یەکێتی لە سۆسیال گۆچانی تالەبانییەوە بۆ سۆسیال پۆستاڵی پاڤێل


داڕمانی ئابووری جیهان،٢٠٢٦ لە سویدەوە بۆ سەرجەم جیهانی سەرمایەداریی

Sunday, 11.28.2021, 13:09

5223 بینراوە


پسپۆڕی ئابووریناسی بەریتانی "فرێد هاریسۆن" پێی وایە کە شەڕەکانی جیهانی یەکەم و دووەم هۆکاربوو، کە جیهانی لە هەڵاوسانی داڕمانی ئابووری ڕزگارکرد.
(تەنانەت لە دوای هەردوو جەنگە جیهانییەکەوە، شەڕی ڤێتنام، کوریا، سوریا،لیبیا، عێراق ،ئێران،ئەفغانستان، یوغسلافیا،سۆماڵ،ئەندەنوسیا ومالیزیا،پەنەما، گرینلاند،..... هتد، سەرجەمیان بۆ پێشگرتن بوو لە هەڵاوسان،چونکە خەڵک بێکاربوون لە ئەنجامی هەڵاوسان کرێکار نەیاتوانی  باج بەدەسەڵات بدەن ، لەکارە قێزەونەشدا سەرجەم جیهانی سەرمایەداری هاوشانی ئەمەریکا شەڕیان کرد، بۆ فرۆشتن کەرەستەی شەڕ و پاشانیش دروستکردنەوەی وێرانکراوەکان. (بۆچوونی نووسەرە نەک فرێد هاریسۆن).
ناوبراو بە پێی هەموو پێوەرەکان پێشبینییە ئابوورییەکانی ڕێک ئەوە دەرچوون، خۆی پێشبینی کردبوو، بۆ نمونە داڕمانە ئابورییەکەی کە لە ١٩٩٠، ٢٠٠٨، ئێستا پێیوایە، کە داڕمانی هەرە گەورە ساڵی ٢٠٢٦ دەست پێدەکات لە ووڵاتی سویدەوە، ئابووری سوید بەتەواوی دادەڕمێت و لەوێشەوە ئابووری تەواوی جیهان سەرمایەداری وێران دەکات، بەتایبەت سەرەتا لە" کڕین و فرۆشتنی خانوو" مل ملانێی تێکشاکاندنی بەشە پشکەکان دەست پێدەکات"  هاریسۆن پێی وایە، کە دەبێت تەواوی سیستێمەکە بگۆڕدرێت، هەر خۆشی ئەڵێ، کە بە تایبەت بە "تۆنی بلێر" و "گۆردن براونی" هەردوو سەرۆک وەزیرانی بەرتیانیای ئاگادار کردووە، کە ١٠ ساڵیان لە بەر دەستدایە، کە بتوانێت بەر بە هەڵواسان بگیرێت، کە نەهێڵێن نرخی خانوەکان بەرز بکرێنەوە، ناوبراو ئەڵێ ئەم پێشنیارەم لە ٢٠٠٧ خستە بەردەستیان، کە تا ڕێگیری بکەن لە داڕمانی ئابووریی تەواوی جیهان، بەڵام بەداخەوە کەس گوێی بۆ نەگرتم.

هەڵاوسان چۆن ڕوودەدات؟

هەڵاوسانی ئابووری واتا وەستان و چەقبەستنی کڕین و فرۆشتن، هەروەک ئەوەی کە لۆرییەک زیاد لەبارەکەی خۆی لێ بارکرابێت و بشتەوێت بەهەورازدا سەریبخەێت، بەڵام لە تووانای ئەو لۆریەدا نییە، نەک هەر ئەوەش بەڵکوو دەبین، کە لەو بەرەو هەورازەدا، بەرەو دواوە و دێت و ئەگەرەکانیش زۆرە، کە بەتەواویی بارەکەیەوە کارەسات دروست بکات کە هەرگیز نەتواندرێت، پێشی بگیردرێت، (تۆگنی، هاوڕێکی سویدیم، ئامۆزای هاوژینم جێسیکا ووتی: لیژنەیەک لە پسپۆڕانی سویدی و ئەڵمانیان نارد بۆ عێراق تا ڕەوشی بارهەڵگەرەکانیان ببین بە تایبەت بارهەڵگری"سکانیا" هەروەها "مان"، تۆگنی ووتی: چامونا پەڕییە تەقی سەرمان، کە دیتمان لە جیاتی ١٨ تەن ٢٠ تەن لە بارهەڵگرە سویدی و ئەڵمانییەکان باردەکرد) نموونەی ئێستای تورکیا، لێرەدا دەمەوێت زۆر بەسادەیی پێناسەیەکی ئەو ڕەوشە بکەم، کە سەرجەم جیهانی سەرمایەداری ڕووبەڕووی دەبێتەوە، یاخوود تورکیا دەیەوێت کە لاسایی جیهانی سەرمایەداری بکاتەوە، وەک دەزانین تورکیا، لە شەڕی خۆتڕێندا خۆی تێوەگلاندووە، بە بەشداری تورکیا، لە شەڕ و کاولکاریەکانی سوریا، هەروەها لیبیا، پاشان عێڕاق، جگە لە شەڕی ٤٠ساڵەی لەگەڵ کوردا، خەرجی ئەم شەڕانە ترلێۆن، ترلێۆن دۆلارە، کە هەرگیز پێویستی نەدەکرد، تەنانەت شەڕی تورکیا لەگەڵ کورد، چوونکە ناکرێت بۆ هەتا هەتایە نکوڵی لەگەلێکی ٥٠ ملێۆنی بکرێت، مێژووش ئەوەی سەلماندووە و بەڵگەش هێندەی دەنکە زیخەکانی کەنار دەریایە، لێرەدا مەبەستمە بڵێم کە ئەمریکا شەڕ بەرپا دەکات بۆ فرۆشتنی تەقەمەنی و کۆمپانیاکان قازانج لەوە دەکەن، بەڵام ئەوەی تورکیا تا ئەندازەیەک بەهەمان شێوەیە، بەڵام ئەگەر تورکیا ئەو شەڕانەش نەکات و "باخەچەلی" واتەنی سەرۆکی نەژادپەرستەکانی تورک، ووتی ئێمە بەگەڵابە پارەمان خەرج کردووە، ئێستا چۆن لەگەڵ کورد دابنیشن" دژ بەکورد ئەو هەموو ملیاردەی خەرج نەکردایە، ئەوا دیسان ناتوانێت کە خۆی لە هەڵوسانی بێچارە ڕزگار بکات، بۆ نموونە پورتوگال، ئیسپانیا، ئیتالیا، سوید، نەرویج، دانیمارک و فینلاند، ئەو جۆرە کێشەیان نییە کە پارەیەکی بێشوومار خەرج بکەن، بۆئەوەی نەتەوەیەک داوای مافی خۆی دەکات، تورکیا ئەگەر ئەو پارە بێشوومارەشی خەرج نەکردایە، کە دژ بەکورد بەکاری بهێنێت، بێگوومان گەلانی تورکیا بەختەوەرتر دەژیان بەڵام دیسان قەیران هەڵاوسان یەخەی دەگرتن.
تەنانەت لە باشووریش هێج کێشيیەکمان نەبوو، ووڵات ئارام، بەختیاریش نەرم نەرم بەرەو ژووتر هەڵدەکشا، ئاشکراشە کە چۆن شێواندیان، بۆ بیرهێنانەوە بودجەی ووڵاتێکی زەبەلاحی وەک چین کە ١،٢ ملیاردی هاوولاتی، لە ٥٠ کاندا بەوجەکەی تەنها ١٢ ملیاردبوو، ئەگەر لێکچوونێک بکەین لەگەڵ سەر ژمێرێ چین و کوردستان، ئەوا کوردستان وەک دەنکە زیخێکی کەنار دەریاکانە، کە سەرژمێری باشووری نیشتیمان ناگاتە ٥ ملیۆن، کە هەر سێ پارێزگاکەی هەولێر سلێمانی،دهۆک بودجەکەی لەسەدا١٧ عێراق بوو، لە کۆی ٢٢٣ملیارد دۆلار، کەمێک بیر بکەوە، ئەم ئامارە، ئاماری ساڵی(٢٠١٥)ـە.
هۆکاری سەرەکی هەڵاوسان، مارکس ١٥٠ساڵی ڕابردوودا، پێش "فرێد هاریسۆن" لەم بوارەوە پێشبینی خۆی کردووە. مارکس پێی وایە کە جیهانی سەرمایەداری تووشی ٣ جۆر قەیرانی ئابووری دەبێت، یەکەمیان لەیەک ساڵەوە بۆ٣ ساڵ، دووەمیان لە ١ ساڵەوە هەتا ٩ ساڵ، سێهەمیان لەیەک ساڵەوە تا ٣٠ ساڵ درێژە دەکێشێت.
جیهانی سەرمایەداری دوو شەڕی جیهانی بەرپاکردووە، مایەوە ئەوەی ئەم قۆناغەی ئێستایە، کە هیچ چارەیەکی تریان نەماوە، جگە لەبەرپاکردنی جەنگ هەروەک باسمان لێوەکرد لەسەر هەردوو جەنگە جیهانییەکە، بەڵام ئێستا ڕەوشی جیهانیش گۆڕدراوە، ئەوەتا دەبینن کە نەک هەر ڕوسیا بەڵکوو چینیش هەر ئێستا بەرەو تاکە هێزی بێ بەرانبەری جیهان هەنگاو بەرەو پێشەوە دەهاوێت، واتا ئەگەر بەرپاکردنی جەنگی جیهانی سێهەم لاواز دەکات، هەرچەند مارکسیزم پێی وایە سەرمایەداریی بیر لەهیچ ناکاتەوە جگە لە بەرژەوەندی تایبەتی خۆی نەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەر هەموو دەزانن کە بەرپاکردنی جەنگ واتا کۆتایی هێنانە بە ژیانی سەرزەوی، هەر ئێستاش ملاملانێکان گەیشتۆتە ئاستێکی ترسناک و ترسناکتریش چونکە سعودیە و ئیمارات کە بڕبڕەی پشتی بازرگانی  ئەمەریکا و ئەروپاو جیهانی سەرمایەدارین، ئێستا پشتیان کردووە لە ئەمەریکا، ئەمە لەکاتێکدایە هیچ جۆرە پەیوەندییەک لە نێوان چین و سەرجەم ووڵاتە نەوتدارەکانی کەنداو نەبووە، تەنانەت هەتا ساڵی ١٩٩٠ سعودیەو وولاتانی کەنداو دانیان نەدەنا بە"پەکین"دا، وەک نوێنەری چینییەکان بەڵکوو "تایپێ"یان وەک نوێنەری چین دان پیادەنا، ئەوەش بە فشاری جیهانی سەرمایەداریی، بەڵام ئەمڕۆ ژێوان بوونەوە و پەکین بە نوێنەری فەرمی چین دەناسن، ئەوەش پاش ئەوەی، کە ئەندامانی ناتۆ دانیان ناوە ساڵی ١٩٤٩ بە پێکیندا و هەروەها دانیشیان ناوە بەیەک پارچەیی خاکی چیندا، هەروەها ئاستی ئاڵۆگۆڕی بازرگانیان لەگەڵ سعودییەکان گەیشتە ٢٧٩ ملیارد دۆلار، هەروەها لەزمانی باڵیۆزی چین لە ئیمارات"نی جین" ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئیمرات و چین گەیشتە ٤٩ ملیارد دۆلار، ئەمەش بەواتای پشتشکاندنی زیاتری ئابووری ئەمەریکا.
ڕوونتر بڵێێن، هۆکارە سەرەکییە ڕەسەنەکە، ووڵات بەرهەم دەهێنێت لە جیهانی سەرمایەداریدا بەهێز و بازووی کرێکار، بۆ ساغکردنەوە بەرهەمەکەشی پێویستی بە بازاڕە، ئەم پرۆسەش لەوەتەی سەرمایەداری پێی گرتووە بەو شێوەیە هەنگاوی ناوە، بەڵام لەپڕ دەبینن ئیتر کڕیاری وەکوو پێویست دەستناکەوێت، کە کڕیاریشیان دەست نەوکووت، ئەوکاتە خاوەن کۆمپانیا گەورەکان ڕێژە و ژمارەی کرێکارەکانیان دادەبەزێنن و کرێکار لە کۆمپانیاکانیان دەردەکەن، کە کرێکاریش دەرکرا، ئیتر کرێکار وەک جاران ناتوانێت لە چێشتخانەکان نان بخوات، وەک جاران تاکسی بەکار ناهێنێت، تەنانەت وەک جارانیش گەشت بە فڕۆکە ناکات، وەک جارانیش ترومبێلی نوێ ناکڕێت بەنزینیش کەمتر بەکار دەهێنێت، تەنانەت جلوبەرگیش وەک جاران ناگۆڕێت، ئەو پێڵاوەی جاران هەرپاش ٥ مانگ دەیگۆڕی ناچار دەبێت بە ١ ساڵ زیاتر بیگۆڕیت، بیهێنە پێش چاوی خۆت و ب ابڵێین ١٠٠٠ چێشخانە پێشتر کاری دەکرد، بەڵام ئێستا کڕیاری وەک جاران نییە، ناچار زۆرینەیان دایدەخەن، یان بە ئاستی پێویست کرێکار دەردەکەن،، تەنانەت وەک جاران باڕەکان سیفۆنە تاڵەکە نافرۆشن، واتا قەیرانە دەبێتە قەیرانی گشتگیری سەرجەم جوومگەکانی کۆمەڵگا دەگرێتەوە.
ئەمەی باسی دەکەین بە شێوەی گشتی و شیکارێکی گشتیە، بەڵام ئەوەی "فرێد هاریسۆن" کە جەخت لە بواری خانووبەرە دەکات"عقار" دەکات، کە بەبناغەی کێشەکانی دەزانێت، بەڵام کارل مارکس بە شێوەی گشتی باسیان دەکات، ئەوەی کارل مارکس باسی لێوە دەکات، نموونەکانی جگە لە پێش هەردوو جەنگە جیهانییەکەوە، نموونەکەیمان بینی لە سەرەتای نەوەکانەوە، هەتا ئەمڕۆ درێژەی هەیە.
کرێکار و کارمەند کاردەکەن و ناچار لە مووچەکەیان باج بدەن بە دەوڵەت، ئەگەر کاریان نەکرد، ئەوا ئیتر ناتوانن باج بدەن بە دەوڵەت، جگە لەوەش دەوڵەت دەبێت کڕێکار و کارمەندە بێکارەکان بەخێو بکات، هەر کە دەوڵەتیش باجی دەست نەکەوت، ناتوانێت کرێکاو کارمەندە بێکارەکان بە خێو بکات، واتا ئەوسا ناچارە ئاشبەتاڵی خۆی ڕابگەیەنێت و سەراپای دەسەڵات بداتە دەست سەرمایەدارەکان. 
هەرچەندیش، لە راستیدا بەو شێوەش نییە، چوونکە سەرمایەکان ووردە ووردە دەچنە گیرفانی چەند کەسێکەوە، بۆ نموونە کۆمپانیای ئەمازۆن بەتەنها٧،٨ ملیارد دۆلار قازانجی کردووە تەنها چارەکەی دووەمی ٢٠٢٠، ئەمەش لەکاتێکدایە، کە ملێۆنان کرێکار بێکار کەوتن، واتا تاوانەکە تەنها تاوانی سیستێمی سەرمایەداریە، هەر خوودی "فرێد هاریسۆن" پێشنیاری کردووە، کە دەبێت تەواویی سیستێمی باج بگۆڕدرێت، ئەمە پێشبینی دیموکراتخوازێکی سەرمەیادارەکانە، کە دەوێرم بڵێم خۆی دەخەڵەتێنێت یان وڕێنە دەکات. بەڵام تەنها چارە و هیچ چارەیەکی دیکە نییە جگە لە کۆمەنیستی، ئەمەشیان هەروا ئاسان نییە، چوونکە زۆرینە هێشتا لە دیموکراسی تێنەگەیشتوون، جارێ زۆری ماوە کە باسی کۆمەنیستی بۆ بکەیت.
ئیبراهیم ئۆغلوو" ڕۆژنامەنووسێکی سەربە ئەردۆگان ئەم بابەتەی"فرێد هاریسۆن"ی خوێندۆتەوە و خۆی کردووە بە مارکسی دووەم و دەڵێ بەم زووانە دەبینە پێشەوای ئابووری جیهان، ئەمەش لەکاتێکدایە، کە لیرەی تورکی وەک  هەرواشە هارە دەکات، ئەمە نموونەیەکی جیهانی ساختەچێتی چەواشەکاری ڕۆژنامەنووسی.
ئەم هەموو تراژیدیایە چۆن ڕوودەدەن؟
ڕەنگە هەروا ئاسان نەبێت، دڵنیام کە "مەلا کرێکار" هەرگیز هیلاری کلینتۆنی نەبینیوە، دڵنیاشم  بن لادنیش ئاگادار نەبێت کەچۆن بەکاریان هێنا و بەناوی بەهاری جیهانی عەرەبیەوە ووڵاتانی عەرەبیان پێ وێرانکرد، چوونکە هیلاری کلینتۆن بەدەنگ و ڕەنگەوە ئەڵێ: ئەم ئیخوان و سەلەفیانە خۆمان دروستمان کردوون، هەروەک دەیان جار باسمان لێوە کردووە، هەروەک چۆن "زەبیحوڵایان" لە زیندانەکانی پاکستان هێنایە دەرەوەو بردیانە قەتەر و لەوێشەوە ناردیانە ئەفغانستان کردیانن بە سەرۆک، خومەینیشیان بەهەمان شێوە هێنایەوە، کەچی کاتێک (جۆ بایدن)ی سەرۆکی ئەمەریکا ئەفغانستانی بۆ تالیبان چۆڵکرد و هێندەێ دەیان شۆڕش چەک و تەقەمەنیان بۆ بەجێ هێشتن، ترامپ هاواری لێبەرزبوویەوە ڕەخنەی تووندی لە (جۆ بایدن) گرت، ترامپی گوێرەکە لە بیری چوو، کە وەزیرەکەی خۆی "پەمپیۆ" زەبیحوڵای لە زیندان هێنایە دەرەوە.
بەهەمان شێوە، هەروەکوو چۆن ئەو چەکدارەی تەقەی لە "موراد کانی کوردە" کرد و هەروەها دوو لە هاوەڵاتییان کوشت، بەڵام ئاگادار نین کە سوودمەندی یەکەم دوژمنە هەرە سەرسەختەکەی کورد تورکیایە، بکوژەکان لەوەش بێئاگان، کە مەبەستیان بەرپا کردنی شەڕێکی خوێناوی لابەلایە، کە دەیان سەدان گەنجی خێڕ لەخۆ نەدیوو و برسی بێچارە دەبێتە قوربانی گەمە گڵاوەکە.