رۆژنامەنووسێک و ئەندامێکی پاراستن قسە بە کوردستانپۆست دەڵێت

Friday, 11.26.2021, 20:57

2040 بینراوە


لەو ماوەیەی رابردوودا شیروان تالیب مۆریاسی کە رۆژنامه‌نووس و كادیرێکی پاراستنە، هێرشی کردە سەر کوردستانپۆست ووتی ئه‌وانه‌ی له‌ سایتی كوردستانپۆستدا دەنووسن و كارده‌كەن‌ کەسانی ساقیتن، چونکە قسە بە پارتیی و بنەماڵەی سەرۆک بارزانی دەڵێن، هەموویان فێرکراون چونکە سەر بە دوژمنانی کوردن و ماندوو نابن دژی ئەزمونی کورد لە هەرێم بنووسن و هێرش دەکەنە سەرمان.
جا لەبەر ئەوەی ئەم کارمەندەی پاراستن قسەی نەشیاو و ئەخلاقی بە کوردستانپۆست وتووە هەروەکو حەمە رەشید هەرەس بە پێویستم زانی وەڵامێکی بدەمەوە و بە ئێوەی خوێنەری بناسێنم، کە چه‌ند رۆژێك له‌مه‌و به‌ر تووتیه‌كه‌ی مالی مه‌لا مسته‌فا له‌ كه‌ناڵی سه‌ته‌لایتی كوردستان، خۆی كرده‌ كوێخا و رابردووی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی بیرچۆته‌وه‌، هێرشی پر سوكایه‌تی ئاراسته‌ی قه‌له‌مه‌كانی (سایتی كوردستانپۆست)ی کرد، كه‌ ناسراوترین سایتی كوردییه‌ به‌ چه‌كوش ره‌خنه‌كانی ئاراسته‌ی بنه‌ماله‌ی مه‌سعود بارزانی و حیزبه‌ خیانه‌تكاره‌كه‌ی ده‌كات. هەر ئەم کوردستانپۆستە بوو، خیانەتی 31ی ئابی کردە شورەیی و بەرگی خیانەتی کرد بە بنەماڵەی بارزانیدا و لە تاوادا مەسعود شۆرته‌كه‌ی له‌ پێی خۆی هه‌ڵكێشایه‌وه‌.
هه‌موو كه‌سێك قسەی‌ بكردایە، نەدەبوو شیروان تاڵیب مۆریاسی ده‌می بكردایەتەوە و باسی ساقیط و ئەخلاقی بکردایە، من چاک دەیناسم، کە پێم وایە هەر کەسێک ئەگەر ئەمڕۆ پارتیی بێت، مانای وایە بەدرەوشترین کەسی ناو گۆمەلگایە، حەق وایە هەرچی پارتییە چاکترە نازناوی (هەرەس)‌ هەڵبگرێت، چونکە پارتیی لە هەموو شتێکدا هەرەسیان هێناوە، لە ئەخلاق، لە رەوشت، لە موراڵ، لە جوانی لە وەفا و لە دزیی و هەموو شتێکدا، هەروەک چۆن بنەماڵەی بارزانی ناونیشانی بە خائین و ناپاک و سیخوڕ و دز و چەتە دەرکردووە، و بەناوهێنانی نازناوی بارزانی ئیتر هەموو ئەو شتانەمان بیر دەکەوێتەوە، ئاواش بۆ هەموو پارتییەک حەقە وەکو حەمە رەشید هەرەس نازناوی (هەرەس) هەڵبگرێت، تا خەڵکی بزانن لە ئەخلاق و هەموو شتێکدا هەرەسیان هێناوە، بەتایبەتی یەکێک لەو پارتیانە ئەم شیروان تالیبەیە، کە له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ( ر م ) خورمالییه‌وه فیلیمی رووتیان له‌ ده‌شتی كه‌سنه‌زان پێده‌كرد، ئەویش لەبەر ئەوەی کە ئەم بێناموسەی دەزگای پاراستن هه‌وڵی دابوو ده‌ستدرێژی بکاتە سەر كچه‌كه‌یان.
 بنەماڵەی ئەم شیروان تاڵیبە کاتی خۆی خیانه‌تیان بەرامبەر بە یەکێتیی و به‌رامبه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی كرد، نیو ملیۆن دۆلاریان له‌ ڕێگه‌ی مسته‌فا ده‌مركانی كۆنه‌ جاشی خه‌فیفه‌و پیاوی ئه‌منی سلیمانی و عه‌قیدی ئیستای ئاسایشی پارتی وەرگرت و خۆیان گه‌یانده‌ سه‌ری ره‌ش، بوونه‌ جاشی مه‌سعود بارزانی.
شیروان تاڵیب بۆ خۆی کەسێکی بێنامووس و داوێنپیسە، لە کەناڵی رووداو هەوڵی دا دەستدرێژی بکاتە سەر ژنی کارمەندێکی ئەو کەناڵە، کە وەکو هاوڕێ هاتوچۆی ماڵیانی دەکرد، من لێرەدا ناوی ئەو کارمەندە ناهێنم، خۆی باش دەزانێت مەبەست لە کام کارمەندە. ئەوەبوو دواتر فشاری هیزی پاراستنی سه‌ری ره‌ش و به‌ تۆپزی ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌ هاوژینه‌كه‌ی کرد و له‌لایه‌ن سیداد بارزانییه‌وه‌ 20 ده‌فته‌ر دۆلار بۆ شیروان سه‌رفکرا لەسەر ئەمەش زۆر لەسەری ناڕۆم، با لە پاڵ ئەم بێنامووسەدا ئابڕووی کەسانی بێتاوان نەچێت. كه‌سێك ئه‌مه‌ ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاقی بیت ، چۆن بویری ده‌كات باسی قه‌ڵه‌مه‌ مه‌رده‌كانی كوردستانپۆست بكات. ئه‌وانه‌ی له‌ كوردستانپۆست ده‌نووسن، پێلاوی بچوكترینیان ده‌كاته‌ سەری گه‌وره‌ی بنەماڵەی بارزانی و خودی شیروان و بنه‌ماڵه‌كه‌ی. كه‌سێك کە بۆ خۆی پاراستن بێت و سیخوڕ بێت، سەرەڕای ئەو سوکایەتییە، کە له‌ به‌رزاییه‌كانی كه‌سنه‌زان ئەتکیان کرد، کە پیاو رووی نایەت لێرەدا بینووسێت، ئیتر چۆن بویری ده‌كات، وتار و لێدوان له‌سه‌ر پیاوه‌كانی ئه‌م رۆژگاره‌ بنووسیت، كه‌ به‌ قه‌ڵه‌مه‌كانیان بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و ده‌سته‌لاته‌كه‌یان هیناوه‌ته‌ هه‌زه‌ ، هه‌ر رۆژه‌ هەواڵ و پەردە لەسەر سه‌ركرده‌یه‌كی یان ئابرووچوونه‌كانیان بڵاو ده‌كریته‌وه‌، وه‌ك نیهاد بارزانی و هۆشیار زیباری و دیندار زیباری و هاوشێوه‌كانیان.

حه‌مید سورچی