ئیتر تورکیا پەکەکە پێش خۆی ناخات، راستەوخۆ کوردستان داگیردەکات

Friday, 02/07/2021, 18:15

2759 بینراوە


بەم شێوەیە بڕوات ئیتر تورکیا پەکەکە پێش خۆی ناخات، خۆی راستەوخۆ کوردستان داگیر ئەکات. هەرەس


لەسەر ئەو پۆستەی سەرەوە کە نووسراوە

هێواش بەڕێزم
پۆستێکم لەسەر کارەساتی رژێمی تورکی فاشست و، ئەو یارییە خوێناوییەی بە هۆی پەکەکەوە لەگەڵ کوردی ئەکات بڵاو کردۆتەوە، زۆر لە هاوڕێیان کۆمێنتیان نووسیوە و، رەخنە لە پۆستەکەم ئەگرن بێ ئەوەی بە چاوێکی تیژەوە سەیری کارەساتەکە بکەن.
وەك هەموو بە ئاگایەك رەخنەم لە دەسەڵاتی کوردی هەیە، بەڵام ئەوەش دەزانم ئەگەر دووبەرەکی و چەند بەرەکی نەمێنێت، ئە ئاوا نوقمی گەندەڵی و قوڕبەسەری نابین، چەندبەرەکیش دەستی جۆرەها دوژمنی کوردی لە پشتەوەیە بۆ ئەوەی ئەم ئەزموونە لەناو بەرن، ئەوەی بڵاوم کردۆتە یەکێکە لە هەوڵەکانی دوژمن بۆ لە ناوبردنی کورد.
رژێمی تورك پێویستی بە پاساو نیە بۆ هێرش کردن، بەڵام بوونی پەکەکە رەوایی دانە بە پاساوەکە.
من چۆن هانی دەسەڵاتی کوردی بدەم ئەمە قوبوڵ نەکات، لە کاتێکدا هەرچی زلهێزی جیهان و مافی مرۆڤ و، یاسای نێودەوڵەتی هەیە چاوی نوقاندووە؟ دەسەڵاتی کوردی فڕۆکە شەبەحەکانی ئامادە بکات؟ موشەکە خاوەن سەرەئەتۆمییەکان رەوانەی تورکیا بکات؟ پاپۆڕ و ژێردەریاییەکانی بنێرێت بۆ دەریای ناوەراست؟ ئاخر قەوارەیەکی لاوازی وەك حکومەتی هەرێم بەرامبەر ئەم زلهێزە فاشستە چی پێ ئەکرێت؟!!
ئەوەتا پەکەکە هەر بەرەوخوار ئەبێتەوە و، تورکیش بە شوێنیا تا دەگەنە بندەستمان، ئەمە راستە؟
تورك باکی نیە، ١٠ سەرباز بە کوشت ئەدا و، لایەك لە باشوور داگیر ئەکات، ئەوە یارییەکی شەیتانانەیە، ئەبێت بە ئاگای کورد بێدەنگ نەبێت. ئائێستا جاشە کۆنەکانی بە دەورەوەیە فەرمووی لێ دەکەن و، دژایەتی کوردی پێ دەکەن.
رەخنە لە من مەگرن، کەڵێنم بۆ رەخنە نەهێشتۆتەوە، تا بتوانم ئەوە پیادە ئەکەم کە هەر هەموو بە ئاگایەك خەمێتی.
نامەوێت هێرش بکەمە سەر هیچ لایەنێکی کوردی، بەڵام ئەمەش ژیان کردن نیە بە دەست هەڵەی مێژووییەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە