لاهوور شێخ جەنگی چۆلەکەی باڵکراوی لالەغاوە زەرد و بێ دەسەڵاتە

Saturday, 11.27.2021, 17:26

3765 بینراوە


دوابەدوای کودەتا حیزبیەکەی پافێڵ تاڵەبانی لە دژی لاهوور شێخ جەنگی ئامۆزایی و دواتریش گرتن و سمێڵ تاشین و تیرۆر کردنی کەسە نزیکەکانی لاهوور، هەر وەک پێشبینیمان دەکرد، کوڕانی شێخ جەنگی و بە تایبەت لاهوور، لەوپەڕیی ترس و بێ دەنگی دا، تەنیا هەوڵدەدەن خۆیان لە ڕاستیەکان بدزنەوە و بە جۆرێک خۆیان ڕزگار بکەن.
 کوڕانی شێخ جەنگی، پێیانوایە بە بانگەواز و قسەکردن لە یاسا لەم هەرێمە پڕ لە مافیا و چەتەیەدا، و لە ژێر سێبەری دەسەڵاتی خێڵەکی دوو بنەماڵەی خائین دا، دەتوانن لەغاوی ئەسپە شێتەکەی بنەماڵەی تاڵەبانی بگرن و هاوکات سەمپاتی و ڕای گشتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی عێڕاق و بە تایبەت دانیشتوانی زۆنی سەوز، لەم باروودۆخە هەستیارەی ئێستادا بۆ لای خۆیان ڕابکێشن.!
مخابن، وادیارە زۆربەی خەڵک ڕابردووی تاریک و لێڵی لاهوور شێخ جەنگی و تاقمەکەی ناناسن، و کار و پیشەی خۆیی و براکانی نازانن.!!
بۆیە لێرەدا بە گێڕانەوەی تەنیا ڕووداوێک، دەمهەوێت بڵێم کەسێک کە خۆی، گۆژکراوی دەستی جەلال تاڵەبانی خائین و کوردفرۆش بێت و دەستی لە دەیان جینایەت و تاوان و مافیاگەریی دا هەبێت، هەرگیز ناتوانێت لافی ئازایەتی و ئازادیخوازیی لێبدات و داوای چاکسازی لە حکومەت و ڕێزگرتن لە یاسا بکات.
لاهوور لە وڵاتێک دا باسی یاسا دەکات، کە یاسا هەر بوونی نیە و هیچ دامەزراویەکی لە بنەڕەتدا یاسایی نین، یانیش هەر کار بە یاسا ناکرێت.
کەوابوو، کاتێک دەبینین لاهوور ئاوا بێ دەسەڵات کەوتووە و ڕیسوا بووە، ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە هیچ هێز و توانایی نەماوە و باش دەزانێت کە هیچی پێی ناکرێت. ئەگینا کەسێک ڕابردووی پاک بێت و خۆشەوێستی جەماوەری خەڵک بێت، لە ئۆتێل لالەزار لێی ناکەوێت و لەوە زیاتر خۆی به قەشمەر ناکات. 
کاتێک لاهوور بە فیتی هێرۆی بلە ڕەش(برایم ئەحمەد) بەرپرسی تیمی پاسەوانەکانی جەلال تاڵەبانی تیرۆر کرد، دەبوو هەستی بەوەش بکردایە ئامۆژنی و هەتیوەکانی، وردە وردە کفنیش بۆ خۆیی و براکانی دەدوورن.!
سەروەر حەمە ڕەشید، خەڵکی گوندی قاینجەی سەیدسادق بوو. ناوبراو پلەی سەربازی عەقید بوو و زۆریش جێی متمانەی جەلال تاڵەبانی بوو و بەرپرسی تیمی پاسەوانی جەلال تەسبیح بوو.
سەروەت لەبەرئەوەی هاوڕێی کۆنی "دلاوەر پێنجوێنی" بەرپرسی ئەوکاتی مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان لە پێنجوێن بوو و هاوڕێی پێشمەرگایەتی و پەیوەندی و دۆستایەتیان ئێجگار بەهێز بوو، کەوتەر بەر گومانی هێرۆی ژنی جەلال تاڵەبانی.
ئەوکات هێرۆ گومانی ئەوەی هەبوو، کە ناوبراو زۆر زانیاری دزەپێکراو لەسەر نەخۆشیەکەی تاڵەبانی و نهێنی تایبەتی ناو یەکێتی، کە بە ئاسانی دەگاتە دەست بەرپرسانی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەوە لە ڕێی سەروەتەوە بە دلاوەر دەگوترێت.
هەربۆیەش هێرۆ، سەرەتا سەروەتی ئاگادار کردەوە کە تاوەکوو تاڵەبانی لە ئەڵمانیا بێت، نابێت تەنانەت بۆ سەردانیش بگەڕێتەوە بۆ کوردستان.!
بەڵام سەرەڕای خواستی هێرۆ، سەروەت حیسابی بۆ قسەی ژنەکەی تاڵەبانی نەکرد و بەسەردان گەڕایەوە بۆ کوردستان و شاری سلێمانی.
وەک دۆستانی دەڵێن، هەر لەو سەفەرەدا، سەروەت سەردانی کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی کردبوو. ئەویش لێی پرسی بوو،  هێرۆ ڕاست دەکات کە جەلال تاڵەبانی تەلەفونی بۆ دەکات و دەتوانێ قسەش بکات و بەرەوچاکبوونەوە دەڕوات؟! ئەویش لە وەڵامدا گوتبووی نەوەڵڵا مام جەلال لێبووەتەوە و چاکیش نیە.!
بۆیەش هەر ئەو شەوەی کە سەروەت ویستی بۆ بەیانیەکەی بۆ ئەڵمانیا بگەڕێتەوە لە ڕێکەوتی ٢٠/١١/٢٠١٣ کوشتیان.
 بکوژەکان کە سەر بە چەتەکانی لاهوور بوون، قەوانی فیشەکەکانیشیان هەڵگرتەوە، ئەمە مانای ئەوەیە، کە دەزگای ئیستخباراتی ئەم کارە دەکات بۆ سڕینەوەی شوێنی تاوانەکە و نەهێشتنی سەرەداو.
بەڵێ، زۆر خێرا دەزگا ئەمنیەکانی یەکێتی، ڕووداوەکەیان پەردەپۆش کرد و گوتیان دز چۆتە سەر ماڵەکەی. ئەم لە کاتێکدا بوو کە تەنانەت، پارە شەخسیەکانی سەروەت لەسەر مێزی ماڵەکەی بوو و یەک فلسیان نەبردبوو.!
هاوکات لەگەڵ ئەمەش، بە فیتی هێرۆ و لەسەر دەستی لاهوور، دواتر هاتن سیناریۆیەکی دیکەیان بۆ شاردنەوەی ئەم تاوانە دروست کرد. گوتیان زانیاریان دەست کەوتووە کە پوورزایەکی سەروەت کە نیوانیان ناخۆش بووە، بە ناوی "جوتیار عومەر"  ئەم قەتڵەی کردووە!
خێرا دەزگاکەی لاهور جەنگی دایان بەسەر ماڵی جوتیار دا، لە جیاتی ئەوەی بیگرن و ئێعترافی پێبکەن و بیدەنە دەست یاسا و دادگا! و بۆ خەڵکی کوردستانی ئاشکرا بکەن، کە کێ لەپشتی ئەم تاوانەوەیە، ئەمیشیان زۆر خێرا کوشت، بە بیانوی ئەوەی ویستویەتی تەقەیان بکات.! ڕێک چۆن ئێستا تاقمەکەی پافێڵە شێت، دەڵێن موراد کانی کوردەیی ویستوویەتی بەرنگاریان بێتەوە و تەقەی لێکردوون، هەر بۆیەش ئەمان کوشتوویانە.!
با بزانین کە "جوتیار عومەر" خۆی چەکداری یەکێتی بوو. دەیانتوانی بە تەلەفوونێک بانگی بکەن و دەستگیری بکەن و ئەوندەش کێشەکە گەورە نەکەن. بەڵام هۆی کوشتنی جوتیار، ئەوە بوو کە ناوبراو لە شەڕەکەی خێڵی حەمە، ڕزگاری ببوو و ڕای کردبوو، گوایە ئەم حەرەس و پارێزەری پێشدەرکەکانی دیکەی یەکێتی بووە و بە باشی ئەرکی خۆی جێبەجێ نەکردووە، هەر بۆیەش بۆ پەردەپۆشکردنی کوشتنی سەروەت و بەم بیانووە کوشتیان.!
دواتر هەر وەک ماڵی باوکی جوتیار دەڵێن، لەگەڵ کوشتنی جوتیار دا، خێرا چەتەکانی لاهوور و فشە تیرۆر، قەوانی فیشەکەکانیان هەڵگرتەوەو و شوێنەکەیان شۆردەوە.!
باوکی جوتیار دەڵێت: " ئێمە خزمی سەروەت بووین و شەوی کوشتنی سەروەت، کوڕەکەم لەگەڵ خۆم دا لە ماڵ بوو".
وەک پیشەی هەمیشەیی جەلالیەکان لە تۆقاندن و ڕفاندن و کوشتندا، دواتر یەکێتی هەڕەشەیان لە باوکی سەروەتیش کرد، تاوەکوو بێدەنگ بێت و پێیان ڕاگەیاندبوو کە مووچە و معاشی شەهیدانەتان بۆ دابین دەکەین.!
بەڵێ ئەوکات چەتەکانی لاهوور جەنگی بە فیتی ئامۆژنە هێرۆی، بە بەردێک دوو چۆلەکەی خۆیان کوشت!
زۆربەشمان دەزانین ئەم تیرۆرەی سەروەت و جوتیار، یەکێک بوو لە چالاکیە هاوبەشەکانی هێرۆ برایم ئەحمەد و لاهوری جەنگی، وەک چۆن لە تاوانەکانی وەک کوشتنی خالیدی خولە سوور و کارمەندەکەی تەلەفزیۆنی ئێن ئار تی و ژن و منداڵەکەی(ئامانج بابانی) و دەیانی تر.
بەڵێ، لاهوورێک کە پەروەردەی دەستی حیزبە جەردە وپیاوکوژەکەی جەلال تاڵەبانی مامی بێت و چەند مانگە هەر ئەوانیش ئاوا تڕۆیان کردووە، دەرکەوت تەنیا بۆ گیانی کوڕی خەڵکی هەژار و بێ کەس ئازایە، ئەگینا لە ئاست پافێڵە شێتی ئامۆزایی و مەلا بەختیاری ساختەچی و شێخ جەعفەر و ئەوانی تردا، هێشتا وەک بەچکە چۆلەکە، لالەغاوەی زەردە و جیکەی لێوەنایەت.!