لە ژێر پێستی رێفڕاندۆمدا

Saturday, 27/11/2021, 13:12

2726 بینراوە


زۆرینەی کۆمەڵگا لەوڵاتێكی دابەشکراوو ژێڕ چەپۆکەی تورک وفارس وعەڕەب،ئەوەی کە بەچاوی هەستۆسۆزرووداوەکان دەیبینین خۆمان لە دیتنی راستیەکانی دەشارینەوە.وەتی کورد بۆ مافەکانی خۆی سەری هەڵداوە وخوێنی بۆڕشتووە جگە لە داگیرکاریی نەتەوەکەمان،ئەوحیزبانەی کە رێبەرایەتیان کردوە بۆ گەیشتنی ئامانەجەکانی سەرهەڵدانەکان،بوونەتە بەربەست لە ڕێگای مێژوویەک کە ساڵهای بە دەستیەوە گیرۆدەو گرفتاربوین!راستە دیرۆکمان پڕە لە فیداکاری،پڕە لە شەهید،پڕە لە خۆبردوویی،پڕە لە ئاوات وئامانج،پڕيلە هیوا بۆدوارۆژ،ئەدی پاپۆڕی ئەو ڕێبازە بۆ نەگەیشتە کەناری ئارامی وخۆشبەختی؟ئایا هۆی شکستەکان نەتەوەی کوردە یان رێبەرایەتی کوردو حیزبە کوردیەکانن؟یان هۆیەکە دووژمنی قەستەسەری کورد؟جواب دانەوە بەو پەسیارانە هەم هاسانە وهەمیش قورسە.
هاسانە بۆ کۆمەڵگایەکی هوشیارودووربین،گرانە بۆ کۆمەڵگایەکی ناهوشیارودواکەوتوو.نەتەوەی کورد جگە لە کۆمەڵگای خۆی کە تێدائەندامە،لە کۆمەڵگایەکی مەزنتریش وەک ئەندام بە حیساب دێ،ئەوەیش کۆمەڵگای ناونەتەوەییە.کۆی ئەو کۆمەڵگایەش لە چەتری رێکخراوەیەکدا کۆبۆتەوە کە پێی دەگووترێ،نەتەوەیەکگرتووەکان.بە داخەوە تا ئیستێ وەک نەتەوەیەکی خاوەن زمانی ستاندارد وئاڵاوسروود ویاسای بنچینەیی بەپێی یاسای ناودەوڵەتی ودان پێدانراونەمانتوانیوە خۆمان بخزێنینە ناو هۆلی نەتەوەیەکگرتوەکان وببینە خاوەن بڕیاروکورسیی خۆمان!
کەیانی سەربەخۆوخاوەن یاسا ودێمۆکڕاسی بە شێعرووتاروهەستوسۆز وچەکدارودرودەلەسەی کوردایەتی ودزی وفزی وجوڵاندنی هەستوسۆزی خەڵك لە ژێر سای ئاڵاوسروود وشەهیدوخۆداسەپاندن پێک نایە،ئەووڵاتانەی کە گەیشتوونە سەربەخۆیی وئازادی جگە لە خوێن وخەباتی بێوچان،خۆیان پێ گەیاندووە وخۆیان پەروەردەکردوە. 
خاڵی وێچووی راگەیاندنی کۆماری مهابادورێفڕاندۆمی باشووری کوردستان.
قازی محەممەد /هیوادارم جێگای بەهەشت بێ/،زۆر ناوەستایانە کۆمارێکی راگەیاند، ناوی نا کۆماری کوردستان،یانی کۆماڕێک بۆ کوردستانی گەورە،هەروەهاداوای لە ئەڕتەشی سوور دەکرد دەوڵەتی کوردیمان بۆ دامەزرێنێ،کە چی زۆر زووکاتێک کۆماری ئازەربایجان تیكچوو،لە باشووری مهابادەوە بەرەو شاری ئازەری نشینی میاندووئاو٤٥ کیلۆمیترملی رێگا پێواو مەڕی لە بەردەم فەرماندەیەکی نیزامی شای ئێران بەناوی سەرهەنگ هومایونی کوشتەوە وگووتی:راگەیاندنی کۆمار بۆ کوردستان لە لای من هەڵە بووە دەبێ لێم ببووری!ئەویش فەرمانی پێدا بگەڕێتەوە مهابادو لە شووێنێکدا دەست بەسەری کردوپاشان ئاوبەئاوری کۆمارداکراوتێکچوو!
سرووشتی کۆمەڵگای ناهوشیار ئەوەیە ،ئەگەر قازی محەممەد ئەو کۆمارەی رانەگەیەندبایە،زۆرینەی کۆمەڵگالێی دەبوو بە داغێکی مێژوویی وتاسەردەگووترا،رێگا نەدراقازی کۆمار رابگەیەنێ،دەنا کوردلە جیاتی دەوڵەتێک دەبوو بە خاوەنی چواردەوڵەت!
مەسعودبارزانیش تەنیاسەری زلە ،بەڵام مێشکێکی بچووک وبەتاڵی هەیە،لەژێڕ پێستی راگەیاندنی رێفڕاندۆمە شومەکەی مەبەستی شاراوەی تێدابووە.دەیخواست دیرۆک بۆ خۆی تۆماربکا.چون دەیزانی هێدی هێدی لە رووی سیاسیەوە دەگاتە ئاسۆیەکی تاریک ونالێڵ.
ئێستاشی دەگەڵ بێ،ئەگەر دونیای بەرژەوەندی خوازپێشی بە راگەیاندنی ئەو رێفڕاندۆمە بگرتایە،رەنگ بووزۆرینەی نەتەوەی کورد ئاوابیربکاتەوە وبڵێ،رێگا بە مەسعود بارزانی نەدرا رێفڕاندۆم رابگەیەنێ!چون رێفڕاندۆمی راگەیاندبایە ئێستێ کورد لە هەر چواربەشی کوردستان خاوەنی دەوڵەتی خۆی بوو!رێفڕاندۆمی لەبەر سەرهیشکیی خۆی راگەیاند کە وێنەی میزەڵدانێک چووکە بە تێوەژاندنی نووکە دەرزیەک دیتمان چۆن کەوتە فسە فسوپووکایەوە.
باشووری کوردستان بەرەو کاول بوونێکی یەکجاری هەنگاودەنێ،کوشتن وتڕۆرورفاندن وئاڵؤزیی ناوکۆمەڵگا رۆژ لە رۆژ فراوانتر دەبێ.ئەوەی ئێستێ روودەداهیچ پەیوەندیەکی بە چارەسەریی کێشەی کوردنییە،دووبنەماڵە لە داگیرکار خراتر خەریکن وەک کەمتیارکەوتوونە سەر جەستەی ئەو خاکە بریندارە وشەڕی دەسەڵاتداریەتی وفزی ودزیی لە سەر بەڕێوە دەبەن.نەهامەتی هەری خراپیش ئەوەیە کە ئەو بارودۆخە،رەنگدانەوەیەکی نالەباری دەبێ بۆ دۆزی کورد لە بەشەکانی دیکەی کوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە