ئاڵای کوردستان یا جامانەی سور

Wednesday, 24/11/2021, 23:08

4062 بینراوە


منێک کە لە دوای ئاشبەتاڵە ئابڕوبەرەکەی ١٩٧٥بە دیارکراوی لە مانگی نۆی ١٩٧٦ وە  سەرم بە کوردستاندا نە کردوەتەوە زۆر بە کەمیش ئاگاداری ڕوداوەکانی ئەو نەگبەتستانە هەم ، لەم دوایەدا بەهۆی تەکنۆلۆژیای ئینتەرنێتو مۆبایلی زیرەکەوە هەندێ جار بە ناچاری هەواڵێک بەرۆکم ئەگرێت ، زۆرجاریش ئەڵێم منێک کە دوربم لە ئازارەکانی ئەو وڵاتە ئەتکراوە لەلایەن دو بنە مالەی چەتەو حیزبە کاسەلێسو بەرماوە خۆرەکانیانەو ، چی بڵێمو چی بکەم ، بەڵام هەندێ جار بەجۆرێک یەخەم ئەگرێتو ئازارم ئەدات ئەگەر کوردیش نەبم ئەوا ئەبێت بێمە قسە ، ئەمڕۆ کە لەلای من کات   ٣٠ ، ١١ بەیانیە لە کوردستانیش ٣٠ ، ٧ ئێوارەیە ، کەسیک بە ناوی ڕێبوار بابکەیی  خرابوە سەر تەلەفزیۆنەکی مەسعودی مەلا مستەفا ( کوردستان تی ڤی ) ، بە دکتۆریش ئەیان ناساند کە گوایە پەرلەمانتارە ، ئەم دەروێشەی بەردەم قاپیەکەی ماڵ مەلا باسی لە پیرۆزی ئاڵای کوردستان ئەکرد کە گوایە لە سلێمانی سوکایەتیان بە ئاڵای کوردستان کردوە ، ، تەنانەت زۆر گێلانە لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش ئەدا کە ئەوانەی سوکایەتیان بە ئاڵاکە کردوە لە سێدارە بدرێن ، جا من نازانم ئەم بابکەییە چیەو تەمەنی چەندە دوکتۆراکەی لە مەسینە هەڵگرتندایە یان لە ماستاودا ، لێرەدا ، با بە سادەیی پێت بڵێم بەندە لە ساڵی ١٩٦٨ دا پ.م بوم لە مەفرەزەکەی عومەری ساڵح مەنسور کاتێکیش لە ساڵی ١٩٧٤ دا لە شەڕدا بوین لە گەڵ ڕژێمەکەی سەدامی گۆڕ بەگۆڕدا نزیک بوم لە شەهید جەزای فەقێ ئەمینەوە کە بەر بۆمبی فۆسفۆر کەوت  ، هەم هاوڕیی خوێندنو هەم کوڕی گەڕەکو هەم پێشمەرگە بو ( ئەمە دو دێڕەم تەنها بۆ ئەوەیە بزانیت هەزارانی وەک من دڵشکاون خۆیان لە کوردستان بێبەری کردوە ) با بێنەوە سەر بزرکاندنەکانی ڕێبوار بابکەیی باس لە پیرۆزی ئاڵا دەکات ، منیش بە مافی خۆمی ئەزانم چەند پرسیارێک لەو دکتۆرە قاچاغەبکەم ، چی هەیە لە مرۆڤ پیرۆز تر بێت ؟ لە کاتێکدا کە حیزبەکەتو ئاغاکانت لە بنەماڵە گەورەترین سوکایەتی بە تاکی میلەتەکەتو خاکاکەتو ئاڵاکەت  ئەکەن ، جەنابی دکتۆر پەرلەمانی کوردستان بەدەنگی نزیکەی دو ملیۆن کورد دامەزرا ، کاتێک مەسعودی مەلا لە بەر خاتری کورسیو جامانەکی دەرگاکەی قفڵ کرد  ، ئەوە سوکایەتی نەبو بە دو ملیۆن کورد ؟ کاتێک مەسعودی ئاغات نامەی نارد بۆ سەدامی خوێن ڕێژو ئەندازیاری ئەنفالو کیمیا باران ، هێنایە سەر پەرلەمانە کارتۆنیەکەتان سوکایەتی نەبو ؟ ڕاکردنەکەی مەلا مستەفا لە مهاباد ، پەرینەوەی لە جۆگەلەی ئاراسو خۆ تەسلیم کردنی بە سۆڤێتی ئەوزەمانە سوکایەتی نەبو ؟ لە کاتێکدا نەخشە داڕێژەری فەوتاندنی کۆماری مهاباد ستالین  بو  کە بابە گەورەی پارتەکەتان خۆی هاویشتە باوەشیەوە ، ئەوە سوکایەتی نەبو ؟ ئەی کوشتنو ڕادەستکردنەوەی تێکۆشەرانی کوردی بن دەستی ئێران بە دەوڵەتی شاو خومەینی سوکایەتی نیە ؟ ئەی کاتێک مەغرور بارزانی ئاغات براگەمژەتان سەردەشت عوسمانی تیرۆر کرد بە بەرچاوی هەمو کوردەوە ، سوکایەتی نیە ؟  خولە ژەنگاوی کاوە گەرمیانی لە باوەشی دایکیدا تیرۆر کرد سوکایەتی نەبوو ؟  مەفرەزەیەکی ئاسیشی فەرمی داوای ناسنامە لە کچی شێخ شەرواڵ پیس ئەکات ئەبێ بەو ڕۆژەی قەرەویسی تیا کوژرا و یانزە کەسیش لە کارمەندانی ئاسایش بریندار کران ، ئەوە سوکایەتی نیە بە حوکومەتەکەتو پەڕلەمانەکەت ؟  بابەکی تۆ لە دیدارەکەتدا لە سەرکورسیەک دانیشتبوی کە نرخەکەی ئەکاتە دەرمالەی چوار ساڵی قوتابیەک ، ئەوە سوکایەتی نیە بە موقەدەراتی میلەتێک ؟ ئەندام پەرلەمانی پارتی سوکایەتی نیە کوڕی نێچیری خائین زادە بە فڕۆکەی تایبەت بچێت بۆ سەیری یاریەک لە بەرازیلو لەوێش ملیۆنێک دۆلار ببەخشێت مناڵی هەژارانیش بۆ سەدو پەنجا هەزار دینار کە ئەکاتە تەنها سەد دۆلار بێنە سەر جادە سوکایەتی نیە بە وڵاتێک و دەسەڵاتێک لە سەر دەریایەک نەوت بێت ؟ ئاغاکانت موچەی چوارپێنچ ساڵی کارمەندانی وڵاتێکیان دزی سوکایەتی نیە ؟ سەورەتی سەرزەویو ژێر زەوی ولاتێکتان دزی سوکایەتی نیە هەمو هەرێمەکەت سوپای تورک تەراتێنی تیا ئەکات سوکایەتی نیە ؟ درۆنەکانی تورکیا کێیان بوێت تیرۆری ئەکەن لە ژێر دەسەڵاتی ئاغاکانتاو بە چاو ساغی بنەماڵەی خیانەت  ؟ ئەوانە هیچیان پیرۆز نین ؟ جەنابی بابەک ،  یەک کەس لە ئەندامانی ماڵباتی بەرزانی لەسەر  قسەکانی حەسن پلایس ورتەیان لە دەم نەهاتە دەر، ئەوا تۆی ڕێبوار ئیسپانە لە سەر پیرۆزیەکانی دێیتە دەنگ ، ئەوە نەهامەتیەکەیە ! بەڵام  وابزانم گوێی خۆتو ئا‌غاکانت کەڕە لە ئاستی لێدوانەکەی خلوسی ئاکار کە سێچوار ڕۆژ بەر لە ئێستا بو وتی ( شوێنێک نیە لەسەر نەخشە ناوی هەرێمی کوردستان بێت ) ، یان کە هەر دو ڕۆژ پێش ئێستا بو کە دەوڵەت باخچەلی هاوڕێی ئەردۆغانی ئاغاتان وتی (ئەوەی بیەوێت کەرکوک بخاتەوە دەست پێشمەرگە یاری بەئاگر دەکات ) ئەمانە سوکایەتی نین بە پیرۆزیەکانتان ؟ئەی بۆ نە مەزعودو نە مەغروری کوڕی نە نێچیری خاین زادە ، تەنها نوزەیەکیشیان لێوە نەهات ، ئەمە سوکایەتی نیە جەناب ؟  یان تۆ و حیزبەکەت لە ئاش بەتاڵەوە پیرۆزیتان لە دەست داوە ، جەنابی بابکەیی و مامۆستای زانکۆ ، من لێرەدا ئەڵێم قوڕ بەسەر ئەو قوتابیەی تۆ وانەی پێئەڵێیت ، جونکە دڵنیام کۆیلەیەکی عەیارە بیستوچواری وەک خۆتی لێ بەرهەم ئەهێنیت ئێستا هاتوی باسی پیرۆزیەکان ئەکەیت ، دکتۆری تەزویر ، دڵنیام، ئاگات لە دنیا نیە هەر لە فەلەکی بنەماڵەدا ئەسوڕێیتەوە خۆتو خەڵکیش ئەخەڵەتێنی  ئێستا لە زۆرێک لە وڵاتە گەورەکانی دنیا ئەوپیرۆزیەی تۆ ڕۆڵەی هەژارانی پێئەخەڵەتێنیتیان ئەدەی بەکوشت ئەدەی پێی ئەڵێی ئاڵا ئاغاکانت نایگۆڕنەوە بە چنگێ دۆلای دزراوی نەوت ، بۆ ئەوەی خۆت لە بن سێبەری بنە ماڵەدا باش بلەوەڕیت ، بەردەوامبیت لە مەسینە هەڵگرتن ، ئەوانیش درێژە بە دەسەڵاتی زۆرە ملێی خۆیان بدەن ، ئاگادار بە لە بەریتانیا ئەو ئاڵایەی ڕۆژێک هەبو کە ڕۆژی لێئاوا نە ئەبو ئێستا لەسەر  پشتی هەندێ براندی پێڵاو دایئەنێن ، جا کاک بابەکی ئەتوانی پێمان بڵێیت بەریتانیا بۆ قوبوڵیەتی ؟ یان ئەزانێت لە هەندێک نایت کڵاپەکانی دنیا کچە سەماکەرەکان بە تیم و بە تاک میکینیەکانیان (  دەرپێ و سوتیانەکانیان ) ئاڵای ئەمریکایە کە ئەمڕۆ بڕیارەدری سیاسەتی هەمو دنیای بەدەستەوەیە ، بۆ بەرپرسێکی ئەمریکا لە بایدنەوە بەرەخوار وەک تۆ لالغاوەی کەفی نە چەندوە ؟  بەشێوەی تۆ خۆی سەغڵەت نەکردوە ، ئێستا ئەتوانی مەردانە وەڵامێک بدەیتەوە کێ سوکایەتی بەکێ کردوە ، وەکبیستم لە سەردەمانی سیویەکی ئابیشدا زۆر   خۆتان سەغڵەت کردبو کە گوایە سوکایەتی بە جامانەی سور کراوە ، بۆیە پێشنیار ئەکەم پەیوەندیە دبلۆماسیەکانتان لە گەڵ میرنشینی کوەیتیش بپچڕن چونکە کاتێک سەماکەرە کاولیەکان ئەبەن بۆ شەوە سورەکانیان جامانەی سور لە کەفەڵیان ئەبەستن ، یان جوتیار عادلی لەوچەلەوچکەری دیوەخانەکەی بنەماڵە ئەڵێت سوکایەتی بە پیرۆزیەکان قابیلی قوبوڵ نیە ، ئەی بە باخچەلیو ئاکار ئەڵێن چی  ئەی ئەوە سوکایەتی نیە بە قەورارەی هەرێمو کورد؟ 
پارەتان هەیە حەوت سەد هەزار دۆلار بدەن بە تەنها دەرگایەک بۆ کۆشکەکەی جارانی عیزەت دوری جێگری سەدام و ئێستای نێچیر بەرزانی ، بابەکی ئەتوانی پێمان بڵێی جیاوازی ئەم دو ناوە چیە لە لای ئێوە ؟ ئەتوانی پێمان بڵێیت ؟ بابەکی بێ ئاگا لە گۆڕانکاریەکانی دنیا ، ئەوکاتەی دارەکەیان بڕیە پاشڵی موعەمەر قەزافی ، لەسەر ئەوە بو کە لەیەکێ لە وتارەکانی دوایی حوکمەکەی بۆ گەلی لیبیا  پێی وتن ئێوە کێن ؟  لێرەو بە پارتیو سەرانی هەمو حیزبەکان ئەڵێم ئەم جارە لە کوردستان خەڵك بە ئێوە ئەڵێت ئێوە کێن ؟  بابەکی تۆ باشتر وایە بۆ ئەوەی ماستاوەکەت خەستترو لەوەڕەکەت پاکژ تر بێت بڵییت جامانەی سور لە ئاڵای کوردستان پیرۆزترە . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە