وانەیەك لە بەکر عەلی شاعیرەوە

Tuesday, 30/11/2021, 0:30

2442 بینراوە


من پێم ووتن ئەم دەسەڵاتە خۆماڵیە ، تاوانکارە
بۆ نایبینن! لە دوای من چی ئەگوزەرێ، لەم شارە
کاتێ داکۆکیم کرد لە هەژاران، ئەمان گوێگرم بوون؟
هاتن و خەڵتانی خوێنیان کردم ، ئەم جارە
گیانی من هەردەم لە ئاسمانی کانێسکان و حامیەدا
ئەگەڕێ و چاو ئەگێڕێ بۆ هیوایەکی نادیارە
دەسا گەر ئەتانەوێ ئازاد بن و مەردانە بژین
ئەوا ڕاپەڕێنێکی چەکداری هەڵبژاردەیەکی مەرجدارە


بەداخەوە جارێکی تر گەنجێکی تری شارەکەم سەری ئەبێتە شوێن شەقی کوردێکی نەزانی ملکەچی چەند شەددە دۆلارێك. کاتێ ئەم گەنجە ئەیەوێ داوای مافی خۆی بکا، ئەمان دێن و وەك گەلە گورك تێی ئەووروکێن و گەمارۆی ئەدەن و هەرچی سووکایەتی هەیە دوژمنی کورد پێمان ئەکەن، ئەمان لەسەر ئەم گەنجانە خۆیان تاقی ئەکەنەوە و وەك ئەوەی ئەمان نەوت دز و مافیای تریاك و ماددەی هۆشبەر بن و دەستی دوژمنیان گرتبێ بۆ داگیرکردنی ، کوردستان.
ڕەنگە زۆرتر لەوەش ناخۆشتر کاتێ ڕوودواوێکی وا ڕووئەدا و گەنجێ ئەدرێتە بەر شەق و غەزەبی ئەم دەسەڵاتە بەعس ئاسایەی سلێمانی و هەولێر،، کەچی ئەوەندە ناخایەنێ دەرگای ماڵی واڵا ئەبێ بۆ سەردان کردنی چەندین ئەندام پەرلەمان و ئەوانەی بەو دەردەیان بردوە و شکۆیان تێك و پێك داوە..بەڕاستی زۆر مایەی مەراق و بێزار بوونە کاتێ ئەو گەنجە و خانەوادەکەی هەروا بەسانایی دەرگایان بخەنە سەر پشت بۆ چەند کەسانێك کەوا بەشدارن لەتاوانی دەسەڵات و بەشێکن لەو نەهامەتیەی بەسەر خەڵکیان ، هێناوە.
کاکە ئاکاری گەنج هەلێکی زێڕینی هاتە پێش بۆ ئەوەی پێشەوایەتی ئەو ناڕەزایەتیانەی بگرتایەتە ئەستۆ و بەهیچ شێوەیەك نەیهێشتایە ئەو ووزەیەی سەرفی کرد، بە هەدەر بڕۆیشتایە..چونکێ کاتێ ئەو بریندار ئەبێ و دواتر کەناڵەکانی میدیا سەرقاڵی ئەکەن و لە گەرماو گەرمی خۆپیشاندانەکان دووری ئەخەنەوە و پەیتا پەیتا ئەندام پەرلەمانە خرپنەکانی دەسەڵات هاتوو چۆی ماڵی ئەکەن و هەوڵ ئەدەن خاوی بکەنەوە، ئەبوو بە پێچەوانەوە ؛ئاکار پێچەوانەکەی بکردایە و سەرکردایەتی لەدەست نەدایە.
بەداخەوە ئەم گەنجە لەجیاتی ئەو باسی تەنها ئەو 6 هەزار دینارە بکا کە لە جزدانەکەیدا بوە، بهاتایە و باسی ئەجندای ڕۆژانی دوایی بکردایە و هیچ خۆی لە پاڕانەوە و نەبوونی پارە و دەست کورتی خۆی و هاوڕێکانی، نەکردایە. ئەبوو لەجیاتی ئەو قسانە کە دەسەڵات سبەینێ بەچەند گەڵایەك سەری خۆی لەگەڵیاندا ئەقەبڵێنێ، ڕازی نەبوایە بە هیچ شتێ کەمتر لەوەی ئازادی زیاتر بۆ گەنجان و بەشداری پێکردنیان لە بڕیارەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکان کە لە سوود و قازانجی خوێندکاران بوایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە