دووبارەکردنەوەی ئەوسناریویانە کاتی بەسەرچووە

Thursday, 25/11/2021, 16:43

3671 بینراوە


سرووشتی دەسەڵاتی دز و چەتە و کوردکوژ هەرئەوەیە کە کاتێك لە حوکومڕآنیدافەشەلی هێنابیر لە ئاکاری خوێڕیانە دەکاتەوە.تاقەوڵاتێکم بۆ ناوبەرن کە سەرۆک خێڵوسەرۆک عەشەیرەیەکی دواکەوتوو/ ئاڵا / بۆ چل میلیون کورد دیاری بکا؟بنەماڵەی بارزانی چون تەواوی تەمەنیان سیخۆروبەکرێگیراوبون لە لایان ئەربابەکانیانەوە سناریوی سەیروسەمەرەیان بۆ دادەڕێژرێ.گشت جارێک کە سیستمی تاڵانکار لە باشووری کوردستان تووشی گرفت وبێ چارەیی دەبێتەوە،پرسی سروودوئەو ئاڵایە بۆ خۆیان دەستنیشآنیان کردوە بۆ بەلاڕێبردنی ڕای گشتی مەزن دەکەنەوە.ئەوجارەش بە نیشآندانی وێنەیەکی دەستکردی خۆیان دەخوازن بە کۆمەڵگا بڵێن،بێ رێزیی کردن بە ئاڵا مایەی قەبوڵ کردن نییە.بێ گومان سناریوی ئەوجارەشیان تاسەری رەش دەرووا وپاشآن سەرشۆڕآنە شکست دێنێ.بنەماڵەی بارزانی بۆ خۆیان لە ژێرسای ئەوئاڵایە مەزنترین بێ رێزیان بە نەتەوەی کورد کردوە. قیادەمووقەت و٣١ی ئاب،پرسی شەنگال ورادەستکردنەوەی کەرکوک و… دەیان ئاکاری دزێوانە هەر لە ژێڕ سەری سای ئەوئاڵایەداکراوە!
خوێندکار نابێ بە دانی دەرماڵە کۆتایی بە خۆپیشاندان بێنێ.
بناغەی پتەوی هەرکۆمەڵگایەک بۆ داهاتووی هەر وڵاتێک چین وتوێژی خوێندکارن.ئەوچین وتوێژە سەرمایەی بە نرخی وڵاتێكن کە ئەرکی بەرێوە بردنی وڵاتیان دەکەوێتەئەستۆ.ئەو خۆنیشآندانەی ئەوڕۆژانە پەیامی گرینگیی تێدایە.هاوکات داگیرکارانی خۆماڵیش لە ژێرەوە خەریکن ئەو خۆنیشآندانە بچووک بنرخێنن وکەشووهەوایەکی دیکەی بۆ بخوڵقێنن!
ئەگەرهاتوو،دەسەڵات ملی بۆ داخوازیەکانی بۆ خوێندکاران دانەواند ورازی بووبەدانی ئەو بڕە پاڕەی لەسەر ناوی دەرماڵە وخوێندکاریش وازی لە داخوازییەکانی خۆی هێناوگڕوکفی خۆنیشآندانەکان نیشتەوە،لاپەڕەیەکی دیکە لە ژیانی خوێندکارەکان دەنووسرێتەوە.ئەویش بچووک کردنەوەی وکەم نرخاندنی کەسایەتی ئەو خوێندکارانەیە کە قەرارە لە داهاتودا چاونووسی وڵات بدرێتە دەست ئەوان.مرۆڤی مەزن لە داخوازیی مەزن دەگەڕێ.لەو چەند رۆژەدا هیچ بێکەرامەتیەک نەماوە بە کیژوکوڕێ خوێندکاری ئەو خاکە نەکرێ.ئایا ئەو بڕە پارەیەی کە ناوی نراوە دەرماڵە،هاوسەنگی وقورسایی ئەوەی هەیە کە چەکداری کۆیلە بەشەق لە دەمی خوێندکار بداوبڵێ،من بۆیە مووچە وەردەگرم کە شەق لە دەمی خوێندکار بدەم!
یەکێک لە خاڵە لاوازەکانی ئەو خۆنیشآندانە ئەوەیە کە چین وتوێژی خوێندکار بەرادەی پێویست نەیتوانیوە خۆی بەرێکخستن بکا،بەرادەی پێویست نەیتوانیوە پەل باوێتە شاروشآرۆچکەکانی دیکە.ئەوەی ئێستێ دەکرێ زۆر پیرۆزە،بەڵام بەبارتەقای فێڵ وتەڵەکەی دەسەڵاتدارانی بێ ویژدانی ئەوسەردەمە نییە.یەکێك لە چەتەکانی سەر بە بنەماڵەی بارزانی ئەوڕۆ لە ناوچەقەخانەی ناو پارڵـماندا،لە رووی دەستنووسێکی کە بۆیان نووسیبۆوە دەیگووت،ئێمە وەک پاڕتی دێمۆکڕاتی کوردستان رێگانادەین کە بێ ڕێزیی بەئاڵای کوردستان بکرێ چون لەژێڕئەوئاڵایەدا خاوەنی هەزاران شەهیدین.
بنەماڵەی سەرشۆڕی بارزانی دووبارە خەریکی بڵاوکردنەوەی ژهری ئەو جۆرە سناریویانەن کە خوێندکارەکان سەرکوت بکەن وچەکدارە کۆیلەکانیان هان بدەن کە شەق لە دەمی خۆنیشاندەرەکان بدەن.پیرۆز راگرتنی هێمانەتەوەییەکان بۆ هەرتاکێکی کورد ئەرکێکی نیشتمانییە،ئەو هێـمایانە هەرچەندی مەزن وپیرۆزبن،بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی هەزار ئەوەند چووک وبێنرخن.پێویستە ئەو خوێندکارانە وشیاربن تا نەکەونە ژێڕ تەڵەی دەسەڵاتێك کە ماوەی سێ دەیەیە بە کەڵک وەرگرتن لە شەهید وئاڵاوسروود خەریکن بەیەکجاری وڵات تاڵان دەکەن ورادەستی دووژمنی دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە