هەریەکە لە ئێمە ئامـانجێک یا زیاتر لە ئامانجێکمان لە ژیـاندا هەیە. هـیواخـوازین لە هـەوڵ و تێکۆشانمانـدا سەرکەوتووبین و بە ئامانجەکانمان بگەین. بەڵام سەرکەوتن و گەیشتن بە ئامـانجەکانمان، بە قسەی رووت و بە خـۆزگە و بە پاڕانەوە و پاڵـدانەوە و بێ ئـیرادە و بێ قـوربانیـدان نایـەنەدی. بەڵکو لە سـایەی هـەوڵ و خەبـاتی بێـوچـان و شەونخونی و پشوودرێـژی و سنگـفراوانی و سووربوون و خۆڕاگری و قـوربانیدان و بە متمـانە بەخـۆ و بە ئـیرادەیەکی بەهـێز و بە خۆبـەدەستەوەنـەدان دێنـەدی. کـەواتە راز و کـلیـلی سەرکەوتن و گەیشـتن بە هـیوا و ئامـانجـەکانمان، ئـیرادەیەکی بە هـێز و متمانە بەخۆبـوون و تێکۆشان و کۆڵنەدانە. ئەوەش دەزانین کە سەرکەوتن و گەیشتن بـە ئامـانجـەکـانمان سـەخـت و دژوارە، وەلێ ئەسـتەمیـش نیـیە. تـا ئامانجـەکانیشـمان گـەورەتـربن، هـەوڵ و تێكۆشـانی زیاتـر و قـوربانیـدانی گەورەتـریان دەوێـت.
هەمـوو ئەو وتـانەی ناوداران و تاقـیکردنەوەکانی ئەدیسۆنیش، جەخـت لەسەر بوونی ئیـرادەیەکی بەهـێز و متمانە بەخـۆبـوون و بوێـری و نەتـرسان لە هـەڵە و شکـستی و کۆڵنەدان و سووربوون لەسەر تێکۆشان دەکەنەوە. هـیوا و گەشـبینی دەخنە دڵمانەوە.
لە سەرەتاشەوە ئەوە بخەینە پێش چاومان، کە رێگای ژیان و تێکۆشان و سەرکەوتن و گەیشـتن بە ئامـانجـەکـانمان، راسـتەرێـگایـەکی تەخـتایی و خـۆڵ نـەرم یا قـیرتـاوکـراو نییە. بەڵکو گەلـێک چـاڵ و کەنـد و کۆسـپ و بەنـدەن و چـیای هەڵـەمـووتی سەخـت و رژدیش دێتە رێـگامان. بە تەنیاش بە گـوڵ و گوڵـزار و سەوزەگیـای نـەرم رانەخـراوە، بەڵکو پـڕیشـە لە دڕک و داڵ و پێکـوڵە و چـقـڵی تـیژ. پێویسـتە پێـیەکـانمان بەهـێـزبن بۆ ئـەوەی بتوانیـن بەسـەر ئـەو دڕک و داڵ و چـقـڵانـەدا گـوزەربکەیـن.
پێویستە بڕواشـمان بە ناکـرێ و نابێـت و ئەستەم نەبێت. دەبێـت بمانەوێـت تا بتـوانـین. راسـتە سەرەتـای هەمـوو کـارێک و داهـێنانـێـک، بە خـەون و خەیـاڵ دەست پێـدەکەن. وەلێ هەموو کار و داهـێنان و پێشکەوتنەکان، زادەی خەون و خەیاڵ و هـزر و ئیـرادە و بڕیـاری تـۆکمە و هـەوڵ و تێکۆشـان و تاقـیکردنـەوەکانی مـرۆڤـن.
بە کورتی ئیـرادەیەکی بەهـێز و بـڕوا و متمانە بەخۆبـوون وتێکـۆشان و کـۆڵنـەدان و ویست و سـووربـوون و پشوودرێـژی، مەرجە سەرەکییەکانی سەرکەوتن و هـێنانەدی خـەون و هـیوا و ئامانجـەکانی مـرۆڤـن. دەڵـێن: ئەوەی دەیەوێت بگات بە خۆر، خـۆر تـیشـکەکـانی بـۆ شـۆڕەوە دەکـات، تا پـێـیانـدا سـەربـکەوێـت و بگـاتە لای.