشدا  ئارگیومەنتی نەبوونی ئازادی و تەنگژی سیاسی و ئابوری بۆ دەهێنینەوە، لە بەر ئەوەی ئێمەی مرۆڤی ساپیان بە سروشتی هەڵخەڵەتەێنراوین، دەڵێم ؛ هەڵخەڵەتێنراوین، بەوەی کە نامانەوێت باسی هەقیقەتی کۆچ بکەین وەک ئاسۆیەک بۆ گەیشتن بەو ئاراستەیەی کە پێمان سپێردراوە. خۆ ئەگەر ڕۆژهەڵاتیەکان بە بەرماڵی نوێژیانەوە بەرەو ئەوروپا کۆچ دەکەن، ڕاستە ژیانیان مسۆگەر ترە بە یارمەتی سۆشیال، یارمەتی سۆشیالیش نیشانەیەکی ئەو مۆدێلەیە، بۆیە بە نەست بەرەو ئەوروپایەک کۆچ دەکەن، هەڵگری هەوەس و خواستی مرۆڤایەتیە، کۆچەریش بە بێ ئاگایی، خواستی پایداریە، بەردەوامیە، بەشداریکردنە لەو رەوتەدا. چەندە ئەوانی بیانی پێوستیان بەو کۆچەیە هێندەش ئەوروپا پێوستی بەوانی بیانیە، چونکا بۆ پایداری بە شارستانیەتەکەیان دەبێت ڕوبەروی دژ ببنەوە، روبەڕوی بەربەست ببنەوە، دەنا شارستانیەتەکەیان کۆتایی پێ دێت، بە زاڵبوون بەسەر دژ و بەربەستا ئەوروپا دەتوانێت خۆی بنیات بنێتەوە و بەردەوامی بە شارستانەیەتەکەی بدات.
ئەگەر ئۆمۆساپیان شەست هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەفریقاوە کۆچیان بەرەو کیشوەرەکانی تر کردگە، هۆکاری کەمی بەروبوم و نالەباری باری ژیانیان نەبووە،  هۆکاری بەهاری ناسۆر نەبووە، بە پێچەوانەوە ئەوان لە خۆش گوزەرانیدا کۆچیان کردووە، لەبەر ئەوەی مرۆڤ لەو سەردەمەدا دانەوێلە و خواردنی تایبەتیان نەبوون بۆ سەفەر کردن، جگە لەوەی ئەفریقا زۆر لەبار تر بووە بۆ ژیان ؛ پلەی گەرما لە ئەوروپا، سی و پێنج لە ژێر سفرەوە بووە، بەڵام هەوەسی ئەوەی بزانێت چی ڕوئەدات لەو دیو دەریاوە، هەوەسی ماسیە ڕەشە بچکۆلەکەیە، هەتا بزانێت ڕوبار بە کوێ دەگات،  هەوەسی هەژێنی ئەزەلییە کە دەی بزوێنێت.

 ئێمە وەک مرۆڤی بە ئاگا، بە پێچەوانەی ئاژەڵانەوە پاساو بۆ هەڵس و کەوتەکانمان دەهێنینەوە، لەبەر ئەوەی خاوەنی ئاگایین، هەربۆیەش هەمیشە لە هەڵەداین، بەڵام ئاژەڵان بە راستەوخۆ بە بێ دیبەیت و پاساودان پەیڕەوی ئەو هێزە هەربووگە دەکەن، هەڵبژاردەیان نیە؛ کاتێک مێینەی شەمپانزێ تەمەنی دەگاتە جووت بوون، خێڵەکەی جێ دەهێڵیت و دەڕوات لەگەڵ نێرینەی کۆمەڵە مەیمونێکی تردا جووت دەبێت، نازانین ئایا خەمگینە بەو سەفەرە یان نە ؟ چونکێ ئێمەی مرۆڤ ناتوانین لە هەستی ئەوان تێ بگەین. لەگەڵ ئەوەشدا جوت بوون لەگەڵ نێرینەی خێڵیکی تر بە سەر مێینەی هەموو ئاژەڵە پریماتەکاندا نەسەپێنراوە، ئەمەش پێمان دەڵێت کە خودا یاری بە زار دەکات، بەڵام بە شیوەیەکی گشتی ئەم کۆچە بە مەبستی بەردەوام بوونە، واتە ویستی بەردەوام بوونی سروشتە ڕەنگ ئەداتەوە لەو کۆچەدا، دینامیکە، چونکە بە پێی لێکۆڵینەوە هەرجارێک دوو توخمی جیاواز لەگەڵ یەکتریدا جوت دەبن، دەرئەنجام نەوەیەکی بەهێزتر دەخەنەوە، چەندەها هۆکاری تریش بێ گومان. هەرچەندە لای مرۆڤی ساپیان، لە ڕابوردودا، لە خێزانی پاشاکاندا هەندەک جار ڕوی داوە  باوک یان برا،  خوشکی خۆیان مارە کردوون، ئەمەش بۆتە هۆی لەناوچونیان، بۆیە مرۆڤ بە ئارگیومەنت، بە هۆشەوە ئەو یاسایانە دەسەپێنێتەوە لەبەر ئەوەی خاوەنی هۆشە، هەر بۆیەش توانای هەڵبژاردنی هەیە و دەتوانێت دژ یاسای سروشتی و یاسا کۆمەڵایتەیەکان بوەستێتەوە، ئەمەش بە بێ درام  رواندات.
 بەڵام مێینەی شەمپانزێ، پێش ئەوەی سەفەر بکات ئاوڕێک لە براکانی دەداتەوە و ئیتر مل دەنێت،  دیبەتیت و لێکۆڵینەوە و پرسیار و پاساودانیان نیە وەک مرۆڤ؛ بۆچی کۆچ دەکەم ؟ خەتای کێیە ؟  بۆ کوێ دەڕۆم ؟ چۆن بتوانم خێلەکەم بە جێ بهێڵم ؟ وەک چۆن کابرای موسڵمان کاتێک ژنەکەی تەڵاق ئەدات، پێی وتراوە بۆ ئەوەی بەردەوامی بە ژیانی بدات لەگەڵ هەمان مێینە، دەبێت ژنەکەی مارە بکات لە پیاوێکی تر، بە مەرجێک هەمان کابرا ئامادەیە ورگی دەیەها کەس هەڵدڕیت بە چاقۆ ئەگەر ببینێت پیاوێک دەست بدات بۆ کچەکەی یان ژنەکەی، بەڵام دژی ئەو یاسا کۆمەڵایەتیە ناوەستێتەوە، بە ئۆتۆمۆبیل ژنەکەی دەباتە بەردەم ماڵی پیاوی جاش و پارەشی ئەداتێ، هاتا کابرای جاش ئەو شەوە بە ئارەزووی خۆی سێکس لەگەڵ ژنەکەیدا بکات. دە بڕۆ چ خەوێکیت بینوە بی گێڕەڕەوە. 
 کابرای موسڵمان هەرچەندە خاوەنی ئەقڵ و ئاگاییە بەڵام وەک شەمپانزێ ملە کەچی ئەو بڕیارەیە، پرسیار لە خۆی ناکات بۆچی دەبێت ژنەکەی بە ئۆتۆمۆبیل بباتە بەردەم ماڵی کابرای جاش و پارەشی بداتێ هەتا بتوانێت جارێکی تر لەگەڵ خانمدا جوت بێتەوە، ئەو پەیڕەوی یاسایەکی کۆمەڵایەتی دەکات و ڕاڤە بۆ ئەو ڕوداوە ناکات، نازانێت یان نایەوێت بزانێت کە ئەو کارە پێ دەچێت بۆ هروژاندنەوەی هەوەسی بێت، لەبەر ئەوەی کە لەگەڵ زەمەندا لە ژنەکەی بێزار بووە، مارە بەجاش تێی دەگەیەنێت ئەگەر سیاسەتی نە گۆڕێت ئەوا پێ دەچیت ژنەکەی لە کیس بدات،  چونکە پی دەچێت خانم بکەوێت بەسەر پیاوێکدا و دەرئەنجام بۆ یەکەم جار ئاشنایی بە ئۆرگاسم ببێت، یان چەندها نهێنی تر لە پەیوەندی سێکسوالیتێدا کە خانم هەتا ئەو ساتە ئاگاداری نەبوە و لەگەڵ کابری جاشدا ئاشنایی پەیدا دەکات، بەتایبەتی کەسێک کە بۆ شەوێک لەگەڵ ژنێکدا جوت ببێت ئەو هەلە بۆخۆی دەقۆزێتەوە و بەهەموو بارێکدا وەک شەرع گەرەکیەتی. 
 وەک چۆن نازانین مێینەی شەمپانزێ بیر لە چی دەکاتەوە بە هەمان شیوە نازانین کابرای مارە بەجاش ( ئەوەی بە ئۆتۆمۆبیل ژنەکەی بردۆتە بەردەمی جاشەکە) ،  بیر لەچێ دەکاتەوە، بەڵام ئەوەی بۆی دەچین ئەوەیە کە کابرا  خۆی ڕوبەرووی پرسیا ر و پاساودان ناکاتەوە، دەنا هەرگیز کاری وەها نابەجێی نەدەکرد، خۆ ئەگەر لە ئەوروپا کەپڵەکان لە نێوان خۆیاندا ئاڵوگوڕی سێکسی دەکەن، یان کابرای ئەوروپی حەزدەکات ژنەکەی لە بەردەمیا لەگەڵ عەفریتێکی چوک زلی ئەفریقیدا ڕابوێرێت، بە پاساودان و بڕیاردان بووە، دەزانێت بە مەبەستی هروژاندنەوەی هەوەسی هەڵی بژاردووە، بەو بۆنەیەوە دەمبۆلە و بۆڵەبۆلێش رو نادەن لە نێوانیاندا، وەک وتراوە ؛ کاسەی پڕ ئاشتی ماڵە. دەبێت بوترێت کە گەیشتن بەم ئاستی بیرکردنەوەیەش بوێری دەوێت، بەوەی کە کاباری ئەوروپی دژی خودی باڵا دەوەستێتەوە، دژی یاسا کۆمەڵایەتیەکان، وەک شامپانزێ و کابارای مارە بەجاش مل نانێت، ئەو هەڵی بژاردووە بە پێچەوانەی کابراوە کە ژنەکەی دەبات بۆ جاشیک، بەسەریا نە سەپێنراوە وەک سزادانێک. ئەمەیە خاسیەتی ئەوروپا ؛ بڕیاردان و ئاگایی بەو کارانەی دەیکەین لە ژیانی ڕۆژانەماناد، هەر بۆیەش بیانایەکان بە بێ ئاگایی بەرەو ئەوروپایەک کۆچ دەکەن هەتا توانای بڕیاردان وەدەست بخەن لە هەڵس و کەوتیاندا، بەمەش دەڵێن ؛ ئازادی بڕیاردان، وەک سپینۆزا دەڵێت، ئەگەر ئێمە توانای بڕیاردانمان هەیە لەبەرە ئەوەی خاوەنی ئاگایین، بەڵام دەبێت هەردەم ئاگایی بەخەبەر بکەینەوە دەنا وەک شامپانزێ کۆچ دەکەین.
 دەبێت بوترێت کە مەیمونی شەمپانزێ زۆر لە ئێمەی مرۆڤەوە نزیکن، ئەوان تەنها ئاژەڵی پریماتن وەک مرۆڤ سێکس بەرامبەر بە یەکتری دەکەن، لەکاتی سێکسکردندا زمان دەخشینن لە زمانی یەکتری، مێینەکە چاو دەبڕێتە نێرینەکە و مۆڕەی لێ دەکات بۆ هروژاندنی هەوەسی، پاشان دەکەونە مرخە مرخ بەرامبەر بەیەکتری وەک چۆن کەپڵی مرۆڤ لە کاتی جووت بوندا چەندەها قسە و قسەلۆگ دەکەن لە پێش و لە کاتی ئۆرگاسمدا، بەڵام ئەوەی نیانە ئاگایییە، هەموو ئەم کارانە بە ئەنستات دەکەن.
خۆ ئەگەر جۆری سێکسی شەمپانزێ و کۆچی شامپانزێ بە ئەنستاتە و پەیڕەوی هیچ  ئاگاییەک ناکات، ئەوا مارە بەجاش و کۆچی ڕۆژهەڵاتیەکان ئەگەر وادەزانین بە ڕوکەش بەرهەمی ئەقلانیە ئەوا هەڵەین، چونکە ڕاستە ئارگیومەنتی ئەقلانی دەخەینە تەک ئەو کارانە، بەڵام هیچ جۆرە پاساودان و ڕاڤەی بۆ ناکەین، جگە لە خۆ هەخەڵەتاندن نەبێت، وەک چۆن بەندکراوەکانی ناو ئەشکەوتەکەی ئەفلاتون سێبەری ئۆبژە بە ئۆبژە خۆی دەزانن، ئێمەش ڕوکەشی ئۆبژە بە هەقیقەتی ئۆبژە خۆی دەزانین، بەدوای هەقیقەتی ئۆبژەدا ناگەڕیین، بەدوای جەوهەردا ناگەڕیین.
 هەرچۆنێک بێت هەموو ئەمانە دەبنە هۆی ئەفراندنی دینامیک، واتە؛ ژیان، جگە لە دیاردەی بندیواری نەبێت کە بەڕاستەو خۆ بەشداری لە دینامیکدا ناکات، کەسێكی مشەخۆرە، تەمبەڵە، مشخۆریش بەرهەمی شارستانیەتە و لای مرۆڤی کۆکەرەوە و ڕاوکەر بونی نەبووە. مشەخۆری و بندیواری، نایەکسانی دەئافرێنن، بەڵام جارێکی تر دەبنەوە هۆی ئەفراندنی دینامیک و کۆچکردنی ڕۆژهەڵاتیەکان. بۆیە ڕژێـمی کۆمۆنیست نەی توانی بەردەوای بە خۆی بدات بەهۆی ئەوەی خاوەنی ئابوریەکی مردو بوو،   دیانمیکێکی لاوازی دەئافراند. هەر کاتێک مرۆڤایەتی توانی سیستەمێکی دینامیک بئافرێنێت بە بێ جیاوازی چینایەتی، ئەوە گەورەترین چارەسەرە بۆ مرۆڤایەتی.
هەموو ئەمانەش؛ کۆچی شەمپانزێ و مارە بەجاش و کۆچی ڕۆژەهەڵاتیەکان و  بندیوارەکانیش، بە ئاگایی و بە بێ ئاگایی پەیڕەی قانونی سروشتی و کۆمەڵایتی دەکەن جگە لە کابرای ئەوروپی نەبێت کە بە ئاگایی و بە پاساودان دژی موڵکایەتیە؛ بڕیاری داوە دژی یاسا کۆمەڵایەتیەکان بوەستێتەوە، واتە دژی خودی باڵا دەجوڵێتەوە بەوەی ئاڵوگۆڕی سێکسی کەپڵ دەکات، یان هەڵی بژاردووە ژنەکەی لەبەردەمیا سێکس لەگەڵ پیاوێکی تردا بکات بە بێ ئەوەی قانونێکی کۆمەلایەتی بیسەپێنێت بەسەریا، ئەو بە پاساودان بڕیار ئەدات بە پێچەوانەی هەموانەوە، بە پێچەوانەی مارە بەجاشەوە.
 بۆیە ئەگەر مرۆڤی ڕۆژهەلاتی کۆچ دەکات بە ئەنستات، بەرەو ئەو ئەقلە کۆچ دەکات کە بەئاگایی بڕیار ئەدات و ملکەچی ئەنستات و یاسا کۆمەڵایەتیەکان نابێت، ئەو شوێنەی ئەقڵ تێیدا پەرە دەسێنێت، ئەو شوێنەی کە مرۆڤە بەندکراوەکانی ناو ئەشکەوتەکەی ئیفلاتون دێنە دەرەوە و سەیری ئۆبژە خۆی دەکەن، سەیری جەوهەری ئۆبژە دەکەن، پاشان تیشکی ڕۆژ وەک هەقیقەتی ڕەها. ئەتوانین ڕۆژهەڵات بچوێنین بە ئەشکەوتەکەی ئیفلاتون لە قۆناغی دوهەمدا.
بۆ تێگەیشتن لە ئەشکەوتەکی ئیفلاتون ئەم لینکەی خوارەوە بخوێنەرەوە.
 وەک هەموومان خوێندمانەوە لەسەر سایتە کۆمەڵایەتیەکان، کابرای کڕێکار کە کاری مارە بەجاشی دەکرد، وەک خۆی دەیگێڕایەوە لەگەڵ چەندەها کچی جوان و ژنی بە نازو مەکردا سێکسی کردووە، هەندێکیان بە نازەوە خۆیان داوە بەدەستەوە و هیندێکیشان هێندە گەنج و جوان خاس بوون وەک ئەو خۆرە دەسوتان.  بەڵام کابار ناڕازی بوو، ڕەخنەی لە حکومەت دەگرت و دەی ووت ؛ ئەوە هەمووی خەتای حکومەتەیە کە ئەوی ناچار کردووە کاری مارە بەجاش بکات. لێرەدا هەست دەکەین کە ئەویش باسی هەقیقەت ناکات، وەک هەموو ڕۆژهەڵاتیەکان، دەنا کێ خودا ئەوەی پێ داوە لەگەڵ ژنی خەڵکیدا سێکس بکات و پارەشی بدەنێ و سەرباری ئەوەش بۆڵە بۆل بکات و ناڕازی بێت ؟  وەک لە کوردەواریدا وتراوە ؛ نان لەخۆ و گان لە خۆ. ئیتر بۆچی دەڵێن لە کوردستان کار نیە ؟ ئەگەر لە ئەوروپا کاری وەها هەبوایە خەڵکی سەرەیان بۆ دەگرت، وەک فەرەنسیەکان دەلین ؛ کابار کەرەی گەرەکە و پارەی کەرەکەشی گەرەکە و قونی ژنی کەرە فرۆشیشی دەوێت.
 بۆیە مرۆڤ هەرگیز رازی نیە بەوەی کە پێی دەدرێت، لەبەر ئەوەی ئاگایی پێی نیە. کاتێکیش کەسێکی دوورم پەیوەندی پێوە کردم لە کوردستانەوە، وەها دیار بوو پێوسیتی بە یارمەتی بوو، پرسیارم لێ کرد بۆچی کوڕەکانی کار ناکەن ؟ لە وەلامدا ووتی؛ ئەوان دەڵێن هەر کرێکاری هەیە و تاقەتی کرێکاریان نیە . باشە ئەگەر ئەوان نەیان خوێندووە کەواتە دەیانەوێت چ کارێک بکەن ؟ بێ شک ئەوانیش چاوەڕوانی موچەی بندیوارین، چونکە دەزانن کەسانێک هەن لەوان نەخوێندەوار ترن بەڵام بە بندیواری دەژین، ئەی کەواتە بۆچی ئەوان بۆیان نیە نەبن بە بندیوار ؟ ئەمەیە تەنگژیەکە؛ نا یەکسانی لە حوکمڕانیدا، بۆیە کۆچ دەکەن .
  من لەم ئەوروپایەدا بە دەم خوێندنەوە چەندەها کاری گرانم کردووە، کرێکاریم کردووە، سەردەمێک کاری مۆدێلم دەکرد، لەبەردەم کۆمەڵە کچوکوڕێکدا بە گەڵوگونی ڕوتی نیو کاتژمێر بە پێوە وەستاوم وەک مۆدێل، بۆ بژێوی ژیانم، خۆ ئەگەر وەک کوردستان کاری مارەبەجاش هەبوایە، ئەوا هەر ئەو کارەم دەکرد و بۆڵەبۆڵم بەسەر حکومەتا نەدەکرد.
هەموو ئەم روداوانەی روو ئەدەن لە ڕۆژهەلات، دەرئەنجامی سیستەمێکە کە تونای نیە تاکەکانی بە ئاگا بهێنێتەوە، بە ئاگا هێنانەوەش لە سیستەمی پەرەردەوە دەست پێ دەکات. لە بەر ئەوەی سیستەمەکە خۆی پاش ڕوون (شەفاف ) نیە، بۆیە ناتوانێت سیستەمێکی پەروەردەی پاش ڕوون بەرهەم بهێنێت بۆ بەئاگا هێنانەوەی تاکەکانی،  دەنا هەرگیز ئەوروپیەک ناتوانێت کۆچ بکات وەک شەمپانزێ  بۆ ولاتێکی تر بە بێ ئەوەی بیر لەوە بکاتەوە بۆ ڕۆژی دوایی چ کارێک دەکات بۆ بژێوی ژیانی.
سەفەر و سەلامەت.