زەوی بێ نیشتیمان و نیشتیمانی بێ زەوی

Thursday, 25/11/2021, 8:03

2395 بینراوە


ووشک بوونی وەلای  نیشتیمانی لای تاکەکانی کۆمەڵ پەل  دەهاوێژێ  بۆ لامبالات وگوێ پێ نەدانی نیشتیمانی، ئەوکاتانەیە دەردی کورد ووتەنی تاکەکانی کۆمەڵ دەسیان بەرداوە و یان  دەلێ:دەسیان لە هەموو شتێک شۆردوە ویان :  بەتەمای هیچ نەماون 
هەر ئەمەش دیسان پەل دەکێشێ بۆ نەمانی وەلای حیزبی تەنانەت لای ئەتوانم بڵێم ٨٥-٩٠%  ئەندام و لایەنگرەکانی حیزبی حوکمڕانیش ،چونکە ئەوانش حاڵی بوون ئیتر دەسەلات و حوکم ڕانی ولاتەکەی هێز وتوانای لەبن نەهاتووی خەڵک نایبات بەڕێوە ، بەڵکو ئەوەی ئەیانبات بەڕێوە  دوو هێزی سەرەکیە بریتین لە
- هێزی دەرەوە : هێزە ئابووریە زەبەلاحەکەی، کە لەسەر ئاستی  هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی کە بەهۆی ڕێکەوتنەکانیان لە پشت پەردەی شانۆگەری حوکم ڕانی ، ڕاوەستاوی کردووە .
- هێزی دووەمی هێزی ناخۆیە :
 بریتیە لەو هێزەی ئیدارەی  ترساندن چاوسوورکردنەوەی ناوخۆ دەبات بەڕێوە ، هەر ئەم دوو هێزەیە دەسەڵات و حوکم ڕانی دەبەن بەڕێوە . 
لەم جۆرە سیستەمە ، حیزب زیاتر ڕۆڵی کۆمپانیای گەورە وزەبەلاح دەبینێ ، بەو مانایەی تا سەرمایەی زیاتر بێت جێگە وپێگەی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی قایمتر دەبێت و هەکاتێکش حیزب لە ڕووی ئابووریەوە ئیفلاسی هێنا ئەوا خۆی بێ چەندوچون  وبێ ئازاردانی کەس وخۆ ناشرین کردن گۆڕەپانی حوکم ڕانی جێ دێڵێ بۆ حیزبێکی تر کە بانقی مێزەکەی لێدا  وبردیەوە .  
هەر ئەمەشە  وا دەکات حیزب لەو  شوێنانە و لەسایەی ئەو جۆرە سیستەمانە،  منەتی بە خەڵک نەمێنێ  ، لە خەڵکش قەبوڵ نەکات لەنجەی تاوسانەی بەسەردا بکات و بڵێ من تۆم گەیاندە دەسەڵات و دەشتوانم لەدەسەڵات لاتبەم ئەو کاتانەی خزمەتی جوان بە خەڵکی برسی و ڕەش وڕووتەکانی ووڵاتەکەم نەکەیت .
 بە کوردیەکەی لەو جۆرە لە سیستەمی حوکمڕانی حیزب منەتی بە شەقام نامێنێ وپارەی خۆی دەدات وقنج هەڵدەپەڕێ ..  
هەرئەمەش وا لە تاکی کۆمەڵ دەکات شتێک لە زهنیا نەمێنێ بە ناوی نیشتمان ، چونکە لە زهنی ئەودا نیشتمان بۆتە زەویەکی بەپیت و بەرەکەتی  وەبەرهێنان بۆ سەرمایەدار وخاوەن حیزبە وەبەرهێنەرەکان .
لەو شوێنانە جگە لە سەرمایەدارەکان  خەڵکەکەی تر ڕەنگی پێستیان هەرچۆنێک بێت و زمانیان هەرزمانێ بێت( بەو مانایەی بێگانە بێت یان خەڵکی ڕەسەنی شوێنەکە)، ڕێژە وژمارەیان هەرچەند بێت ، جگە لە کرێکار وبەکاربەر(مستهلک، واتە کڕیاری شت ومەکی بازاڕی سەرمایەدارەکان) لەو  ووڵاتە، هیچی تر نین.
  ئەگەر بڕوانین لە هەموو ئەو ووڵاتانەی خەڵک لێی کۆچ دەکەن و سەر خۆیان هەڵدەگرن ودەڕۆن بەرەو شوێنی ئارام ،  ئەگەر لێکۆڵینەوە بکرێ زۆربەیان لەبەر بێ کاسبی و برسێتی و هەژاری نیە دەڕۆن بەڵکو لەبەر هەست کردن بە بێ نیشتیمانیە دەڕۆن، ئەو دەمارە دەزوەلەییەی ناو مێشکی مرۆڤ کە دەیبەستێتەوە بە نیشتمان ، قرتێندراوە( ئەکرێ چاک بکرێتەوە)  ، دەڕۆن بە دوای نیشتیمانێک دەگەڕێن تیایدا ئارام ببنەوە ووەک مرۆڤ ڕێزیان لێبگیرێ ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە