سەلەفییە کوردەکان خائین و خۆفرۆشن، لە پارتیی و یەکێتیی مەترسیدارترن


یاداشتی گروپی (بەڵێ بۆ ئاشتەوایی )

Monday, 11.29.2021, 0:10

1955 بینراوە


ئەوەی خوارەوە یاداشتی کۆمەڵێک لە کەسایەتی خەمخۆری پارتەکانی باشوورە، کە بەبێ سەرنج و قسەلەسەر کردن لە ئەرشیفی تایبەتی کوردستانپۆستدا دەیپارێزین.


بەڕێز/...
- كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان .
- سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق .
- سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان .
- پەرلەمانی كوردستان .
- حكومەتی هەرێمی كوردستان . 
- لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان .
- رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی ،كۆمەڵە وسەندیكا پیشەیەكان .
- نوێنەری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەرێمی كوردستان .
ئێمە وەك دەستەیەك لە خەڵكی كوردستان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات ،لە درێژەی هەوڵەكانمان بۆ رای گشتی رایدەگەیەنین ، كە هەنگاوە كردارییەكان لە پێناو دروستكردنی كۆدەنگی نیشتیمانی و بە مەبەستی پاراستنی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و تێكنەچوونی رەوشی سیاسی و ئابوری و ئەمنی لە هەرێمی كوردستان بەردەوامی هەیە .
بە خوێندنەوەی رەوشی گۆڕانكاری و ئاڵەنگاری لە ئاستی (نێودەوڵەتی ، ئەقلیمی ،نێوخۆیی ) و پەیوەست بە ژیان و گوزەرانی خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستان ، لە ئێستادا گرنگترین پێگە و پایەی بەهێز بۆ پاراستنی ئاشتەوایی كۆمەلایەتی ، پەیوەستبوونە بە پەیڕەوكردنی دادپەروەری لە كایەكانی حوكمڕانیدا و چەسپاندن و رێزگرتن لە بنەماكانی مافی مرۆڤ و پاراستن و باشتركردنی ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستان . 
      پەرەسەندنی گرژییەكانی ئەم دواییانەی شار وشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان و مامەڵەكردنی نابەرپرسانەی بەشێك لە هێزەكانی حكومەت و ئاسایش لەگەڵ خۆپیشاندەران و داوای رەوای خوێندكاران و هەڵكوتانە سەر كەسایەتییەكان و تیرۆركردنیان بەبێ گەڕانەوە بۆ رێكارە یاساییەكان ، كە دوورە لە بنەماكانی رێزگرتن لە مافی تاك و ئازادیی رادەربڕین ئاماژەی ترسناكن بۆ شكاندنی شكۆی مرۆڤ كە دەرئەنجام ترس و تۆقاندن و نائارامی دەبێتە سیمای سیستمی سیاسی و كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان ، ئەم رەفتارانە مایەی قبوڵ نییە و بە توندترین شێوە مەحكومی دەكەین و تەواوی بەپرسیارێتیی ژیانی خەڵكی هەرێمی كوردستان و خوێندكاران دەكەوێتە ئەستۆی بڕیاربەدەستانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، لە هەمانكاتدا هەڵكوتانە سەر بارەگای حكومی و حیزبی وموڵكی گشتی لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە نیگەرانمان دەكات . 
     ڕەچاوكردنی قوربانیدان و ئەزموونی تاڵی پڕ لە ستەم و رەوشی ناجێگیری سیاسیی و كۆمەڵایەتی و ئابوریی خەڵكی هەرێمی كوردستان لە ئێستا و لە رابردوودا ، بەرپرسیارێتییەكی گەورە دەخاتە بەردەم دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان لە پێناو باشتر مامەڵكردن لەگەڵ هاوڵاتیان و زەرورەتی گەڕانەوە بۆ چەمكی دادپەروەری تەنها بژاردەیە بۆ بەردەوامبوونی سیستمی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان، ئەگەر نا، تەواوی بەرپرسیارێتیی هەر رووداو و ئەگەرێكی نەخوازراو دەكەوێتە ئەستۆی دەسەڵاتداران .
 هەر سەرفراز بن ... 
             گروپی (بەڵێ بۆ ئاشتەوایی )
     25/11/2021

ناوەکان:

1. عمر شێخ موس  ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری (ی.ن.ك) 
2. نیشتیمان خان  خێزانی (مامە ریشە) 
3. مسعود عبدالخالق محمد  نووسه‌ر و روناكبیر
4. ئاكۆی عباس مەمند ئاغا  كەسایەتی
5. ئازادی سەكرمە  كەسایەتی  
6. كاكە حمەی حاجی محمود هارونی  كەسایەتی
7. شێخ هاورێ كاكە حەمەی كەلكەسماق كەسایەتی
8. ملا رسول مەهاباتی  كەسایەتی
9. محمود كوێخا اسماعیلی تەلان  كەسایەتی
10. تەحسین قادر  ئەندازیار 
11. حاجی بەختیار عمر حمە علی چەرمەگا  كەسایەتی
12. كانی عمر  نووسه‌ر و وه‌رگێر
13. م. جمال عبدول  كەسایەتی
14. فلاح صلاح عبدالله  چالاكوانی مەدنی 
15. شێخ أشرف تاڵەبانی  كەسایەتی
16. ملا رسول شارستێنی  كەسایەتی
17. بابان جعفر   چالاكوانی مەدنی 
18. حاجی صدیق شریف قەرەوەیسی  كەسایەتی
19. حاجی جومعە  هۆزی لەك 
20. هۆشمەند یار احمد هەورامی  كەسایەتی
21. حسن فرج سمایل عوزێری  كەسایەتی
22. دكتۆر نەوزاد صالح رفعت كەسایەتی
23. خەسرەو كریمی خەجێ  كەسایەتی
24. یاسین قادر بەرزنجی  هونەرمەند 
25. رەمەزان حاجی رشید  كەسایەتی 
26. حاجی رحیم مووبڕە  كەسایەتی
27. محمد رشید محمد  نوسەر 
28. خدر حسن مەمەند  كەسایەتی
29. چیا صالح عبدالله  كەسایەتی
30. ئاوات محمد أمین  نوسەر و رووناكبیر 
31. احمد حسین محمود  كەسایەتی
32. ئاراز محمد رسول  پارێزەر
33. صباح طاهر قادر  پارێزەر
34. عزیز محمود محمد  كەسایەتی 
35. فائق مصطفی رسول  پەرلەمانتاری خوولی پێشوو / ئەندازیار 
36. قادر مصطفی عبد الله  پارێزەر
37. هیوا سورداشی  كەسایەتی  
38. حمە سعید جاف  نوسەر 
39. هاشم علی مولود  چالاكەوانی مەدنی 
40. چیا دەرگەڵەیی  چالاكەوانی مەدنی 
41. احمد عارف  نووسەر
42. ئازاد حمید دۆسكی  پارێزەر
43. هەڵەت عبدالله حمە پارێزەر
44. احمد عبدالله محمد صالح  پارێزەر
45. محمد حسین مصطفی  پارێزەر
46. عبدالسلام عبدالرحیم مصطفی  پارێزەر
47. میران احمد قادر  پارێزەر
48. هێرش علی محمود  پارێزەر
49. انور زاهیر عبدالقادر  پارێزەر
50. بێستون محمد عطا  پارێزەر
51. نەوزاد مجید شریف  پارێزەر
52. ئاراس كمال محمد  پارێزەر
53. لطیف فتاح رضا  پارێزەر
54. برهان رشید حسن  پارێزەر / ئەندامی خوولی سێهەم پەرلەمانی كوردستان
55. پەیمان عزالدین پارێزەر
56. شیروان حسن عبدالكریم  پارێزەر
57. سۆران حمە شریف  پارێزەر
58. عثمان رحمان  پارێزەر
59. ئاودێر عبدالله  پارێزەر
60. صلاح حسین احمد  پارێزەر
61. ابوبكر رۆوف  پارێزەر
62. محمد رحیم كریم  پارێزەر
63. برهەم جبار سعید  پارێزەر
64. راوێژ انور احمد  پارێزەر
65. مژدە محمد كریم  پارێزەر
66. رێبین عبدالله حسن  پارێزەر
67. شیروان یاسین  پارێزەر
68. هۆزان خالد عبدالرحمن  پارێزەر
69. خەبات حمید سعید  پارێزەر
70. چیا وریا خدر  پارێزەر 
71. محمد عزیز عبدالرحمن  پارێزەر
72. شێرزاد لطیف حسن  پارێزەر
73. ئازاد عزیز  پسپۆری پزیشكی 
74. د. نەبەز شەوكەت  دایرێكتەر  
75. م. ئازاد سەرهەنگ  كەسایەتی  
76. نیشتمان عثمان  خوشكی شەهید 
77. دلارام نادر  كەسایەتی  
78. ئازاد شەهید برایم حاجی كوێخا  كەسایەتی  
79. ئالان كمال  نوسەرو دیزاینەر 
80. كاروانی مامە ریشە  كەسایەتی  
81. هیوا هاشم دیبەگەیی  كەسایەتی  
82. نەوزاد سەرهەنگ  ئەندازیار
83. قارەمان محمود محمد (قارەمان عەسكەری) چالاكەوان – ئەڵمانیا 
84. د. رێژین هارون  مامۆستای زانكۆ 
85. مامۆستا ملا جلال خێڵانی مامۆستای ئاینی  
86. مامۆستا نجم الدین شه‌مساوه‌ مامۆستای ئاینی  
87. مامۆستا حه‌سه‌ن خۆشناو  مامۆستای ئاینی  
88. مامۆستا حه‌مه‌د ئه‌مین كه‌لاری  مامۆستای ئاینی  
89. مامۆستا حمه‌ ئه‌مین چه‌مچه‌ماڵی مامۆستای ئاینی  
90. مامۆستا شێخ وه‌هاب چه‌مچه‌ماڵی  مامۆستای ئاینی  
91. مامۆستا سید تاهیر هه‌ڵه‌بجه‌یی مامۆستای ئاینی  
92. مامۆستا شاخه‌وان كه‌ركوكی  مامۆستای ئاینی  
93. مامۆستا قادر سه‌ركه‌پكان  مامۆستای ئاینی  
94. مامۆستا جمال كۆیی  مامۆستای ئاینی  
95. مامۆستا عبدالله پشده‌ری  مامۆستای ئاینی