سەرۆکی حکومەت هێندە بێ ئاگایە

Saturday, 27/11/2021, 16:42

3633 بینراوە


دوای نارەزایەتی و خۆپیشاندانی هەفتەی رابردووی قوتابیان و داواکردنی گەرانەوەی دەرماڵەی خوێندن و باشترکردنی کوالێتی زانکۆکان،ئەمرۆ سەرۆکی حکومەت بێدەنگی شکاند و لە چاوپێکەوتێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک قوتابی حیزبی قسەی لەسەر ئەو بابەتە کرد.  بەڵام قسەی چی..! کورد گووتەنی خۆزگە هەر قسەی نەکردایە چونکی قسەکانی رێک بەنزین بوو کردی بە ئاگردا. نازانم جیاوازی قسەکانی ئەمڕۆیسەرۆکی حکومەت لەگەڵ قسەکانی شاژن ماری انتوانێت چی بوو  کاتێک گووتی ‘گەر هەژاران نانیان نیە بیخۆن، با کێک بخۆن’
قسەکانی سەرۆکی حکومەت زۆر ناواقعیانە بوو ، گەر لە دەرەوە نەیخوێندبایە و وڵاتانی دەرەوەی نەدیبایە دەمگووت لەوەیە هەڵەمەبەستەکەی پێکابێ بەڵام سەرۆکی حکومەت خۆی و برازاکانی زانکۆکانی دەرەوەیان بینیوە ناکرێ بەو شێوە نابەرپرسانە و نا واقعیانە قسەلەسەر بابەتێکی وا هەستیار بکات چونکە ئەو قسانەی مەسرور بارزانی ئەوە پشتڕاستدەکاتەوە کە بەتەواوەتی دابڕاوە و بێئاگایە لە ژیانیهاوڵاتیانی هەرێم.  
کە دەڵێن لە هیچ شوێنێکی دونیا خوێندنی خۆرایی بوونی نیە ئەم قسە نەک واقعیانە نیە بەڵکو زۆر نابەرپرسانەیە و خۆ دزینەوەیە لەداننان بە شکست. لە بەرێزیان دەپرسم تۆ کە بەراوردی حکومەتەکەت بە حکومەت و وڵاتانی زلهێز و پێشکەوتووی جیهان دەکەیت . ئایاحکومەتەکەی بەرێزتان کام سێکتەری زۆرنا یەک تۆزی بە وڵاتانی پێشکەوتوو دەچێت؟ حکومەتەکەی بەرێزتان یاسای بودجەی هەیە ؟ یاسایکار لە حکومەت بوونی هەیە؟ زانکۆکانی کوردستان لە کوێی ئاستی زانکۆکانی دونیان ؟ یاخود بەرێزتان ئابوریەکی هەمەرەنگی وەک وڵاتەپێشکەوتوەکانتان درووست کردوە تاکو هەمووان بەپێی لێهاتووی خۆیان کاریان دەست بکەوێت؟ 
بە کورتی و کوردی ئەگەر یەک تۆز لە حوکمڕانی تێگەیشتبن، ئەبێت بزانیت بارودۆخی کوردستان لەگەر هەر شوێنێکیتری دونیاجیاوازە ، توانای تاکی کوردی لەگەر هەر وڵاتێکیتر جیاوازە، دەرفەتی فێربونیان جیاوازە، دەبێت بەهەموو شێوەیەک پشتگیەی بکرێن ،ئەسڵەن ناکرێت قوتابی دوای تەواوکردنی زانکۆ لە شارەکەی خۆی کارێکی دەست نەکەوێت. یاخود ھەموو قوتابیان خەبیری ئەو بوارانە بن کەتۆ دەیخوازیت، ئەرکی تۆ وەک حوکمڕان ئەوەیە زانکۆکانت ، ئابورییەکەت و بازاڕی کارەکەت وا بنیات بنێیت جێگەی ھەمووانی تیا ببێتەوە وھەمەجۆر بێت، نەک ئەوەی ئەگەر سێ زمان نەزانیت و خەبیری کۆمپیوتەر نەبیت و پزیشک و ئەندازیار نەبیت دواجاریش لە زۆنی زێریهەولێر نەژێت ئیتر کاری دەست نەکەوێت. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە